له‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی

وتار/ 19/11/2016 582 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

له‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی
سه‌لیم میراوده‌لی
 به‌ درێژای مێژوو گه‌لی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌ دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان خه‌بات و به‌رخودانی كرد له‌پێناو سه‌ربه‌خۆی و ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و هێنانه‌دی مافه‌كانی مرۆڤ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌ ، له‌ هه‌مووی گرینگتر ڕاپه‌ڕینه‌ شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری 1991 كه‌ هه‌نگاوێكی گرینگی نا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ئه‌ویش به‌هۆی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كوردبوو كه‌ خۆی له‌ به‌ره‌ی كوردستاندا دیته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بوو بووه‌ جێگای دڵخۆشی و متمانه‌ی گه‌لی كوردستان به‌ پاڵپشتێكی گرینگی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینیان دانا ، ڕاپه‌ڕین ڕیفرادۆمێكی گرینگ بوو بۆ جودابوونه‌وه‌ له‌ عێراق هاوكات ڕه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كوردستانیش ئه‌و ڕاپرسیه‌ی دوپات كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كورد ئاماده‌یه‌ له‌ پێناو سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆیدا گیانی فیدا بكات هه‌رگیز جارێكیتر ژێرده‌ستی له‌ هیچ هێزێك و ڕژێمێك قبوڵ ناكات ، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 25 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و ڕه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایتی هه‌رێم و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مێژووی به‌ده‌ست هێناوه‌ ته‌نانه‌ت گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختی تیرۆریستانی جیهان ده‌كات به‌ گیانی خۆی به‌رگری له‌ دیموكراسی و ژیانێكی نوێ ده‌كات ، ئایه‌ كتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ هه‌موومان له‌ ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستان كۆبینه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ شه‌خسی و حیزبیه‌كان وه‌لابنێین و به‌ یه‌كگرتوی و یه‌كڕیزی موژده‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ بێ گومان ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووكات شیاوتر و گونجاوتره‌ ئه‌گه‌ر ڕووحی یه‌كتر قبوڵكردنمان هه‌بێت ، با ئه‌و موژده‌ خۆشه‌ بكه‌ینه‌ دیاری بۆ دایكی شه‌هیدان و خه‌باتی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌