مزگەوتەكان، بە چۆڵیش هەرجوانن

وتار/ 10/04/2020 626 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

مزگەوتەكان، بە چۆڵیش هەرجوانن

تەمەنم (41) ساڵە، هەر لە منداڵییەوە هاتوچۆی مزگەوتم كردووە، هەر بە منداڵی بۆم دەركەوت خەڵكانێك بۆ بەرژەوەندی خۆیان هاتوچۆی مزگەوت دەكەن، كە مزگەوتیش وەكو سەرجەم كایەكانی ديكةی ژیان هەندێك بۆ بەرژەوەندی خۆيان بەكاری دەهێنن.
لە دوای بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوتەكان و رِاطرتني نوێژی هەیينی و نوێژە بەكۆمەڵەكان، بۆ خۆپاريَزي لە ڤایرۆسی كۆرِۆنا، دڵنیام مرۆڤگەلێك هەن لةو هةنطاوة غەمگین و نیگەرانن.

بیرم كردەوە لە ماوەی 41 ساڵەی تەمەنمدا هێندەی ئێستا مزگەوتەكانم بە پاكوخاوێنی نەدیوە، پاكوخاوێنی لە ڕووی ماددي و بةرجةستةييةوة نا، ئەوەی من دەیڵێم لە ڕووی پاكبوونەوەیە لە مرۆڤی دووڕوو، بێویژدان، بێڕەحم، مرۆڤگەلێك ماوەی 28 ساڵە، بەڵێ بۆ ستةمكار دەكات و پێی وایە ئەوان نەبن ئەم لە برساندا دەمرێت، لە كاتێكدا لە بیری چووە كە خوا ڕۆزیدەرە، نەك مرۆڤەكان، ئێستاش بەشێك لە ئەهلی مزگەوتەكانن بوونەتە هۆكاری مانەوە و دريَذةكيَشانی ستەم و نادادي لە هەرێمی كوردستان، تا 100 ساڵی ديكةيش هاتوچۆی مزگەوت بكەن پێیان خۆشە لة رِؤذي دواييشدا لەگەڵ ئەوان حەشر بكرێن.

مرۆڤگەلێك ئێستاش ئامادە نيیە مافی خاوەن ماف بداتەوە، چەندین ماڵ لە گەرەِكەكەیاندا بە دەستییەوە گیری خواردووە، لە بازاڕ و مامەڵەدا هەست ناكەی ئەم پیاوە تەنانەت نوێژیش دەكات، مرۆڤێك ئامادە نيیە لەبەر خۆبەگەورە زانین سڵاو لە دراوسێكانی بكات، تەنها لە جەژنەكان داوای گەردنازادی لە خەڵكان دەكەن، لەسەر بانگدان دڵی دەیان موسوڵمانی ديكةی ڕەنجاندووە، پاوان و لەوەڕگاكان نەما داگیری نەكات، سەرەڕای ئەو ڕزق و ڕۆزییە جوانەی خوا بۆ مرۆڤەكان دابینی كردووە، ئێستا ئەو ڕزقی گیاندارەكان دەخوات.
      
بۆیە، تةنها چوون بۆ مزگەوت و قەرەباڵغكردنی گرنگ نیيە، گرنگ ئەوەیە تا چەند ئەو چوونەت گۆڕانكاری تێدا دروست كردوویت، وا نەزانی بە چوونت هەموو ئەو كردەوە خراپانەت دەسڕێتەوە، ئەوەش باش بزانە، لە بنەڕەتدا ئیسلام واتە هەڵسوكەوتی جوان لەگەڵ گشتیيدا، دواتر گرنگیيدان بە پەرستشە تایبەتەكانی خۆت.

خاڵێكی تر زۆر خەفەت مەخۆن بۆ هەندێ لە مامۆستایانی ئاینی كە ئێستا ناتوانن نوێژیان لە دواوە بكەن، ئەوانیش وەك نوێژ خوێنەكان مرۆڤن و بەشێكیان كەموو كوڕییان هەیە، بەشێكیان بە ڕۆژ لەگەڵ  زاڵماندان و بەشێكی تریان بە شەوان كۆدەبنەوە لەگەڵ زاڵماندا.

ئەوەشتان بیر نەچێت، ئەم ماوەیە مزگەوت و هۆڵی پرسەكانیان خاڵی دەبن لە بەرپرسان كە تەنها بۆ پرسەی دەوڵەمەند و ناودارەكان ئامادە دەبن و تەنانەت بۆ پرسەكانی تر لە فەیسبوكیش پرسەنامەیەك  لە كۆمێنتیشدا نانوسن.

خوێنەرانی ئازیز من باسی توێژێك دەكەم كە(ئەهلی مزگەوت)یان پێدەوترێت، كە دەبێ وەكو پەڕەی كاغەزی سپی وابن، بەڵام بە داخەوە بە خۆشمەوە وانین.

من نایەم بەراوردیش لەگەڵ كەسانی تر بكەم كە هاتوچۆی مزگەوت ناكەن و پابەند نین بە بنەماكانی ئاینی ئیسلامەوە ئەگەر نا، ئەوانیش هەزاران هەڵە و خاڵی لاوازیان هەیە بەڵام بەراوردكردنیان بە كاری خۆم نازانم.

 

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌