كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

وتار/ 29/05/2020 513 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌و په‌نده‌ كوردیه‌ی هه‌رگیز كۆن نابێت و له‌بیر ناكرێت بێ گومان گه‌لی كورد خاوه‌نی مێژوو فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ پڕیه‌تی له‌ قسه‌ی نه‌سته‌ق و به‌سود ئه‌گه‌ر بێت و بیكه‌ینه‌ به‌رنامه‌ و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین هه‌رگیز توشی هه‌ڵه‌ و قه‌یران نابین باوباپیرانمان ئامۆژگاریان كردوین كه‌ چۆن بتوانین خۆمان و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش به‌ڕێوه‌به‌رین ، ئه‌و په‌نده‌ گرینگ و پڕمانایه‌ پێمان ده‌ڵێت تاكه‌ هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتن و خۆبه‌ڕوه‌ بردن ئابوری به‌هێزه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ل برسی بێت دیموكراسی به‌ ئه‌و چی و كوا له‌ چ وڵاتێك و سه‌رده‌مێكدا تا ئابوریه‌كی به‌هێز نه‌بووبێت دیموكراسیه‌ت بوونی هه‌بووه‌ مێژوو پێمان ده‌ڵێت به‌هێزترین حكومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ بتوانێت ئابوری نیشتیمانه‌كه‌ی په‌ره‌ پێبدات هاونیشتیمانه‌كانی به‌خته‌وه‌ر بكات ، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ تاكه‌ گرفت كه‌ هه‌مانبێت پێشینه‌ی هه‌موو كاره‌كانمان بێت بیر له‌ ژیانێكی شایسته‌ و به‌خته‌وه‌ری بۆ هاونیشتیمانه‌كانمانه‌ تا درز نه‌كه‌وێته‌ نێوانی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات ، با له‌جیاتی یه‌كتر تاوانباركردن و كه‌موكوڕیه‌كان له‌ خۆمان دووربخه‌ینه‌وه‌ بیخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نێك كه‌ بێ گومان سود به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت ، كار بكه‌ین له‌پێناو به‌هێز كردنی ئابوریه‌كی به‌هێز و حكومه‌تێكی به‌هێز و كاریگه‌ر با ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت نه‌ به‌تنها كه‌س خاوه‌نی كوردستانه‌ وه‌ نه‌كه‌سیش به‌ته‌نها تاونباره‌ ، كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ژیانێكی شه‌ڕه‌فمه‌ندانه‌ بۆ هاونیشتیمانان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ له‌ ڕێگای یاسا و ئابوریدا ئه‌رك و مافه‌كانی هاونیشتیمانان دیاری بكه‌ین ئه‌وكاته‌ی كاسه‌ی پڕ له‌ هه‌موو ماڵه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت بێ گومان ئه‌وكات هه‌م ئاشتی به‌رقه‌را ده‌بێت دیموكراسیه‌تیش گه‌شه‌ ده‌كات و ده‌بینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌خته‌وه‌ر .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌