ململانێكانی ئه‌مریكا و چین جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن ؟
وتار/
08/04/2020
545 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
ململانێكانی ئه‌مریكا و چین جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• ڕێك 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ساڵی 1920 و له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریسی دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا و ئه‌مریكا و هه‌ندێك ولاَتی تر و دۆڕاندنی ئه‌ڵمانیا و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و نه‌مسا و مه‌جه‌ڕ و ..هتد.ئاله‌وكات و ساته‌دا به‌هێواشی هێزی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك ولسنه‌وه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوبێت له جه‌نگه‌كه‌دا و له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه 14 خاڵیه‌كه‌یه‌وه كه باسی له چاره‌نوسی گه‌لان ده‌كرد و ده‌ستپێشخه‌ری و ڕاوبۆچونه‌كانیه‌وه له‌ناو كۆنگره‌كه‌دا،هه‌موان هه‌ستیان به‌هێز و توانای داهاتووی ئه‌مریكا كرد و به‌وپه‌ڕی ویستی خۆیان هێواش هێواش جێگه و مه‌قامی ڕابه‌رایه‌تی دونیاییان بۆ چۆڵكرد به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ولاَتی بالاَده‌ست و سه‌ركه‌وتووی جه‌نگه‌كه‌وه كه بریتیبوون له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كه بۆماوه‌ی زیاتر له 150 ساڵ بوو به‌تایبه‌تی به‌ریتانیای مه‌زن تاكه زلهێز و تاكه ولاَتی گه‌وره و بالاَده‌ستی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو.
• ئه‌مریكا دوای جه‌نگه كه و دواتریش له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا به‌ته‌واوه‌تی هێز و توانا سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كانی خۆی پیشان هه‌مواندا و ئه‌وه‌بوو له‌جه‌نگی دووه‌مدا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕا و دواتریش بوه سه‌رقافڵه و پێشه‌نگ و ڕابه‌ری دونیا و بلۆكی سه‌رمایه‌داری و له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی مارشاڵه‌وه كه‌وته ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وروپای وێرانبووی دوای جه‌نگه‌كه به پێشكه‌شكردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ئه‌وكاته و دواتریش پێكه‌وه‌نانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆی كه تاكو ئێستا‌و ماوه‌ی 70 ساڵه به‌رده‌وامه و به‌و هێز و سه‌ركردایه‌تیه‌وه له‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوای دونیاوه توانی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا بسه‌پێنێت و بكه‌وێته به‌ربه‌ركانیه‌كی توندیش له‌گه‌ڵ بلۆكی سۆسیالیستی و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران كه ڕابه‌رایه‌تی دونیای ئیشتراكیه‌تی ده‌كرد و توانی له‌و جه‌نگه‌شه‌دا له‌ماوه‌ی 40ساڵدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ستبێنێت و له‌ساڵی 1991دا یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بلۆكی سۆسیالیستی تێكوپێكدا و خۆی بوه تاك جه‌مسه‌ر و تاكه بڕیار به‌ده‌ستی هه‌موو دونیا و نه‌زمێكی نوێی جیهانی هێنایه ئاراوه و پلانی به‌جیهانبوونی دونیاشی پێشكش هه‌موان كرد. ئیدی دونیای له دوو جه‌مسه‌ریه‌وه كرده یه‌ك جه‌مسه‌ری و له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابووردودا ئه‌مریكا خاوه‌ن هێز و نفوز و ده‌سه‌لاَتی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوه له‌هه‌موو دونیادا و له‌ئێستاشدا كه 100 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و مێژوه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت،خه‌ریكه ئه‌مریكا ئه‌و هێز و پێزه‌ی پێشووی نامێنێت و وه‌كو سروشتی گۆڕانكاریه‌كان هێواش هێواش ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌رێكی به‌هێزی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و ته‌كنه‌لۆژی نوێ ده‌بێته‌وه كه بریتیه له ولاَتی ((چین))كه جارێكی تریش ڕێكه‌وت خۆی دووپات ده‌كاته‌وه و ڕه‌نگه ئه‌و هێزه سۆسیالیسته‌ی پێش 29 ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بنكۆڵكراو لێكهه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه،جارێكی تر له به‌رگ و ڕه‌نگ و توانا و هێزێكی تری گه‌وره‌تردا بێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ئه‌مریكای سه‌رمایه‌داری و ئیدی ململانێ مێژووییه‌كه جارێكی تر ده‌ستپێبكاته‌وه به‌لاَم به هێزێكی گه‌وره‌تره‌وه.هه‌رچه‌نده ململانێی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.و هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌دیاریكراویش له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه ئه‌مریكا هه‌ستی كردوه به‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه تازه پێگه‌یشتوه‌ی چین ده‌بێته‌وه و له‌میانی ((كۆڕێكدا))كه چوار ڕۆژی خایاندوه به‌ناونیشانی((ئه‌مریكا له‌ساڵی 2020 له كوێدایه)) پلان و به‌رنامه و ڕاوبۆچونی شاره‌زایانی وه‌رگرتوه و وه‌ك درككردنێك به‌و مه‌ترسیه هاتوه‌ی له پێشیدایه.
• لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ،ئه‌رێ ململانێی ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر چیه ؟ و بۆچیه؟
ئاشكرایه ئه‌مریكا تاكو ئێستا‌و ڕه‌نگه بۆ 30 ساڵی تریش بالاَده‌ستی یه‌كه‌م و تاكه زلهێزی خاوه‌ن بڕیار بێت له‌دونیادا له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و ته‌كنه‌لۆژیاشه‌وه،به‌لاَم هه‌ر له‌و 30 ساڵه‌ی ئاینده‌دا له‌به‌رامبه‌ردا هێزی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و ته‌كنه‌لۆژیای چینیش گه‌شه و پێشكه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ستدێنێت و ده‌بێته ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌هه‌موو دونیادا و جارێكی تریش جه‌نگێك گه‌ر گه‌رمیش نه‌بێت وه‌كو جه‌نگه گه‌رمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌لاَم زۆر ساردیش نابێت وه‌كو جه‌نگه سارده‌كه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست. بۆیه ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكی ته‌قلیدی نابێت كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵی داگیركردنی ولاَتی ئه‌ویتر بدات یان سنوره‌كانی ببه‌زێنێت به هێزی سه‌ربازی،به‌ڵكو جه‌نگه‌كه له‌سه‌ر گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لاَت و پێگه‌ی ڕابه‌رایتیكردنی دونیایه له‌لایه‌ن چینه‌وه و به‌رگری و مقاوه‌مه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئه‌مریكاشه بۆ مانه‌وه‌ی له پێگه‌ی ڕابه‌رایه‌تیكردنی دونیادا.جا ئه‌م ململانێیه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته كانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و گومركی و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌گرێته‌وه، چونكه ئاینده بۆ ئه‌و هێز و ولاَته‌یه كه هێزی گه‌وره‌ی ئابوری و ته‌كنه‌لۆژیای هه‌بێت ،بۆیه ئه‌مریكا له‌م ساڵه‌وه((2020)) كه ناونراوه ساڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه خۆی ئاماده‌كردوه كه به‌جدی ڕووبه‌ڕووی چین و هه‌ژموونی له‌دونیادا بوه‌ستێته‌وه و پێی قبوڵناكرێت كه پێگه‌ی ڕابه‌رایه‌تی دونیا هه‌روا به ئاسانی بۆ چین چۆڵ بكات.
ململانێكانی ئه‌مریكا و چین هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه و به ئاشكراش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردوودا له‌ڕووی بازاڕ و بازرگانی و ته‌عریفه‌ی گومرگی و ته‌كنه‌لۆژیا نوێ و زیره‌كه‌كانه‌وه و گه‌مه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه و به ملیاره‌ها دۆلار زیانیان به‌یه‌ك گه‌یاند . ئه‌مریكا وه‌ك سروشتی خۆی زۆر جاران په‌نا ده‌باته به‌ر هێزی سه‌ربازی و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن به‌لاَم چینیه‌كانیش وه‌ك سروشتی خۆیان به‌بێ ده‌نگی و به‌بێ هاشوهوشی ڕاگه‌یاندن له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی و كه‌لتوری خۆیان بۆ هه‌موو دونیا و به‌نرخێكی هه‌رزان و به كوالێتیه‌كی تاڕاده‌یه‌ك باش كه ده‌ست هه‌موان بكه‌وێت كه‌وتۆته دژایه‌تی ئه‌مریكا و خه‌ریكه بازاڕه‌كانی دونیا بۆخۆی قۆرخ ده‌كات.له‌ئێستادا بلاَوبونه‌وه‌ی كۆڕۆناش هه‌موو ئه‌و ململانێیانه‌ی توند و خێراتر كرد و سه‌ركه‌وتن و بالاَده‌ستی چینیه‌كانی سه‌لماند و ده‌سته‌وستانی ئه‌مریكاشی پیشانی هه‌مواو دونیادا.
• له‌كۆتاییدا ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌مریكا و چین هه‌رده‌بێت به‌دانیشتن و گفتوگۆ ته‌واو ببێت كه هه‌رچه‌نده سه‌خته بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆنكرێتی،به‌لاَم به‌دڵنیایی ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا و سه‌پاندنی هه‌ژموونی چین له‌دونیادا ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌نێوان خۆشیاندا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه چه‌ند جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی تریش ده‌رده‌كه‌ون له دونیادا وه‌كو ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و به‌ڕازیل له ئه‌مریكای لاتیندا.هه‌ربۆیه دونیای دوای كۆرۆنا و ئه‌م قۆناغه دونیایه‌كی پڕ ململانێی توند و درێژ ده‌بێت،هه‌روه‌كو دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت ((ئاینده سه‌ختتره)) و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی چین ده‌ڵێت (( دونیای دوای كۆرۆنا جیاواز ده‌بێت)). بۆیه له‌دونیای ئێستادا سه‌ركردایه‌تیه‌كی ته‌واو نیه به‌ڵكو ده‌وترێت دونیای ئێستا بێ سه‌ركرده‌یه ،هه‌ربۆیه ململانێكانی ئه‌مریكا و چین له ئاینده‌دا توندتر ده‌بن له‌سه‌ر پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی دونیا و نفوز و ده‌سه‌لاَت و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر دونیادا.
• جا كوردیش بیه‌وێت یان نا له‌چه‌قی ناوچه‌ی ململانێكاندایه له‌ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا و گه‌ره‌كه به‌ووردی هاوكێشه‌ی هێز و گۆڕانكاریه‌كان بخوێنێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی له ئاینده‌دا. بزانێت كام لای ململانێكه هه‌ڵده‌بژێرێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وورد و زانستی نه‌ك سۆز و فریودان به‌به‌ڵێنه درۆكانی سه‌دان ساڵه‌ی ڕابووردوو.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021