ئەزموونەکان پێمان ئەڵێن

وتار/ 16/05/2020 645 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

ئەزموونەکان پێمان ئەڵێن

دارا سێکانیانی
ئەزموونی نیو سەدە لە خەباتی سیاسی و چەکداری و ئەزمونی حوکمداری و ململانێی نێوان لایەنیە سیاسیەکان بەگشتی دوو لایەنی دەسەڵاتداری هەرێم بەتایبەتی ئەوەمان پێ ئەڵێن کە تەواوی کێشەو ململانێکانیان تەنها و تەنها پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی خۆیان و لەناو خۆشیاندا چەند کەسێکی دیاریکراو بووە، بۆ یە گرنگە تاکی کوردی هوشیار ببێتەوە کەئەم هەموو هات و هاوارو جەنگی ڕاگەیاندنە و قسەو قسەڵۆک و دروستکردنی بەرەو فشار هێنان بۆ لایەن و کەسانیتر جگە لە مزایەدەو چاو بەستەکردن و چێواشەکردن و شەڕی پاراستنی بەرژەوەندی خودی شتێکی ترنیە بەداخەوە ئەوەش بەناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ووڵات و هاووڵاتیانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمە بە خەڵک ئەفرۆشرێتەوە لە کاتێکدا ئەوەی باسی نەبێت و لە ئەجێندای سیاسی و ئابوری و مرۆڤایەتیاندا نەبێت بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، باشترین بەڵگەو نموونەش خودی ئەو ئەزموونەیە کە دەیان ساڵە بەرهەمیان هێناوە لەسەرجەم ڕەهەند کانی ژیانەوە، بەڕێزان ئەمە یەکەم جارە دواهەمین جاریان نابێت ئەکەونە گیانی یەکتر و ڕاگەیاندن و کۆڕو کۆبونەوەکانیان بۆ دژی یەکتر بەکار ئەهێنن داوا لە هاووڵاتیان و لایەنەکانی هەرێم ئەکەن هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیریان بکەن .
هەموان ئەو ڕاستیە باش ئەزانین کە ئەمانە لە ساڵی  1964 لە شەڕی بەر دەوامدام هەر جارە بەناوێکەوە ئەگەر ئەوکات شەڕی باوانیان بوو ئێستا سەرەی نەوەی یەکەمیانە، دڵنیاش بن لە داهاتوودا شەڕی نێوان نەوەی دوەمیان ئەبێت
باجەکەشی تەنها و تەنها کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەیدەن و سوتەمەنیەکەشی لاوە بەش مەینەتەکانی ئەم ووڵاتەن، لە ئێوە ئەپرسم لە ساڵی 1964وە تائێستا چەند خول و جەولەی شەڕیان ئەنجام داوە دیاریشیان ناردنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان بووە بۆ خانەوادەو کەسوکاریان، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج و تێڕامانە کەی ئەم خەڵکە شارەزایان ئەبێت و وانەیەک وەر ئەگرێت و بڕیارە دروستەکە ئەدات و ئەیەوێت بۆ خۆی بژی و هەر هێزو ئەجێندایەک بۆ خزمەت و بەرژەوەندی گشتی نەبوو پشتی تێکات چونکە ئەگەر گەل نەبێت ئەوان هیچ نین گەر ڕۆڵەکانی ووڵات نەبن ئەوان ناتوانن هەموو ووڵات و داهات و خاک و خەڵک بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە
تاکەی وانەیەک لەم هەموو ئەزموونە شکست خواردووە وەرنەگرێت، دوای هەموو جەولەیەکی شەڕو دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەک خۆیان بە هەلەو و بەدیدارێک و کۆبوونەوەیەک ئاشبونەوە، بە ئاشکراش ووتویانە ئێمە بێتاوانیین، بۆیە زۆر پێویستە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە جارێکی تر فریو نەخۆن بەم دروشم لاف و گەزافەی بەرزی ئەکەنەوە، دڵنیابن ئەمجارەش وەکو جاران تەنها و تەنها بۆ پاراستنی پێگەو بەرژەوەندی تەسکی حزبی و لەناو حزبەکەشدا بۆ چەند کەسێکی دیاریکراوە، دڵنیابن ئەم جارەش وەکو جاران کۆئەبنەوەو ئەملاو ئەولای یەکتر ماچ ئەکەنەوە ئەوەی باجەکەشی داوە هاووڵاتیانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمەن.
بەو هیوایەی سەرەتای هوشیار بونەوەبێت هیچی تر بەناوی بەرژەوەندی میللەتەوە میللەت و خاک و خەڵک و ئەزموون نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی حزب و تاکە دیارەکانی.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌