قه‌یران چیه‌ ؟

وتار/ 18/11/2016 590 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

قه‌یران چیه‌ ؟
چۆن ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بینه‌وه‌ ؟
 وڵاتانی جیهان چۆن خۆیان له‌ قه‌یران ده‌رباز ده‌كه‌ن ؟
سه‌لیم میراوده‌لی

 قه‌یران له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ڕوده‌دات به‌هۆی كورتهێنانی بودجه‌ به‌هه‌ر هۆكارێكبێت له‌وانه‌ دابه‌زینی ئه‌وكاڵایه‌ی یان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌رهه‌می دێنێت یان به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی هتد ، ئاسایه‌ كه‌ وڵات ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و گرفتی دارای ببێت ، وه‌لێ ده‌بێت به‌ كه‌مترین زیان به‌رامبه‌ر به‌ نیشتیمان و هاوڵاتیان بێت ، ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌وڵه‌ت خه‌ڵكی وشیار بكه‌نه‌وه‌ له‌ زۆرترین خه‌رجی له‌و كاته‌دا ئاسانكاری بكرێت بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت كه‌ ئه‌وانه‌ زۆرینه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیان پێكدێنن ، كاتێك كه‌ ده‌وڵه‌تی كوێت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 9 دۆلار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر زوو كۆبونه‌وه‌ی نائاسای كرد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕووی له‌ وه‌زیران و ڕاوێژكارانی ئه‌و وڵاته‌ كرد كه‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ببنه‌وه‌ ، به‌شێكی زۆری وه‌زیره‌كان پێشنیارایان كرد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا یان ببڕێت ، به‌ڕێز سه‌رۆكی وه‌زیران به‌ توندی وه‌ڵامی دانه‌وه‌ وتی من حه‌زده‌كه‌م ده‌ستی خۆم ببڕم به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ژاران نه‌بڕم ،ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی لێكترازنی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات و توڕه‌بوونی شه‌قام ، له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ویستویانه‌ خه‌ڵكی هه‌ژار به‌ كه‌مترین زیان له‌ قه‌یران ده‌ربازبن به‌ پلانی تۆكمه‌ و به‌هێز ڕووبه‌ڕووی قه‌یران بونه‌ته‌وه‌ ئابوری وڵاته‌كه‌یان ڕێكخستۆته‌وه‌ ، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی دووساڵه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ گشتی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ تایبه‌تی به‌هۆی جه‌نگ و گه‌نده‌ڵی و نه‌شاره‌زا له‌ كاروباری ده‌وڵه‌تداری و ناشه‌فافی و هتد توشی قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و دیموكراسی بۆته‌وه‌ ، له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی هه‌ژارا و كه‌مده‌رامه‌ت و موچه‌ خۆران زیانێكی یه‌كجار زۆریان پێ گه‌یشتوه‌ و بۆته‌ هۆی توڕه‌بوونی شه‌قام و ڕای گشتی گه‌ل كه‌ بێ گومان زۆربه‌یان هه‌ژارن و داوای سه‌ره‌تایترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن ، ده‌سه‌ڵات دارانیش بێ خه‌ما و بێ باكانه‌ خۆی له‌ مافی هه‌ژاران به‌ دور ده‌خاو كه‌وتونه‌ته‌ تاوانباركردنی یه‌كتر ، به‌ جۆرێك كاتێك كه‌ مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و به‌ فیڕۆدانی سامانی گشتی یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن ، هه‌ست ده‌كه‌یت تۆ له‌ وڵاتێكی ده‌سته‌وه‌ستاندایت و دووریت له‌ یاسا و چاودێری گشتی و دادوه‌ری گشتی كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ن و به‌شێكی زۆری بودجه‌ی گشتیش بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕاستیه‌كان چاوپۆشی ده‌كه‌ن و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی نایه‌ن خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی یاسای نیشتیمان پێشێل ده‌كه‌ن بوونه‌ته‌ هۆی قه‌یران و توڕه‌ی شه‌قام له‌ به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌ویان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، ڕێگا چاره‌ی گونجا و ئه‌وه‌یه‌ گوێ بۆ شه‌قام و ڕای گه‌ل وه‌ر بگرن و سود له‌و هاونیشتیمانه‌ دڵسۆز و شاره‌زایانه‌ وه‌ربگرن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ جدی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته‌ گه‌وره‌ی نیشتیمان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بێگومان ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمان ، ده‌بێت گه‌لیش و مافخوراوه‌كان به‌ وشیاریه‌وه‌ داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و جارێكیتر نه‌بنه‌وه‌ پرد بۆ مه‌رامی به‌شێك له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش له‌ گه‌نده‌ڵیدا سودمه‌ند بن ، خۆپیشاندانی 17ی شوبات ئه‌و ڕاستیه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها زامه‌كانی گه‌ل قوڵتر بوون بوه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاونیشتیمانی هه‌رزه‌كار و بێ دیفاع ، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای لایه‌نه‌كان و ناشیرنكردنی دیموكراسی و توڕه‌كردن دۆسته‌كانمان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ به‌هۆی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان كه‌ به‌هۆی زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران به‌شێكی زۆریان هاتنه‌ سه‌رخه‌ت و پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بوون ، هیوادارم ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ و هه‌رچی زووه‌ بێته‌وه‌ نێو گه‌ل و شه‌قام دۆستایه‌تیه‌كی نوێ و تۆكمه‌ و شه‌فاف و ڕاستی به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان بڵێت و به‌ ته‌ئكید زامه‌كانی نیشتیمانمان هێنده‌ قوڵن به‌رگه‌ی زامێكی تر ناگرن ، وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیده‌كانمان دڵسۆزبن بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان واز له‌ دروشمی بریقه‌دار بێنن كه‌متر قسه‌ بكه‌ن و زۆرتر كردار جێبه‌جێ بكه‌ن ، كه‌ ده‌تانه‌وێت به‌ پێشه‌نگ و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ بمێنه‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌