ديدگامان بۆ كارى هاوبەشى ئيسلامى لەم قۆناغەدا

وتار/ 17/01/2018 809 جار بینراوە

كاميل مەحمود

ديدگامان بۆ كارى هاوبەشى ئيسلامى لەم قۆناغەدا
كاميل مەحمود
ماوەى دوو ساڵ زياترە كۆمەڵ و بزووتنەوەو يەكگرتوو بەچاودێرى و ئەندامێتى نوێنەرايەتى رێكخراوەكان لەگفتوگۆو كۆبوونەوەدان بۆ رێكخستنەوەى نێوماڵى ئيسلامييەكان، ئەوەى كردوومانە پێكهێنانى دەستەى باڵاى كارى هاوبەش و ليژنەيەكى كارگێڕى و نووسينەوەى لائيحەيەكى كارى دەستەكەيە، لەگەڵ ديدارێكى ڕاوێژكارى لەسلێمانى بۆ نوخبەيەك لە ئيسلامييەكانى كوردستان، بەڵام دواى ئەوە بەداخەوە لەڕووى كردەييەوە هەنگاومان هەڵنەگرتووەو تەنانەت كۆبوونەوەكانيشمان چەند مانگێكە ڕاوەستاوە، جياوازى هەڵوێستى سياسى و ديدگامان بۆ دەسەڵات و ريفراندۆم و بەشدارى لەحكومەت كرابوونە هۆكار يان پاساو بۆ گەڵاڵەنەبوونى بەرنامەيەكى هاوبەش و پرۆژەيەك بۆ ڕێكخستنەوەو يەكخستنەوەى ئيسلامييەكانى باشوورى كوردستان.
ئەوەى مەبەستمانە بيخەينەوە يادى ئيسلامييەكان و هەر سێ حزبى ئيسلامى پێشهات و گۆڕانكارييەكانى ئێستايە بەتايبەتى دواى ڕووداوەكانى ١٦ى ئۆكتۆبەر، ئێستا يەكگرتووى ئيسلامى و كۆمەڵى ئيسلامى و بزووتنەوەى ئيسلامى بۆ هەموو يان زۆربەى ئەوانەى لەڕابردوودا جياوازييان تيايدا هەبوو بيروڕايان يەكە يان نزيكە، بەتايبەتى لەبەرامبەر دەسەڵاتە شكسخواردووەكەى كوردستان و حكومەتى هەرێمدا بوونەتە سێ هێزى ئۆپۆزسيۆن و لەدەرەوەى حكومەتن، هاتنەدەرەوەى ئەو دوو هێزە لەحكومەت و قۆناغى دواى ريفراندۆم و دەرەنجامەكانى و هەلومەرجى بابەتيى ئێستا هەر سێ لايەن كۆدەكاتەوەو پاساوەكانى ڕابردووى بۆ نەهێشتوونەتەوە، بۆيە جارێكيتر داوا لە لايەنە ئيسلامييەكان دەكەينەوە بەگوڕوتينێكى نوێ و بەو پەڕى هەستى بەرپرسياريەتى دنيايى و قيامەتييەوە كارە هاوبەشەكانيان لەوێوە دەست پێبكەنەوە كە ڕايانگرتووەو لەنزيكترين كاتدا كۆبوونەوەى(دەستەى باڵاى كارى هاوبەش) ئەنجام بدرێت.. اللهم هل بلغنا اللهم فاشهد.

*وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى

نوێترین نوسینەکانی كاميل مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌