ئه‌ركی هه‌موان له‌م قۆناغه‌دا

وتار/ 14/03/2020 520 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

ئه‌ركی هه‌موان له‌م قۆناغه‌دا

دارا سێكانیانی

ئیسلام وه‌ك په‌یامێكی گه‌وره‌ی گه‌ردوونی كه‌ خه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ جیهانیان به‌گشتی، جگه‌ له‌ خێر، خۆشی ، ئاوه‌دانی ، خزمه‌ت ، ژیان ..... هتد، شتێكیتری نیه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی به‌بێ جیاوازی.
گرنگه‌ له‌ ڕوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ژیرییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێشهات و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ین ، گه‌وره‌یی ئه‌م په‌یامه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ بۆ هه‌موو زه‌مین زه‌مانه‌كانه‌ وه‌ بۆ هه‌مووانه‌، گرنگه‌ بتوانین به‌پێی تێگه‌یشتنی هه‌ڵسه‌نگاندنیانه‌ جیاوازیه‌كان مامه‌ڵه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نیاز، ووته‌ ، كارێكمان ببێته‌ په‌رستش و بڕژیته‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ به‌گشتی ئه‌و كاته‌ تێئه‌گه‌ین كه‌ باشترین كار و باشترین په‌رستش به‌پێی كات و شوێنه‌كان ئه‌ گۆڕێت بۆنمونه‌ باشترین كاری مامۆستا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پۆلدا بتوانێت به‌ جوانترین شێوه‌ وانه‌كه‌ بڵێته‌وه‌ و قوتابیكان په‌روه‌رده‌بكات، باشترین كار بۆ شوفیرێك له‌كاتی شوفێریكردندا پێویسته‌ پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان و پاراستنی گیانی خۆی و سه‌رنشینه‌كان بێت و .......هتد .

بۆ یه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ كۆرۆنا بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ژیان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پیویسته‌ هه‌موان به‌بێ جیاوازی ئه‌م كارانه‌و چه‌ندین كاری تر ئه‌نجام بده‌ین:ـ

یه‌كه‌م/ به‌و په‌ڕی به‌رپرسیارییه‌ تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌بكه‌ین چونكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ئاینی ومرۆڤایه‌تی و نیشتیمانیه‌ .

دووه‌م / پابه‌ند بوون به‌سه‌رجه‌م ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا به‌هه‌موان بتوانین ئه‌م قۆناغه‌ به‌كه‌مترین زیان به‌ڕێبكه‌ین .

سێیه‌م/ پابه‌ند بوون به‌ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ خزمه‌ت به‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌كات و ڕێگره‌ له‌ بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌.

چواره‌م / گرنگه‌ دڵسۆز بین بۆ خۆمان و كه‌سانی ده‌ورو به‌رمان چونكه‌ ئه‌م په‌تایه‌ كه‌س ناناسێت و جیاوازی ناكات له‌نێوان كه‌سدا ته‌نها ئه‌وانه‌ براوه‌ن كه‌ پابه‌ندن و ڕێنمایه‌كان جێبه‌جێئه‌كه‌ن .

پێنجه‌م / ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆماندایه‌ وه‌ك تاك یان وه‌ك ئه‌ندامیكی خێزانیك یا وه‌ك هاو شاریه‌ك و هاووڵاتییه‌تی ئه‌م ووڵاته‌ دڵسۆزانه‌ كاری خۆمان ئه‌نجام بده‌ین .

شه‌شه‌م / ئه‌گه‌ر سه‌یری جیهان بكه‌ین دواجار هه‌موومان ئه‌ندامی خێزانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تین پێویسته‌ هه‌ریه‌كه‌مان له‌ سه‌نگه‌ره‌كه‌ی خۆمانه‌وه‌ پارێزگارێكی باش و دڵسۆز و به‌توانابین تا بتوانین له‌ كۆتایدا زاڵبین به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌دا .

حه‌وته‌م / ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جارنیه‌ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌خۆشی و ناخۆشی له‌م جۆره‌ ڕوو ئه‌دات ئه‌مه‌ش كۆتایی دێت، به‌ڵام گرنگه‌ ئێمه‌ وه‌ك تاك بتوانین میژوویه‌كی باش و پاك و جوان و مه‌ردانه‌ و به‌رپرسانه‌ بۆ خۆمان تۆماركه‌ین .

له‌كۆتاییدا هیودارم هه‌موان سه‌لامه‌ت و بێزیان بن كۆتایی به‌م په‌تایه‌ش بێت ئاسووده‌ی و خۆشی ببێته‌ به‌شی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سه‌رزه‌وی به‌گشتی .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌