ژینگه دواى كۆرۆنا
وتار/
05/04/2020
1068 جار بینراوە
عبدالمطلب رفعت سرحت
ژینگه دواى كۆرۆنا
عبدالمطلب رفعت
سرحت
وه‌ك ئاشکرایه جیهانى
ئه‌مرۆ که‌وتوه‌ته به‌رشاڵاوى مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره له پیسبوونى ژینگه‌و گۆڕانكاریه‌كانى
كه‌ش وهه‌وا وچه‌ندین دیارده‌ى ژینگه‌یى جۆراو جۆر كه له ئه‌نجامدا بووه‌ته هۆى
تێکچونى هاوسه‌نگى ژینگه. له هه‌موو جیهان به هۆى ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه‌وه
سه‌دان كۆنفرانس ئه‌نجامدرا وهه‌زاران رێكخراویى تایبه‌ت به پرسی ژینگه دروست
بوو وهه‌ر هه‌موویان كاریان له سه‌ر پاراستنى ژینگه ده‌كرد ومرۆڤیان له هه‌موو
پارچه‌كانى جیهان هۆشیار ده‌كرد وئاگاداریان ده‌كردووه له مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و دۆخه
كه توشی ژینگه بووه.
به هۆى چالاكییه
نا ته‌ندروسته‌كانى مرۆڤ رێژه‌ى هه‌موو گازه پیسكه‌ره‌كان (گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان) له
زیادبووندا بوون, ئه‌مه‌ش بووه هۆكارى سه‌ره‌كى پیسبوونى پێكهاته‌كانى ژینگه له
خاك وئاو وهه‌وا. ته‌نانه‌ت پیسكردنى ئاوى ژێر زه‌وى وتێكچوونى ڕووه‌ك و چه‌ندین دیارده‌ى
ژینگه‌یى نوێ سه‌ریهه‌ڵدا. هه‌موو ئه‌و گازانه بوونه هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى
پله‌كانى گه‌رمى كه جیهانى تووشی قه‌تیس بوونى گه‌رمى كرد ودواتر توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان وژینگه به
گشتى تووشی لاسه‌نگى بوو, بۆیه خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمێ (ظهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَرِّ ۆالْبَحْڕ بِمَا كَسَبَتْ أَیْدِی النَّاسِ لِیُذِیقَهُمْ بَعْضَ الّذی عَمِلُوا ڵعَلَّهُمْ ێرْجِعُونَ) الروم: 41.
وهه‌وڵه‌کانیش وه‌ک
پێویست نه‌خراونه گه‌ڕ و له چوارچێوه‌ى قسه‌و كۆنفرانسدا بوون له گه‌ڵ چه‌ند
هه‌وڵێكى لاواز. هه‌رێمى کوردستانیش بێ به‌ش نه‌بووه له ده‌ره‌نجامه‌کانى پیسبوون
و قه‌تیس بوونى گه‌رما وگۆڕانکاریه‌كانى که‌ش هه‌واو.
به‌ڵام ئێستا به هۆى
مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ژیان له هه‌موو جیهان وبه تایبه‌تى
كوردستان وه‌ستێنراوه‌و مرۆڤه‌كان وه‌كو پێشوو چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ناده‌ن. بۆیه
رێژه‌ى گازه گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه وزینده‌وه‌ران
به هۆى سنوورداركردنى چالاكیه‌كانى مرۆڤه‌وه خه‌ریك گه‌شه‌ى زیاتر ده‌كه‌ن وژینگه
خه‌ریك خۆى پاكده‌كاته‌وه‌و هاوسه‌نگى خۆى ده‌گه‌رێنێته‌وه دۆخى ئاسایى. و‌ئێستا بۆمان
ده‌ركه‌وت كه هه‌موو زیندەوەرانى سه‌ر گۆى زه‌وى جگه له مرۆڤ ژینگه‌دۆستن وحه‌زیان
له ژینگه‌یه‌كى پاك وخاوێنه. و ئه‌و خزمه‌ته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كردى به ژینگه
له ماوه‌ى 2 مانگدا, نه رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ونه كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى
تایبه‌ت به ژینگه نه‌یانتوانى بیكه‌ن به درێژایى 48 ساڵ.
بێ گومان ئه‌م دۆخه
به‌رده‌وام نابێت وژیان وچالاكیه‌كانى مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخى پێش كۆرۆنا.
ئه‌وه‌ى گرنگه مرۆڤ به تایبه‌تى سوود له‌م دۆخه‌ى ئێستا (دۆخى مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى
كۆرۆنا) وه‌رگرێ كه به هۆى بوونه‌وه‌رێكى نه‌بینراوه‌وه دروست بووه و ژیانى له
سه‌ر زه‌ویى وه‌ستاندووه. و پێویسته به‌ند له‌م دۆخه وه‌رگيریردرێت وبیرێكى ڕاسته‌قینه
له‌م گه‌ردونه بكرێته‌وه. خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمێ: ﴿ ۆڵا تُفْسِدُوا فِی الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْڵاحِهَا ذَلِكُمْ خَیْرٌ ڵكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُۆْمِنِینَ ﴾ الاعراف: 56.
زۆر گرنگه مرۆڤ ئه‌م
جاره به شێوه‌یه‌كى زانستى وبه كاراماییه‌كى ته‌واوه‌وه سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى
زه‌وى به‌كاربێنێ و ئیدى سنورێكى ڕاسته‌قینه بۆ ملهوڕیه‌كانى دابنێ وكار بۆ
پاراستنى ژینگه بكاته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووانى تێدایه‌و دووباره نه‌گه‌رێینه‌وه
دۆخى پێش كۆرۆنا. چونكه ئاسایشى مرۆیى وئاسایشى ژینگه‌یى به بێ پاراستنى ژینگه
فه‌راهه‌مناكرێت.
نوێترین نوسینەکانی عبدالمطلب رفعت سرحت
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
16/05/2021
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
07/08/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
28/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
26/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
08/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
15/06/2020