لەبیرتان بێت ئەمڕۆ مێژوو بۆ نەوەی ئایندە ئەنوسرێتەوە
وتار/
01/06/2020
569 جار بینراوە
سهلیم میراودهلی
لەبیرتان بێت ئەمڕۆ مێژوو بۆ نەوەی ئایندە ئەنوسرێتەوە
سەلیم میراودەلی
بەداخەوە ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆی کوردستان بەگشتی
و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، بەتایبەتی هێندە هەستیار و دڵتەزێنە ،دەبێت گرینگی زیاتر
بە یەکڕیزی و تەبای ناوماڵی کورد بدرێت ،کە خەریکە لەبەر بەرژەوەندی کەسی و حیزبی
،سەروەریەکانمان لەدەست دەربچێت ، ئێوە و ئێمەش دەزانین کە بۆ بەدەستهێنانی سەروەری
نەتەوەکەمان تاوەکو بە ئەمڕۆ گەیشتووین دەریایەک خوێنمان پێشکەش کردوە ،گیانی پیرۆزی
شەهیدانی نەتەوەکەمان شایدی ئەو ڕاستیەن ، ناکرێ و هەرگیز نابێت ئەنفالی بارزانیەکان
و گەرمێن و دۆڵی جافەتی و خۆشناوەتی و کوردستان لەبیربکەین بە بەرژەوەندی نەوت و
موچە و داهاتی شەخسی بیگۆڕینەوە چونکە هەرگیز مێژوو لێتان خۆشنابێت ، بەبەرچاوی جیهان
و ڕای گشتی ڕسق و دانەوێڵەی جوتیارانی کورد بسوتێن و ئەنفالێ کیتر تۆمار بکەنەوە ،
ئەی ئێوە نەتانگوت گەل بێ خودان نیە ئەی بڕیار نەبوو کوردستان بکەینە ئارامی و پێکەوەژیان
بەسە با چیتر خوێنی گەشی نەتەوەکەمان بەفیڕۆ نەڕوات لەسەر پۆست و دەسەڵات ، پێشنیا
دەکەم لەپێناو پاراستنی سەروەری گەلەکەمان هەرچی زووە لەسەر ئەو پرسە گرینگانەی ئەمڕۆ
کۆنگرەی باڵای بەرژەوەندی نەتەوەی ببەسرێت ڕای گشتی ناوخۆ و جیهان ئاگادار بکرێتەوە
دەنا بۆجارێکیتریش پێتان دەڵێم مێژوو لە کەسمان خۆشنابێت ، ئەم وتارەش لەناو لاپەڕەکانی
مێژووی ئایندەی نەتەوەکەمان تۆمار دەکرێت .
نوێترین نوسینەکانی سهلیم میراودهلی
-
سهلیم میراودهلی
21/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
16/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
14/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
02/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
20/06/2021
-
سهلیم میراودهلی
07/06/2021