ژینگه‌ى كوردستان له مه‌ترسیدایه
وتار/
06/06/2020
1012 جار بینراوە
عبدالمطلب رفعت سرحت
ژینگه‌ى كوردستان له مه‌ترسیدایه
عبدالمطلب رفعت سرحت
ئاشكرایه پێش ئه‌و كاته‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى
هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێ به هۆى مه‌ترسیه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى فایرۆسى (كۆرۆنا)وه كه‌س
باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ژینگه‌ى جیهان به گشتى وژینگه‌ى كوردستان به تایبه‌تى چه‌ند
پیسه وچه‌ند له ستانده‌ردى ئاسایى خۆى ده‌رچووه. به‌ڵام كه هاتوچۆ له هه‌موو
شار‌و شارۆچكه‌كان ڕاگه‌ینرا وژینگه تا ڕاده‌یه‌ك گه‌ڕاوه سه‌ر بارودۆخى ئاسایى خۆى,
ئه‌و كات مرۆڤ هه‌ستى به‌و جیاوازییه كرد.
وهه‌ست كرا كه مرۆڤ خۆى خوڵقێنه‌رى ئه‌و دۆخه ژینگه‌ییه كه كاریگه‌رى خراپى له
سه‌ر هه‌موو سیكته‌ره‌كانى ژیان دروستكردووه.
مرۆڤ له سه‌ره‌تاى دروستبوونى له سه‌ر
زه‌وى به شێوه‌یه‌كى زۆر خراپ مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ژینگه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان كردووه
وهه‌موو سامانه‌كانى سه‌ر زه‌وى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كار هاوردووه. وژینگه‌و ژیانى
له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه ودواتریش هه‌ر خودى خۆیشى باجى ئه‌م
ملهوڕییه‌ى ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ژینگه‌ى كوردستان وه‌رگرین وه‌ك
نموونه, ئه‌و بێ گومان له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ژیان له سه‌ر ئه‌م شوێنه جوگرافییه
هیچ كات وه‌كو ئێستا ژینگه‌ى كوردستان خراپ وپیس نه‌بوو بێ. وده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ئه‌و 29 ساڵه‌ى كه حوكمى كوردستانیان كردووه هیچ كات
ژینگه له به‌رنامه‌و پلانیاندا نه‌بووه. به‌ڵكو ژینگه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانیان
بۆ هه‌وڵه چاوبرسییه‌كانى خۆیان وه‌كو كاڵایه‌ك به‌كارهێناوه و بازرگانیان پێوه
كردووه به‌بێ ڕه‌چاو كردنى هیچ رێنماییه‌كى ژینگه‌یى.
هه‌وڵه بێ وچان و ته‌ماحكارییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى
كوردستان بوونەته هۆى ده‌ركه‌وتنى چه‌ندین مه‌ترسیى ژینگه‌یى كه هه‌ڕە‌شه‌ن بۆ سه‌ر
ئاسایشى مرۆڤایه‌تى و زه‌نگى مه‌ترسیدارن بۆ ئاینده‌ى هه‌رێم. له هه‌رێم نزیكه‌ى
دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌ن له كاتێكدا ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێم ناگاته 5 ملیۆن كه‌س,
واتا نزیكه‌ى نیوه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن ئۆتۆمبێڵن كه ئه‌مه‌ش له
هه‌موو روویه‌كه‌وه نازانستییه. وله گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه هێڵی گشتیی گواستنه‌وه له كوردستان دروست بكرێت
وگرنگى زیاترى پێبدرێت كه هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پیسى له ژینگه. هه‌روه‌ها
رێژه‌ى سه‌وزایى له هه‌رێمى كوردستان زۆر كه‌متره له ستانده‌ردى جیهانى, هه‌ر به‌پێی
ئاماره‌كان رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان ناگاته (10%) كه زۆر كه‌متره له
ستانداردی جیهان كه پێویسته نزیكه‌ى (25%).
ویه‌كێكى تر له گرفته ژینگه‌ییه‌كانى
كوردستان پاڵاوگه‌كانه كه خاك وهه‌واى كوردستانیان وێران كردووه وهیچ له مه‌رجه
ژینگه‌ییه‌كان په‌یڕه‌و ناكه‌ن, ئه‌مه جگه له بیره نه‌وتییه‌كان. وپاشماوه‌و پاشه‌ڕۆكانى
له كوردستان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێن وجیا ناكرێنه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كى
ڕاستوخۆ به بێ هیچ چاره‌سه‌ركردنێك تێكه‌ڵ به خاك وسه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كرێت ئه‌مه‌ش
له ئاینده‌دا كاریگه‌ریی زۆر خراپى ده‌بێت.
له لایه‌كى تره‌وه سوتاندنى دارستان
وزه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان به تایبه‌تى له هاویندا ودواى وه‌رزى دروێنه هۆكارێكی تره
له پیسبوونی ژینگه كه هاوسه‌نگیی ژینگه تێكده‌دات. ئه‌مانه وجگه له په‌یڕه‌ونه‌كردنى
رێگه‌ى زانستى گونجاو بۆ به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان كه
به شێوه‌یه‌كى داگیركه‌رانه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوه سروشتیانه ده‌درێت.
بۆیه ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی
مه‌ترسیى زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه‌و چونكه هۆكاره‌كانی پیسكردن وتێكدان ووێرانكردنى
ژینگه زۆر زیاترن له‌و هۆكارانه‌ى كه په‌یڕو ده‌كرێن بۆ پاراستنی ژینگه. ئه‌مه‌ش
به پله یه‌ك بۆ كه‌مته‌رخه‌مى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه له
ئاستى ژینگه. وده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم هه‌موو شه‌رێك ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته
تاكه كه‌سیه‌كانى خۆیان وحیزبه‌كانیان به‌ڵام شه‌ڕى ژینگه‌و پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان
ناكه‌ن چونكه شه‌ڕى ژینگه شه‌ڕى پله‌و پۆست وپایه‌و پاره نیه به‌ڵكو شه‌ڕى پاراستنى
سروشته وشه‌ڕى مانه‌وه‌و نه‌مانه.
نوێترین نوسینەکانی عبدالمطلب رفعت سرحت
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
16/05/2021
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
07/08/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
28/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
26/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
08/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
15/06/2020