مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە....

وتار/ 04/05/2020 542 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە....

مه‌عروف مه‌جید
♦کاتێ هەڕەشەی دەرکردنیان کرد لە پێغەمبەر لوط و شوێن کەوتوانی بەهۆی ئەوەوە بوو کە ئەمانە کەسانی پاکن......"فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ.

♦ئێستاش دەسەڵاتێکی نادادگەر، کە هەق و مافی ملیۆنان هاوڵاتی ئەم هەرێمەی لایە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان، دێت پەنا دەباتە بەر یاسا کام یاسا ئەو یاسایەی کەسیان حیسابیشی بۆ ناکەن، دێن داوا لە پەرلەمان دەکەن، سەرەڕای ئەو هەموو کێشە و گرفتانە، کۆببێتەوە بۆ ئەوەی ، بە وتەی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز، پارێزبەندی لە بەڕێز سۆران عومەر بسەننەوە.

ئەزانن بۆ⁉
♦لەبەر ئەوەی کەسێکی پاک لە ناو زەلکاوی گەندەڵی دا دەڵێ نا بۆ دزین و برسیکردنی خەڵکی، نا بۆ بە بنەماڵەییکردنی دەسەڵات، نا بۆ بە حزبی و بنەماڵەیی کردنی داهات و سەروەتی ئەم میلەتە ڕەش و ڕووتە. دەیان نمونەی تر.....

من پرسیارێ دەکەم...
♦بۆچی پەرلەمانی بەڕێز، کۆنەبویەوە بۆ ئەوانەی لە شەڕی داعش شەنگالیان بە دەستەوە دا، بۆ بۆ ئەوە کۆنەبوونەوە، کە دوای چەندین شەڕ لەگەڵ داعش و سەدان شەهید، دەیان بەرپرسی کورد، بازرگانیان لەگەڵ داعش بەردەوام بوو.
بۆ لەسەر لە دەستدانی 51% خاکی هەرێم کۆنەبویەوە و ئەو حزب و لایەنانە بداتە دادگا کە هۆکار بوون بۆ ئەو خەجاڵەتییە.

♦پەرلەمان بۆ کۆنابێتەوە لەسەر دەیان کاری تر کە نەکپارێزبەندی ئەندام پەرلەمان هەڵبگرێ، پێویستە حزبە گەندەڵ و بودەڵەکان بە یاسا هەڵبوەشێنێتەوە......

♦پەرلەمان بۆ داوای بە دادگا گەیاندنی بکوژانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ناکات، کە تا ئێستاش وەک بەرزەکی بانان بۆخۆیان بە بەرچاوی یاساوە دەسوڕێنەوە.

♦من داوا لەسەرجەم پەڕلەمانتارانی کۆمەڵ دەکەم، دوای ئەو کارە ئەگەر سەری گرت بایکۆتی کاری پەڕلەمانتاری بکەن، وەکو هاوڕێکەیان، لە شوێنێکدا نەمێننەوە کە جێگای پاکەکانی تێدا نابێتەوە.....

من دەڵێم...
♦هاوڕێم سۆران عومەر، بڕۆ کۆبونەوەکە هیچ مەترسە، تۆ کارێکت کردووە بۆ خوا پاشان بۆ میللەتی ڕەش و ڕووت و هەژار بووە، هەمیشە شوێنی پیاوی بە کەرامەت و هەقبێژ زیندان بووە، گوێی مەدەرێ با ئەم کارە قێزەونەش بچێتە سەر مەڵۆی کارەکانی تریان.....

پەیامێکیش بۆ فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمان، بە تایبەت یەکێتی و گۆڕان.....

♦دڵنیابن ئەم کارە سەر بگرێ ئەوا هەر ڕۆژەی ئەندامێکی ئێوەش پارێزبەندی لێوەردەگیرێتەوە،تا دەگاتە سەرۆکی پەرلەمان، وەک چۆن پێشتر بینیمان بەبێ یاسا و بە بێ لێسەندنەوەی پارێزبەندی، ناو پەڕلەمان لە سەرۆکەکەی کرا بە ناوچەی قەدەغە، تەنانەت بە میوانیش نەیانهێشت بچێتەوە ناوی.........

♦هیوادارم، خەڵکیش هەڵوێستیان هەبێ کە ڕێگە نەدرێ بەناوی زۆرینەی پەڕلەمانی ئەو کارە ئەنجام بدرێ لەبەر ئەوەی هەر لە سەرەتاوە پارتی زۆرینەی بۆ وەها کارێک بەکارهێناوە.......

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌