دەربارەى عەفرين، چەند پرسيارێك لە مزايـەدەچـييەكان.

وتار/ 25/01/2018 917 جار بینراوە

كاميل مەحمود

دەربارەى عەفرين، چەند پرسيارێك لە مزايـەدەچـييەكان.

- مەلاو مزگەوتەكانى توركيا دوعايان بۆ سەركەوتنى سوپاكەيان كردووە، ئەى مەلاو مزگەوتەكانى عەفرين و كانتۆنەكان لەكوێن و بۆچى دەنگ و ڕەنگيان نييبە؟، ئاخۆ دەنگى ئايين و ئايينپەروەرى لەو بەشەى كوردستاندا ماوە؟!!


- چەندين جەنگى نێوان وڵاتانى (ئيسلامى) لەم چەند دەيەى ڕابردوودا ڕوويان داوەو هيچ يەكەيان پەناى بۆ ئايين و وروژاندنى عاتيفەى دينى دژى ئەويتريان نەبردووە، بۆچى سەدام و ئەردۆگان و تەنانەت هەندێ ناوەندى عێراقيى نوێش لە جەنگ و ململانێكانياندا دەمانخەنە دەرەوەى بازنەى ئيمان و ئيسلام و لەسەنگەرى ئايينەوە جەنگمان لەگەڵ دەكەن؟ وەڵامەكەش لاى خۆمانە كەبێگومان كورد لەئێستاو رابردوودا باجى توندڕەوى هێزە ئايدۆلۆژييەكانى كوردى داوە كە هەميشە هەڵوێستێكى سەلبييان بەرامبەر بەئايينى گەلەكەيان هەبووەو دوژمنانى كورد ئەمەيان قۆستووەتەوەو لەبرامبەرماندا ئايينيان بەكارهێناوەو هەڵوێستە سەلبييەكانى هێزە ئايدۆلۆژييەكانى كورديان بەرامبەر بەئايين قۆستووەتەوە، نموونەى ئەنفال و فەتح لەو ڕووەوە ديارە.
- هەر جەنگ و ململانێيەكى ناوخۆو هەرێمايەتى دروست دەبێت ئەو مزايەدە چييانە ئيسلام و مەلاو كەسايەتييە ئايينييەكان دەخەنە ژێر پرسيارو پەلامارەوە، باشە ئەوەى ئەو رەوشە ئاڵۆزانە بۆ كورد دەخوڵقێنێت هێزو دەسەڵاتە سياسييەكانە يان ئەم كەسايەتى و توێژە كۆمەڵايەتييانە؟
- باشە ئێوە دەتانەوێ ئەردۆغانيش وەك ئێوە بكات و سوود وەرنەگرێت لەكاريگەرترين فاكتەرى جۆشدانى خەڵكەكەى كە ئيسلام و عاتيفەى ئايينى گەلەكەيەتى و وەك هێژە ئايدۆلۆژييەكانى كوردو خەڵكە مزايەدە چييە فشەكەرەكانيان بكەوێتە سوكايەتى بە بيروباوەڕى ئايينى گەلەكەى؟!
لەكۆتاييدا دەڵێم ئەوەى روو دەدات لە عەفرين جەنگ و ململانێيەكى سياسييە نەك ئايينى و لايەنى عاقڵ و لێزان ئەوەيە هەموو شتێك بۆ بردنەوەى جەنگەكەو ناشيرينكردنى بەرامبەر تەوزيف بكات، كە كورد هميشە پاساوى داوەتە دەست نەيارەكانى بۆ بەكارهێنانى ئامڕازى جۆراوجۆر دژى.
سەرەڕاى هەموو ئەو تەشهيرو ئوسلوبە نائەخلاقييەى مزايەدەچييە فشەكەرەكانيش، ئێمە هەر جەنگ و كاولكارييەك لەهەر پارچەيەكى كوردستان ڕوو بدات نيگەران و خەمبارمان دەكات و دەستدرێژييەكان مەحكوم دەكەين..
ماوەتەوە بڵێين دەبێت بزووتنەوەى كوردايەتى لەهەر چوار پارچەى كوردستان ستراتيژيەتى خۆى لەخەبات و رووبەڕووبوونەوەى داگيركەران بگۆڕێت و بزانێت كە ئايين پايەيەكى بەهێزى نەتەوەكەمانە و فەرامۆشكردنى تەنها بەسوودى دوژمنانى كورد تەواو دەبێت وەك دەيبينين.


نوێترین نوسینەکانی كاميل مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌