مانه‌وه‌ی ئه‌و بارو دۆخه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كێ دایه‌؟ خیانه‌تكار كێیه‌ ؟

وتار/ 06/06/2020 542 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

مانه‌وه‌ی ئه‌و بارو دۆخه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كێ دایه‌؟ خیانه‌تكار كێیه‌ ؟

سه‌لیم میراوده‌لی
به‌ داخه‌وه‌ ڕۆژانه‌ده‌یان چییرۆكی دڵته‌زێن ده‌بیستین
به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ و گرفتی دارای كه‌ كه‌س خۆی لێناكات به‌ خاوه‌ن نازانین ئه‌و بارو دۆخه‌ كێ لێی به‌رپرسیاره‌ كێ ڕێگا چاره‌ی گونجاوی پێیه‌ هه‌موومان گله‌ی ده‌كه‌ین حیزب و حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان گله‌ی ده‌كه‌ن هاوڵاتیانیش له‌ جیاتی سیاسیه‌كان بارو دۆخه‌كه‌ شرۆڤه‌ ده‌كه‌ن
زۆر جار هاوڵاتی ساده‌ په‌یامی جوان و گونجاوی پێیه‌ وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ شوێنێك نیه‌ لێی وه‌ربگرێت سیاسیه‌كان له‌ جه‌ماوه‌ر دوورن بڕوا بكه‌ن هه‌رنازانن دنیا چ باسه‌ كورد گوته‌نی تێر ئاگای له‌ برسی نیه‌ به‌ڵام با نه‌زانن ئه‌وانیش بێ گرفت نابن دواتر وه‌ك ڕه‌شه‌با ماڵی هه‌موومان ده‌گرێته‌وه‌ هیودارم ئه‌و په‌یامه‌ی من وریا كردنه‌وه‌ بێت با چیتر سه‌رمان به‌ شتی لاوه‌كی سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین كاربكه‌ین بۆ ساڕێژ كردنی برینه‌كان هه‌موومان به‌رپرسیارین به‌ پلانی گونجاو ڕاستگۆی نه‌بێت ناتوانین متمانه‌ بۆ گه‌ل بگه‌ڕێنیه‌نه‌وه‌.

خیانه‌تكار كێیه‌ ؟

به‌ درێژای مێژوو له‌ناو زۆربه‌ی شۆڕشی گه‌لان به‌ گشتی و شۆڕشی كورد به‌تایبه‌تی كه‌سانی خیانه‌تكار به‌ ئاشكرا و به‌ دزی خزمه‌تیان به‌ داگیركه‌ران و دوژنانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان گه‌یاندوه‌ بوونه‌ته‌ هۆی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێڕی و به‌دره‌نگ خستنی هیواكانی گه‌ل ئه‌ركی سه‌رجه‌م نیشتیمان په‌روه‌ران و دڵسۆزان ئه‌وه‌یه‌ زۆر وریابن له‌و بانده‌ مه‌ترسیداره‌ ،
خیانه‌تكار ئه‌وانه‌ن
1- گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی نیشتیمان .
2- نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و بێ ئومێدكردنی هاونیشتیمانان .
3- بوونه‌ پیاو نۆكه‌ری داگیركه‌ران .
4- به‌شێكیشیان كه‌ له‌هه‌موویان مه‌ترسیدارترن ئه‌وانه‌ن كه‌ گورگن له‌ پێستی مه‌ڕدا ، واتا به‌ناوی شه‌هیدان و شۆڕشه‌وه‌ خیانه‌ت له‌ میله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن .
ئه‌وانه‌ و چه‌ندین نیشتیمان فرۆشی تر كه‌ له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا خۆیان شاردۆته‌وه‌ و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به‌ وریایه‌وه‌ ئاگاداری پلانی شومی داگیركه‌ران بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل بپارێزین و ببینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سیستماتیك و دیموكراسی هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌كه‌مان ، ئه‌وكات هه‌نگاو هه‌ڵدێنین به‌ره‌ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌نا گوتار و دروشمی بریقه‌دار چ سودی هه‌یه‌ كه‌ به‌ پراتیكی خزمه‌ت نه‌كه‌ین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌