هەڵەبجە دوای 28 ساڵ لەدەسەڵاتی کوردی
وتار/
16/03/2020
634 جار بینراوە
كاميل مەحمود
هەڵەبجە دوای 28 ساڵ
لەدەسەڵاتی کوردی
کامیل مەحمود
جارێکیتر یادە تراژیدییەکەی
کیمیابارانی هەڵەبجە گەڕایەوە، ۲٨ساڵە کورد بەخوێنی شەهیدانی هەڵەبجەو ئەوانیتر
حوکمڕانە بەڵام:
-
هێشتا گەڕەکەکانی هەڵەبجە کەلاوەی هەشتاو هەشتی تیا ماوە.
-
هێشتا کوڕو کچە ونبووەکانی هەڵەبجە لەناو خانەوادە ئێرانییەکاندا دەژین و هیچ هەماهەنگییەکی
فەرمی و جدی لەگەڵ تاراندا لەڕێگای بەغداو هەولێرەوە بۆ گێڕانەوەیان نییە.
-
هێشتا بریندارو هەناسە توندبووەکانی هەڵەبجە بێ چارەسەر ماونەتەوە لەکاتێکدا کوڕە
بەرپرسەکان بۆ پەتاو ئازارو هەڵامەتێک ڕەوانەی هەندەران دەکرێن.
-
هێشتا سیمای شەست و حەفتاکان بەڕواڵەتی شارەوەیەو جێ دەستی ئەم دەسەڵاتە ونە.
-
هێشتا بەرژەوەندی حزبی و هاوکێشەی نفوزی سیاسی سەوزو زەرد لەسەرووی بەرژەوەندی شارەکەوەیەو
ڕێگرە لەئاوەدانی و گەشەکردنی بوارەکانی ژیانی هەڵەبجەییەکان.
-
هێشتا هەڵەبجە وەک شارەدێیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بڕیاری بەپارێزگابوونەکەی تەنها
ڕوواڵەتییەو بە ژیانی ئیداری و فەرهەنگی شارو ناوچەکەوە نابینرێت.
-
هێشتا بەسوتماکبوونی جەستەی ئەم شارە نەکراوەتە پرسێک لەگەڵ دەسەڵاتی ئیتیحادی بەغدادا
کەبچێتە ژێر باری بەرپرسیاریەتییەوە وەەک میراتگری فەرمی دەسەڵاتی پێشوو...
نوێترین نوسینەکانی كاميل مەحمود
-
كاميل مەحمود
16/03/2020
-
كاميل مەحمود
26/01/2019
-
كاميل مەحمود
18/01/2019
-
كاميل مەحمود
13/08/2018
-
كاميل مەحمود
25/01/2018
-
كاميل مەحمود
17/01/2018