هەتا بندیوار هەبێ قەیران بەردەوام ئەبێ
وتار/
29/05/2020
491 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
هەتا بندیوار هەبێ قەیران
بەردەوام ئەبێ
دارا سێکانیانی
ئەم دەسەڵاتە دوای
(29) ساڵ لە ئەزموونێکی حوکمڕانی شکستخوردو هەر بەردەوامە لەسەر گەندەڵی و سیستەمێکی
لێوان لێو لە ناشەفافی و قۆرخکاری و پاوانخوازی و ناشیرنکردنی ئەزموون و ناو
ناوبانگی هەرێمی کوردستان، ڕوخاندنی پردی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و لایەنە دەسەڵاتدارەکان،
ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخەکە ئاڵۆزتر ئەبێت و قەیرانەکان ئاڵۆزترو قوڵتر ئەبن، دڵنیابن کە
جام پڕبوو لێی ئەڕژێت ئارامی و پشوودرێژی موچە خۆران و هاوڵاتیان کۆتایی دێت و مێژووش
ڕوحم بەکەس ناکات،کە ئێوە ئامادەنەبن چاکسازی بکەن، کۆتایی بە زوڵم و ستەم و گەندەڵی
بهێنن، چاوە ڕوانی ڕقی توڕەی جەماوەربن ئەوە هێز نیە بەردەوامی ئەدات بە تەمەنی دەسەڵاتداران
بەڵکو ئەوە خزمەت و دڵسۆزیە ئەگەر بەهێز بوایە هەرگیز نەئەبوو صدام و مبارک و قەزافی و بن علی و علی عبدالله
بروخانایەو لەناو بچونایە .
ژیر و داناکان ئەوانەن
کە پەند و ئامۆژگاری و ئەزموون لە هەڵە کانی پێش و کاتی خۆیان وەربگرن نەک هەڵەکانی
ئەوان دوبارە بکەنەوە.
کە ئێوە ئامادە نەبن
چاکسازی ڕیشەی ئەنجام بدەن وە ئامادەنەبن موچەی سەدان هەزار بندیوار ببڕن ئامادە نەبن
خزمەتی خاک و خەڵکی خۆتان بکەن نابێت چاوەڕوانبن تاسەر بەرپرسبن بەڵکو ئەبێت
دواجار دەربەدەربن.
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020