سلێمانی بەسەوزی جوانە تکایە زەردی مەكەن
وتار/
09/05/2020
670 جار بینراوە
مهعروف مهجید
سلێمانی بەسەوزی
جوانە تکایە زەردی مەكەن
#مەعرووف
مەجید
بە وتەی بەرپرسانی
ئەم شارە ئەو كاتەی ووترا سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەكەم دێت لە رووی
رووبەری سەوزاییەوە، یەكسەر بیر لەوە كرایەوە چۆن ئەو پێشخستنە رابگیرێت....
ئیتر لەو ساڵە بە
دواوە كە ئەمە گومانی بەرپرسانی تایبەت بەو بوارەن سلێمانی تووشی چەندین گرفتی گەورە
بویەوە لە رووی نەبونی بودجە وتەنانەت نەبونی ئاو بۆ ئاودانی باخچە و بلوارەكانی
شارەكە....
لەساڵی 2008 رێژەی
سەوزایی ناوشاری سلێمانی لەسەدا ١ بووە، تەنها 134 باخچە لەسنوری بەشی باخچەكاندا
بونیان هەبووە، تا ساڵی 2018 رێژەی سەوزایی
لەشاری سلێمانی لەسەدا 18% تێپەراندووەو نزیک بۆتەوە لە 19% ئێستا نزیکەی 3 ملیۆنی
درەختی تێپەڕاندووە...
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی
باخچەكانی سلێمانی، لەسەر ئاستی عێراق شاری سلێمانی زۆرترین باخچەو سەوزایی تێدایە، هەروەها زۆرترین ڕێژەی باران بارینی لێدەبارێت
و نزمترین پلەی گەرمی تێدا تۆماركراوە، بۆیە ئێستا سلێمانی لەستانداری جیهانی كە لەسەدا
15یە دەرچووە و لەو ڕێژەیە ڕووبەری سەوزایی زیاترە.
وەكو كارێكی رۆژنامەوانی
لە بەرواری 5-9-2018 كارێكم لەسەر ئەو بابەتە كرد بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی، چەندین
داتا و ئاماری مەترسیدارم دەست كەوت زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیشم لە دوای بڵاو
بونەوەی راپۆرتەكە لێ ئاگادار كردەوە وەكو ئەركی سەرشانی خۆم بەو پێیەی سەرۆكی رێكخراوێكی
تایبەت بە ژینگەم، بەڵام بە داخەوە نەتوانرا
ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، لە دوای ئەو راپۆرتەش ئیشەكان بە نیوەچڵی رۆیشتوون و
گرفتەكە چارەسەر نەكرا.........
بە پێی ئەو ئامارانەی
دەستم كەوتن تەنها لە ساڵانی 2016-2017 ئەم كارەساتە ژینگەییانە بەسەر باخچە و
بلوار و پاركەكانی سلێمانیدا هاتووە تەنها لە چوارچێوەی بەشی باخچەكان ئەوە بەشی
شارەوانی و كشتوكاڵ و دارستانە دەستكردەكان هیچ زانیارییەكم وەرنەگرت.
🍀بودجە و پارەی تایبەت بە بەشی باخچەكان.
سلێمانی: پێش قەیران
لەساڵێكدا دەیتوانی سێ ملیار دینار سەرف بكات ئێستا واتە، (2018) بۆ ساڵێك 120 ملیۆن بودجە هەبووە، بۆ ساڵێك ئەو بڕەیان بۆ تەرخانكرابوو پێشیان نەدراوە.
هەولێر: ساڵی 2016
مانگی 500 ملیۆن دینار تەنها بۆ بەشی باخچەكان بۆیان تەرخانكراوە.
🍀ئاودان و ووشكبونی درەختەكان.
سلێمانی: بەهۆی
ئاونەدانی دارەكانەوە، لەساڵی 2016 هەزار و 500 بنەدار وشك بوون و لەساڵی 2017ش 500
بنەداری دیكە وشكبوون.
هەولێر: لە ماوەی ئەو
دوو ساڵەدا هیچ دارێك لەسنوری باخچەكان وشك نەبووەو نەیان هێشتووە وشكبن.
🍀جیاوازی كارمەند و باخەوان.
هەولێر: تەنها بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان ، 1280 كارمەندیان
هەیە.
سلێمانی: بۆ پاركی ئازادی تەنها 50 كارمەند و باخەوان
بوونی هەیە
.
🍀جیاوازی ئاودان لە وەرزی هاوین دا
سلێمانی لە ساڵەكانی
پێشوودا بەم شێوەیە ئاوی درەخت و باخچە و بلوارەكان دراون لە كاتێكدا دەبوو لە
مانگی حوزەیران( 6) ئاودان دەستی پێبكردایە.
سلێمانی: لەساڵی 2016
لەمانگی 11 رەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودانی درەختەكان،لەساڵی 2017 لەمانگی 3/7 رەزامەندی
دەربڕاوە بۆ ئاودان، لەساڵی 2018 لە 4/8 رەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودان.
هەولێر: بە تەنكەری
ئەهلی و تەنكەری بەڕێوەبەرایەتی ئاو دەدەن، كاتیش دیاری نەكراوە بۆ ئاودان، كەی پێویستی
بوو ئەوا ئاو دەدرێت.
🍀بونی پارك و باخچە
سلێمانی: تەنها بەشی
باخچەكان، 564 پارك و باخچەی هەیە، بەپێی ئامارەكان لەسەدا 12 سەوزایی لەئەستۆی ئەوانە.
هەولێر: لەسنوری ناوشاری هەولێر
365 پارك و باخچە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان هەیە، رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر
لەسەدا 16یە.
بۆ دواین زانیاری و
ئاگادار بوون لەو گرفتانەی كە باسم كردوون لە ساڵانی پێشوودا، لەم ڕۆژانەدا، پەیوەنیم
كرد بە بەرێزیك لە بەشی باخچەكانی سلێمانی، ئەویش ئاماژەی بەوە كرد نەك گرفتەكان
چارەسەر نەكراون بگرە زیاتریشی كردووە، ئەمساڵ بە داخەوە لەگەڵ ئەوەی بودجە نییە بۆ
ئاودابینكردن تەنانەت موچەی كارمەندەكانیشمان نییە، لەبەر ئەوەی بە درێژایی رۆژانی
كەرەنتینە باخەوان و كارمەندەكانی ئێمە وەكو سەرباز وون كاریان كردووە تەنانەت بەرپرسێكیش
پێیانی نەوت ماندوونەبن.
بۆیە ئەمساڵ دڵنیاین
مەترسی ووشك بوون و نەبونی ئاو بۆ ئاودانی درەخت و باخچە و بلوارەكان لە ساڵانی پێشتر
زیاتر دەبن، ئەگەر لە ئێستاوە چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە نەدۆزرێتەوە ئەوا سلێمانی و
سەوزاییەكەی رووبەرووی گەورەترین كارەسات بە دەستی خۆمان دەبێتەوە، نەك كارەساتی
سرووشتی..
#سەرۆکی_ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە
نوێترین نوسینەکانی مهعروف مهجید
-
مهعروف مهجید
28/06/2021
-
مهعروف مهجید
20/06/2021
-
مهعروف مهجید
13/02/2021
-
مهعروف مهجید
07/12/2020
-
مهعروف مهجید
04/11/2020
-
مهعروف مهجید
04/09/2020