قازو قه‌زه‌م

وتار/ 18/11/2016 1000 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

قازو قه‌زه‌م
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
من كوڕی عه‌ریف فاتیحم ، جارێكیان باجه‌ت توركه‌ پێی وتم باوكت شانازیه‌كی گه‌وره‌ بوو، باوكم تا مرد پارتیه‌كی راستی بوو نه‌ك پارتی پاره‌و پله‌و پۆست ، له‌ كاتێكا به‌ هه‌وڵی خۆی ببوه‌ ئامر به‌تالیۆن له‌ ئه‌یلولا، ساڵی 1979 چه‌ند رۆژێك ون بوو" ئه‌و ده‌م به‌ هۆی ئاشبه‌تاڵه‌وه‌ له‌ خه‌له‌كان بوین و ئێمه‌ زۆر مناڵ بووین " دوای كه‌هاته‌وه‌ كاسێتی پرسه‌كه‌ی بارزانیشی پێبوو، ئه‌وه‌نده‌م گوێ‌ لێگرت ، ئێستاش زۆربه‌ی شیعره‌كه‌ی هه‌ژاری موكریانیم له‌به‌ره‌ ، پارتی چاكه‌ی باوكمیان به‌وه‌ دایه‌وه‌ كوڕێكیان له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا شه‌هیدكردو تا خۆیشی له‌ ژیانا بوو هیچیان بۆ نه‌كرد .
2
چۆن كرام به‌ ڕائید ، من فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بووم ، فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ، دوریان خستمه‌وه‌ بۆ به‌غدا ، به‌غدا وه‌رینه‌گرتم ، دوای شه‌ش مانگ بێنه‌وبه‌ره‌ خرامه‌ سه‌ر رێكخراوه‌كان ئه‌ویش به‌ هاوكاری دكتۆر به‌رهه‌م ، مسته‌فا چاڵاوی پێی وتم تۆ له‌ هه‌شتاكان رێكخستن بووی ، هاتی بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ، راپه‌ڕینت كردوه‌ ، له‌ 1991ماوه‌یه‌ك خۆبه‌خشانه‌ پێشمه‌رگه‌ بووی ، ئه‌تكه‌ین به‌ خانه‌ نشینی پێشمه‌رگه‌ ،وتیان موچه‌كه‌شت له‌ سه‌ر به‌غدا ده‌بێت ، هه‌ڵبه‌ت پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و ده‌م و ئێستاش شانازیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌حزبێنرێ‌ ، پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵم دا بمگێڕنه‌وه‌ وه‌زاره‌ت نه‌كرا ، ناچار بووم بۆ ژیان ئه‌وه‌ قه‌بوڵ بكه‌م ، بۆ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ فه‌رمانبه‌ری هه‌ر یه‌ك له‌ مسته‌فای سه‌ید قادر ، بایز تاڵه‌بانی ، كاوه‌مه‌حمود و زۆری تر شاهیدن ، من سزا دراوم ، ئێستاش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دام به‌غدا وه‌رمبگرێ‌ ، له‌ 2009وه‌ ده‌ركراوم ، له‌ كاتێكا 16 ساڵ فه‌رمانبه‌ریم هه‌بوو، خاوه‌نی 50 كتێب و سه‌دان وتارو لێكۆڵینه‌وه‌م ، ئه‌وه‌ش پاداشته‌كه‌م كه‌ قازو قه‌زه‌مه‌كان ده‌مگه‌زن.
3
له‌ وڵاته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا ، رۆژنیه‌ سوكایه‌تی به‌ ئازادی خوازان نه‌كرێ‌ ، رۆژنیه‌ به‌ ناوی ئه‌وانه‌وه‌ جنێوی بازاڕی به‌ دایك و خوشكی شه‌هیدو ئازادیخوازان نه‌درێ‌ ، من هیچم له‌ نێچیرڤان ناوێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت با خۆم و مناڵه‌كانم له‌م وڵاته‌ ده‌ركات و بڵێ‌ جێی تۆ لێره‌ نابێته‌وه‌ ، ئاخر بۆیه‌ نێچیر ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكم خۆی زۆر به‌ دۆست و نزیكی باوكی ئه‌و ده‌زانی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوای لێده‌كه‌م ئه‌و چاكه‌یه‌ی باوكم بداته‌وه‌ و له‌م وڵاته‌ ده‌رمكات، موچه‌كه‌شم ئه‌گه‌ر ماو هێشتیانه‌وه‌و وه‌ك فه‌رمانبه‌ریش خانه‌نشینكرام له‌ ئێستاوه‌ تا مردن بدرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا .
لێره‌ به‌ دواوه‌ له‌ جێی سندان قوزه‌ڵقورته‌ .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌