ستراتیژی ئەسپی تەروادە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕاندا

وتار/ 30/05/2020 581 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

ستراتیژی ئەسپی تەروادە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕاندا

ئەمیر مام والی
لە ئه‌فسانه‌ی گریکدا ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵه‌کانی (1193 تا 1184) پێش زایین، که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتداری شاری (ته‌رواده‌) به‌ ناوی (پاریس)سه‌ردانی شاری(ئه‌سپارته‌)ی یۆنانی ده‌کات و (هێلین) هاوسه‌ری پاشای ئه‌و شاره‌ (مینالۆس) هه‌ڵده‌گرێ و بۆ خۆی ده‌یبات. ئیدی پاشا سوپایه‌ک به‌سه‌رکردایه‌تی برایه‌کی خۆی ده‌نێریته‌ سه‌ر شاری (ته‌رواده‌) تا (هـێلین)ی هاوسه‌ری وه‌ده‌ستخاته‌وه ماوه‌ی (10) ساڵ گه‌مارۆی ئه‌و شاره‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هــــۆی بەهێزی شوراکانی ناتوانن داگیری بکه‌ن. بۆیه‌ بیر له‌ پــلانێک ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ بتوانن بگه‌نه‌ نێو جه‌رگه‌ی شاره‌که‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پیاوه‌ ژێره‌کانیان سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی ته‌روادیییه‌کان ده‌بن و ده‌زانن که‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ ئه‌سپیان زۆر لا پیرۆزه‌ و ڕیزی لێ ده‌گرن و له‌ڕووی ناوه‌ستنه‌وه‌. ئیدی ده‌ست ده‌که‌نه‌ دروستکردنی ئه‌سپێکی دارین کەله‌ ناو زگیداجێگه‌ی (۱۰) هەزار جه‌نگاوه‌ری ئازای لێ ببێته‌وه‌. دوای دروست کردنی ئه‌سپه‌ دارینه‌که‌ به‌ چه‌ند ئه‌سپێکی ئاسایی ده‌یبه‌نه‌ ده‌روازه‌ی شاری ته‌رواده‌ و سوپاکه‌شیان ده‌کێشنه‌ دواوه‌. له‌و کاتەدا خــــــه‌ڵکی ته‌رواده‌ که‌ ده‌بینن ئه‌سپێکی مـــه‌زن له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌ و سوپای دوژمنیش پاشه‌کشه‌ی کردووه‌، له‌ خۆشییان ده‌ست ده‌که‌نه‌ سه‌ما و ئاهــــه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێرن تا شه‌و دادێت هه‌موویان مه‌ست و سه‌رخۆش ده‌بن. ئیدی جه‌نگاوه‌ره‌کانی نێو زگی ئه‌سپه‌ دارینه‌که‌ دێنه‌ ده‌رێ و ده‌که‌ونه‌ کــــــوشتن و سووتاندن و تاڵانکردنی شاره‌که‌ و دەرگای قەڵاکە بۆ سوپاکەیان دەکەنەوەو شارەکە داگیر دەکەن.

لە پاش درووستبونی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پڕۆسەی سیاسیدا، پارتە سیاسەکانی هەرێمی کوردستان بەچەندین شێوازی جۆر بەجۆر کەوتنەوە دژایەتیکردنی.
بە دەیان میدیای زەبەلاح و دەیان میدیای سێبەر خەریکی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری بون لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان. لە ڕێگەی هەڕەشەو نان بڕین و چەوساندنەوەی خەڵکەوە ویستیان خەڵک لەم بزووتنەوەیە بتەکێننەوە. ئەمە سەرەڕای دژایەتیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بزووتنەوەکە.
سەرەڕای هەموو فشارەکان بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر نەشو نمای کرد و زیاتر ڕووی لە گەورەبون کرد، پارتە سیاسیەکان بۆیان دەرکەوت کە دژایەتیکردنی ئەم ڕەوتە بە زیانی خۆیان ئەشکێتەوە، بۆیە بیریان لە ڕێگای دیکە کردەوە بۆ شکاندنی شوراکانی بزووتنەوەی گۆڕان و بچووککردنەوەی، سەرەتا لە ڕێگەی تابوری پێنجەمەوە دەستیان بەکایەکە کرد کە ئێستاش بەشێکیان ماون و جێگەی خەڵکە دڵسۆزەکەیان گرتۆتەوە. دواتر لە ڕێگەی کشاندنەوەی بەشێک لەو کەسانەوە هێرشێکی فراوانی میدیای بۆ سەر بزووتنەوەی گۆڕان دەستپێکرا، کە بەشێک بوو لە پلانی پوکاندنەوە و بێکاریگەرکردنی ڕۆڵی بزووتنەوەکە لە گۆڕەپانی سیاسیدا. بۆ دەنگدەران و هاوڵاتیان جێگەی دڵخۆشیە کە هێشتاش شوراکانی بزووتنەوەکە بەتەواوی نەشکێندراون و هێشتاش فشارەکان نەیتوانیوە گۆڕان بخزێنێتە بەرەی وڵاتێک دژ بە وڵاتێک.

بۆ ئەوەی شوراکانی بزووتنەوەکە بە تەواوی تەختی زەوی نەبن، پێویستە ئەم ناڕونیەی کە لە سیاسەتی بزووتنەوەکەدایە ڕون بکرێتەوە، گوێ ڕانەگرتن بۆ کەسانی دڵسۆز و جوابدانەوەی ڕەخنەکانیان بە جوێن لە لایەن چەند کەسێکی پۆستخوازەوە بەشێکی دیکەی کێشەکانی گۆڕانە، زاڵبونی خزمایەتی و بەخشینەوەی پۆست بە سەر کوتلەکاندا یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان، کە ئەویش بە کەسانی ناو ئەسپەکە بەڕێوە ئەبرێت. ئێستاش کەسانی سەنگین و بەتوانا هەن کە ئەشێت بکرێنەوە بە لیدەری گەشانەوەو بەهێزکردنەوەی شوراکانی بزووتنەوەکە، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان بیەوێت جارێکی دیکە ڕوو لە سەرکەوتن بکاتەوە، ئەبێت بە بێ دوودڵی دەست بە پاکسازی و خۆپاک کردنەوە بکات لە سەربازگەلێک کە لە دەرەوەی قەڵاکەوە بە ئەسپی جۆراو جۆر نێردراونتە ناو بزووتنەوەکە و بەرژەوەندی خۆیانیان بەسەر بەرژەوەندی گشتیدا سەپاندوە.

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌