ئیدی بەسە ،سەردەمی درووشمی سۆزداری بەسەرچوو

وتار/ 20/05/2020 774 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئیدی بەسە ،سەردەمی درووشمی سۆزداری بەسەرچوو

سەلیم میراودەلی
دەبێت بەرپرسانی کوردستان تێبگەن سەردەمی درووشمی سۆزداری بەسەرچوو ، ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پێویستی بە کاری پراتیکی هەیە تاوەکو مافەکانی پارێزراوبێ  و لە نیشتیمانی خۆی بەشکۆوە بژیە و پێداویستیە سەرەتایەکانی بۆ دابین بکرێت ، دەبێت تێبگەن کە ئەمڕۆ ئێمە خاوەنی دەوڵەت و پەڕلەمان و دەیان سەرۆکایەتین کە ئەرکی ڕاستەقینەیان خزمەتکردنە نەک دروشم و دروشم بازی ، ئەو دەرفەتەی بەدەستمان ماوە با بۆخاتری گیانی فیدای شەهیدەکانمان نیشتیمانی پێ ئاوەدان بکەین و تاوەکو خەڵکی کوردستان بەختەوەر بێت ، دەنا بەدڵنیایەوە مێژوو شەرم لەکەستان ناکات .

بەداخەوە بازرگانە بێ ویژدان و ڕەزاگرانەکان تەنانەت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەزەیان بە ھەژارانی نیشتیمانی خۆشیان دانەیەت ، ساڵانە بە دەرفەتی دەزانن لەو مانگەدا کاڵای بەسەرچو ساغ بکەنەوە تەنانەت پێداویستی ڕۆژانەش دووبەرامبەر گراندەکەن ، ئاخر لە وڵاتی ئێمەدا ھیچ شتێک ئازاد نیە تەنھا بازاڕی ئازاد ھەیە ئەویش بۆ گیانی ھەژارەکانە ، ئومێدەوەرم مامۆستایانی ئاینی بە وردی لەسەر ئەو بابەتە بدوێن و دەسەڵاتدارانیش سنورێک دابنێن بۆ ئەو کەسانەی کە لەو ڕێگایەوە قۆڵی ھەژارەکان دەبڕن .
سەلیم میراودەلی

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌