گۆڕان چی گۆڕی ؟

وتار/ 18/11/2016 690 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

گۆڕان چی گۆڕی ؟
سەلیم میراودەلی
لە سەرتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان چەندین کتێب و ڕاپۆڕتم لەسەر ئاستی گۆڕەنکاری جیھانم خوێندەوە ، ئەوی من زانیاریم لەسەر وەرگرت ئەوە بوو لە فەلسەفەی گۆڕەنکاریدا ئەوەیە پێش ئەوەی خەڵک و دەسەڵات بەرە و چاکسازی بگۆڕیت دەبێت باوەڕت بەوە ھەبێت خۆت بگۆڕیت ، ئەو بەڕێزانەی کە چونە ناو گۆڕان و بوونە دمڕاست و بەرپرسانی گۆڕان بەشێکی زۆریان لە سەردەمی خەباتی شاخ و شار بەژدار بوون لە کارە باش و سەروەریەکاندا ڕۆڵ و کاریگەریان ھەبووە ، وەلێ بەداخەوە لە گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی و شکستەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان بێ بەش نەبوون ، دوای چەندین ساڵ ھەمان ئەو بەڕێزانەن کە ڕازی نین بەھیچ جۆرێک لە دەسەڵات و دارای و سامانیان کەم بکرێتەوە تەنانەت تا ئەمڕۆش کەس نازانێت سامان و دارای ئەوانە چەندە واتە شەفاف نین ئەی چۆن داوای شەفەفیەت دەکەن بەھەرحاڵ زۆر بەداخەوە بەرھەمی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوە بوو ھەژارەکان ھەژارتر بوون ،
زانست و زانیاری و قوتابخانەکان بە گشتی پەکی کەوت
یەکبوون و یەک ڕیزی ناو ماڵی کورد ئەوەیە کە دەیبینن ،
قورمیشکراوەکان بەداخەوە زۆرتر بوون ،
ئەوە بەشێکە لەو ڕاستیەی ئەمڕۆی کوردستان کە دیموکراسیەت بچوک بۆتەوە ئەوەش بەتەئکید ئەوە بوو کە دوژمنانی کورد و ئازادی خوازان خەونیان پێوە دەبینی .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌