کۆڤید (١٩) ململانێی نێوان وڵاتانیشی گۆڕی

وتار/ 13/06/2020 723 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

کۆڤید (١٩) ململانێی نێوان وڵاتانیشی گۆڕی

عەلی قەڵادزەیی
بونی  ململانێکان  لە  چوارچێوەی  یاسا  و  بەهاکان  سروشتێکی  مرۆیی  و  نوێباوی  ژیانە ، بەو مانایەی  بۆ  ئەوەی  ژیان  نەوەستێت  و  گۆڕانکاریەکان  بەردەوام  بن  دەبێ  ململانێکان  بەردەوام  بونیان  هەبێ ، بەڵام  هەمیشە  ئەو  پڕۆژانەی  فاکتەری  دروست  بونی  ململانێکانن  لەڕۆژگارێکەوە  بۆ یەکێکی  تر لە  گۆڕانی  بەردەوامدان .                                                           
ڕۆژانێک  فاکتەری  ململانێکانی  نێوان  وڵاتان  بریتی  بوو  لە  پڕۆسەی  بەردەوامی  خۆپڕچەککردن ، چونکە  لەدیدی  دونیای  مۆدێرن  ئەو  وڵاتەی  خاوەنی  کاراترین  تەکنۆلۆژیای  مۆدێرنی  سەربازی  ناتەقلیدی  و  بەهێزترین  تەرسانەی  چەکی  ئەتۆمی  و  بایۆلۆژی  و  میکڕۆبی  بێت  بێشک  ئەم  وڵاتە  چانسی  زلهێزبوونی  لە  جیهاندا  هەیە ، بەڵام  بە  هاتنی  کۆڤید (١٩) زۆربەی  شتەکان  گۆڕان  لەناویشیاندا  ناواخنی  ململانێکان  گۆڕانی  ڕیشەییان  بەسەردا  هات ، لەو  سۆنگەوەی  ئەم  ڤایرۆسە  بچوکە  زیاتر  لە  (٢١٥) وڵاتی  جیهاندا  بڵاوبۆتەوە  و  بەم  هۆیەوە  لە  دوای  جەنگی  دووەمی  جیهانیەوە  زۆرترین  قوربانی  مرۆیی  خستۆتەوە  بەتایبەت  لە  هەردوو  کیشوەری  ئەمریکا  و  ئەوروپا .                                                                                     
فۆبیای  مرۆڤایەتی  لە  کۆرۆنا  ڤایرۆس  بەهۆی  زۆری  قوربانیەکانی  و  بەردەوامی  تەشەنەسەندنیەوە  لە  وڵاتێکەوە  بۆ  وڵاتێکی  تر  و  لە  ماڵێکەوە  بۆ  ماڵێکی  تر ، ئەم  حاڵەتەش  فاکتەرێکە  بۆ  قوربانیدانی  گیانی  زیاتری  مرۆڤایەتی  بەدەست  ئەم  ڤایرۆسەوە  لە  ئایندەدا ، هەموو  ئەمانە  بەیەکەوە  ئەمڕۆ  ناواخنی  ململانێکانی  نێوان  وڵاتانی  گۆڕی  بەجۆرێک  کە  ململانێی  توندی  لەسەر  پڕسی  دۆزینەوەی  ئەنتی  کۆڤید  (١٩)  لەجیهاندا دروستکرد ، چونکە  هەروڵاتێک  چانسی  دۆزینەوەی  چارەسەری  هەبێت ، بەومانایە  دێت  کە  ئەم  وڵاتە  توانیویەتی  فۆبیای  مرۆڤایەتی  لەبەرامبەر  کۆرۆنا  بڕەوێنێتەوە ، بەم  هەنگاوەش  ئەوکات دەتوانێ  مێژویەکی  درەوشاوە  بۆ  خۆی  بنەخشێنێت و مەدالیای  پاڵەوانێتی  لە  مێژوودا  بکاتە  ملیەوە ، بێگومان  ئەو  کات  لە  دیدی  مرۆڤایەتیەوە  ئەم  وڵاتە  براوەو  زلهێزی  مەعنەوی  هەموو  جیهان  دەبێت ، هەر  لەم  کڵاوڕۆژنەوەیە  وەک  دەبینین  ئەمڕۆ  هەموو  وڵاتانی  جیهان  بەبەهێزو  بێهێزیانەوە  بەتایبەتیش  هەردوو  وڵاتی  وەک  ئەمریکا  و  چین  کە  تاکو  دوێنێ  سەرقاڵی  خۆپڕچەککردن  بوون  ئەمڕۆ  سەرقاڵی  کارکردنی  بەردەوامن  بۆ  دۆزینەوەی  ئەنتی  کۆڤید (١٩) .

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌