گاڵتە و گەپەكانی ناو كۆشكی خاوەنشكۆ

وتار/ 08/05/2020 856 جار بینراوە

موحسین حسێن

گاڵتە و گەپەكانی ناو كۆشكی خاوەنشكۆ

خاوەن شكۆ كەسێكی سوعبەتچی‌ و قۆشمەچیە ، زۆر كەیفی بە مەجلیسی گاڵتەو گەپ دێت ، ڕۆژێك لە كۆشكی خاوەن شكۆدا بڕیارێكی شاهانە دەرچوو.
پاشا ووتی: هەر كەسێك بتوانێت درۆیەكی گەورەم بۆ بكات ‌و بتوانێت ئەوەندە سەرسامم بكات ، خۆم پێ‌ نەگیرێت‌ و بڵێم ئەوە درۆیە !!!!! ئەوا نیوەی موڵك ‌و دەسەڵاتی خۆمی پێ‌ دەدەم.
ئیتر لە دووا ئەو بڕیارە سەرسوڕهێنەرەی پاشاوە ، ڕۆژانە هاوڵاتیان بەدرۆیەكی داتاشراوی نوێوە ڕوویان لە كۆشك دەكرد‌ و درۆكەیان عەرزی خاوەن شكۆ دەكرد...
ئەوە شوانێك خۆی كرد بە كۆشكدا ‌و ووتی:
+ خوا خاوەن شكۆمان پایەدار كات‌ و تەمەنی درێژ كات ، قوربان: باوكم پێش من شوانی ئاوایی بوو ، گۆچانێكی درێژی هەبوو لە زەویەوە دەگەیشتە ئاسمان ، هەر لەسەر پەرچەی مەڕەكانەوە دەیتوانی بە نوكی گۆچانەكەی ئەستێرەكانی ئاسمان بجوڵێنێت.
- پاشا ووتی: كوڕم ساخ جا ئەوە چیە ، ئەوە كەی سەرسامكەرە؟
من باپیرم سەبیلێكی هەبوو ، ئەوەندە درێژ بوو ، هەموو جارێك ڕاستەو خۆ بە تیشكی خۆر دایدەگیرساند ، شوان بەدەستی بەتاڵ لە كۆشك چووە دەرەوەو نەیتوانی بە درۆكەی پاشا سەر سام بكات.
ئەم جارە بەرگدروییەك هات ، هەر لە دەروازەی كۆشكەوە ووتی:
+ خاوەن شكۆ من داوای لێبوردن دەكەم ، بەراستی زۆر دووا كەوتم ، هۆكاری دوواكەوتنەكەشم مەشغەڵەت بوو ، چونكە دوێنی ڕەشەبا و زریانێكی بەهێز هەڵی كرد ، لەبەر بەهێزییەكی ئاسمانی دڕاند ، منیش ئەمڕۆ چووم بۆ دروونەوە و پینەكردنی..
- پاشا ووتی : كوڕم باشت كرد ، بەڵام دەزانیت باشت پینە نەكردبوو ، ئەمڕۆ لە ئاستی كۆشك ، ئاسمان دڵۆپەی دەكرد ، بەڵێ‌ بەرگدروش بەدەستی بەتاڵ لە كۆشك چووە دەرەوەو نەیتوانی بە درۆكەی پاشا سەر سام بكات...
ئەمجارەیان پیاوێك بەرمیلە نەوتێكی بە بەتاڵی پێش خۆی دابوو، هەڵایەكی زۆری لەو ناوەدا نابۆوە.
+ پاشا ووتی : كوڕم ئەوە چیە ؟ ئەم بەرمیلە بەتاڵەت بۆچی هێناوەتە ناو كۆشك؟
- كابرا ووتی خاوەن شكۆ ، تۆ بەرمیلێك ئاڵتونی من قەرزداری ، جا ئەم بەرمیلەم هێناوە تا بە پێوەری خۆی لێتی وەربگرمەوە.
+ پاشا ووتی: ئەوە چی دەلێیت؟؟ من بەرمیلێك ئاڵتونی تۆ قەرزدارم!!!!
- كابرا ووتی : بەڵێ‌ قوربان ، سەیر دەبێت بیرت چوبێتەوە!!!!
+ پاشا ووتی : ئەی لەو درۆیە !! تۆ چەند كابرایەكی درۆزنی!!!
- كابرا ووتی : خاوەن شكۆ ، ئەگەر ئەمە درۆ بێت ، ئەوا نیوەی دەسەڵات ‌و موڵكی خۆتم پێ‌ بدە.
پاشا وویستی خێرا فریای خۆی كەوێت
+ ووتی: نا...نا... قسەكەت ڕاستە!!!!
- كابراش ووتی: قوربان ئەگەر قسەكەم ڕاستە ، ئەوا بەرمیلێك ئاڵتونم بدەرێ‌.
جا ئەگەر لە جاری یەكەم ‌و دووەمدا خاوەنشكۆ توانیبێتی لە جەماوەر بەرێتەوە ، ئیتر وا بزانم هاوڵاتیان بێدار بوونەتەوە وئەم جارەیان براوە نەبوو ، چونكە تازە بەرمیلەكە دەنگی لێ‌ هات و ئەگەر بەرمیلەنەوتیش نەكرێتە بەڵگە خەڵكی تەنكەرە نەوتەكان دەبینن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌