له‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكتان كردۆته كۆیله كه بۆخۆیان به ئازادی له‌دایك بوون !
وتار/
25/02/2020
552 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
له‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكتان كردۆته كۆیله كه بۆخۆیان به ئازادی له‌دایك بوون !
========================
• مێژووی كۆیلایه‌تی زۆر دێرینه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زاین و پێش مێژووی نوسین وله‌زۆرێك له كه‌لتوره‌كاندا باوی هه‌بوه، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می به‌ردینی نوێ‌دا پێش 11هه‌زار ساڵ كشتوكاڵ داهێنرا دیارده‌ی به كۆیله‌كردنی به كۆمه‌ڵ سه‌ریهه‌ڵدا له ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كانی سۆمه‌ر و میسر وچین و ئه‌كه‌د و ئاشور و بابل و ئێرانی كۆن و یۆنانی كۆن و هند و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی و خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی و سوڵتانه‌كان و هه‌روه‌ها شارستانێتیه‌كانی پێش كۆلۆمبۆس له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریكاكاندا.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و بلاَوبونه‌وه و گه‌شه‌كردنی كۆیلایه‌تی له ڕۆژهه‌لاَتی دوور و نزیكدا بوه،پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌وروپا و ئه‌مریكاكان. جا كۆیلایه‌تیش له‌كۆنداچه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌بوه و له ئێستاشدا هه‌یه‌تی وه‌ك:كۆیله‌ی له جیاتی قه‌رز وكۆیله‌ی سزا له‌سه‌ر تاوان و به‌كۆیله‌كردنی دیلی جه‌نگ و ئاواره‌بوونی منداڵ و له‌دایكبوونی منداڵی كۆیله له دایك وباوكێكی كۆیله و جیوازی چینایه‌تی.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشدا،كه‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و داهێنان و به‌جیهانیبون و نه‌مانی سنوره ده‌ستكرده‌كان و دروشمی بریقه‌داری مافه‌كانی مرۆڤ به‌رزكراوه‌ته‌وه،كه‌چی به‌چه‌ندین و به‌دڕندانه‌ترین شێواز مرۆڤه‌كان ده‌كرێنه كۆیله و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و ناچاری كاری قورسده‌كرێن له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكانه‌وه و ته‌نانه‌ت ته‌كنیك و داهێنانیشی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌وانه:
• له سیسته‌می حوكمڕانی تاكڕه‌و و خۆسه‌پێنه‌كاندا یان سیسته‌می شمولی و سه‌ربازیه‌كاندا،ئه‌وا هه‌موو گه‌ل و كۆمه‌ڵگا ده‌كرێته كۆیله‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه ی سه‌ركرده و ده‌زگا چه‌وسێنه‌ره‌كان و هه‌موان له پێناو حه‌ز و ویست و ئاره‌زوه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یه‌كانی ئه‌واندا ده‌كرێنه كۆیله.
• دیارده‌كانی به‌كۆیله‌كردن و به سوخره گرتن و ئه‌نجامدانی كاری قورس و تاقه‌ت پڕۆكێن له زۆر شوێنی دونیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێن به‌تایبه‌تیش له كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیادا و هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی مرۆڤه‌كان ده‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سكه‌وتی ئابوری خۆیان.
• دیارده‌ی ئاواره‌بوون و كۆچكردنی زۆره‌ملێ یان به ئاره‌زو و ویستی مرۆڤه‌كان له‌دونیای دواكه‌وتووی باشوری دونیاوه بۆ دونیای پێشكه‌وتوی باكوری زه‌وی شێوازێكی تری كۆیلایه‌تیه و له‌و پێناوه و بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شته‌كه‌ی سه‌ر زه‌مین جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌كرێت.
• دیارده‌ی كۆیلایه‌تی خۆشی ده‌بینێته‌وه له به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌كارهێنانی ژنان و كچانی گه‌وره و منداڵیش بۆ كاری سێكسی و ئاڵوگۆڕ و كڕین و مامه‌ڵه پێوه‌كردن.
• دیارده‌ی كۆیلایه‌تی ،بلاَوبۆته‌وه له‌ڕێگه‌ی كڕین و فرۆشتن به ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه له‌لایه‌ن باند و گروپه مافیاكانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و زۆرجاران له‌ڕێگه‌ی فرتوفێڵ و فریودان یان نه‌خۆشی و یارمه‌تیدانیانه‌وه.
• كۆیلایه‌تی له‌ڕێگه‌ی ڕفاندنی مندالاَنی بێ دایك و باوك یان مندالاَنی تر بۆته دیارده‌یه‌كی ترسناك له جیهاندا.
• به‌زۆر كردن به چه‌كدار له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره تیرۆریستی و توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه بۆ مندالاَنی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
• كۆیلایه‌تی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و حیزبایه‌تیش جۆرێكی ترن له كردنی كۆیله‌ی مرۆڤه ئازاده‌كان.له‌ڕێگه‌ی دیارده‌ی پاشگه‌زبونه‌وه له به‌ڵێن و ڕێكه‌وتنه‌كان وبه‌ڵێندانی درۆ و ده‌نگ و زیمه‌ت كڕین و ته‌كه‌تولی ناڕه‌وا و ته‌زویركردن و ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و ...هتد.
به‌م شێوه‌یه كۆیلایه‌تی دیارده‌یه‌كی مێژووكردی مرۆڤ تۆخكه‌ره‌وه‌ی درێژخایه‌نه و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ یه‌كێك له ئاین و مه‌زهه‌به‌كان به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تیان نه‌كردۆته‌وه و نه‌یانتوانیوه ڕێگه‌ی لێ‌بگرن و قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن.به‌داخه‌وه شارستانێتی مرۆڤایه‌تی به ئاره‌ق و به ماندووبوون و خوێن و فرمێسكی كۆیله‌كان دروستبون و مرۆڤایه‌تی ئێستا قه‌رزارباری كۆیله‌كانه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
• كۆیله‌كردن یان كۆیلایه‌تی به‌كورتی بریتیه له به‌كارهێنانی توانا و هێزی جه‌سته‌یی و فكری مرۆڤه ئازاده‌كان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئیڕاده و ویسته ئازاده‌كانیان و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و كۆمپانیا و حیزب و گروپ و مافیاكان.چه‌وساندنه‌وه و به‌كارهێنانی توندوتیژی و برسیكردن و هه‌ژارخستن و دواكوتوویی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی و داگیركاری و جه‌نگه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ئامڕازێكن بۆ به‌كۆیله‌كردن .
• ئه‌وه‌تا ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌كو داعش به‌ئاشكرا و له‌به‌رچاوی هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا ، ده‌زگای كۆیلایه‌تی دامه‌زراندوه له‌ساڵی 2015دا و نرخی بۆ مرۆڤه ئازاده‌كان داناوه بۆ مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنیان دوای گرتنیان به‌دیل له‌جه‌نگه ناڕه‌واو سه‌پێنراوه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
• مندالاَنی ته‌مه‌ن 1-9 سالاَن به 200 هه‌زار دینار
• ژن و منداڵ ته‌مه‌ن 10-20سالاَن به 150 هه‌زار دینار
• ژنان له 20-30 سالاَن به 100هه‌زار دینار
• ژنانی ته‌مه‌ن 30-40سالاَن به 75هه‌زار دینار
• ژنانی ته‌مه‌ن 40-50 سالاَن به 50هه‌زار دینار
• له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك دیل له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند پاكه‌ت جگه‌ره‌یه‌كدا فرۆشراون
• وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراویشه كه زۆرێك له ژنه‌كان به‌ولاَتی سعودیه و ولاَتانی تری كه‌نداو و توركیا فرۆشراون.
• له ڕێكه‌وتی 2/12/2019دا كه ڕۆژی (( ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تیه)) كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان واژۆی ڕێكه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی به مرۆڤه‌كان وبه‌كارهێنانی كه‌سانی تر بۆ كاری جنسی كردوه، كه له 2/12/1949دا ده‌رچوه.له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌یادی 71ساڵه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ئامارێك بلاَوكراوه‌ته‌وه و ئاشكرای كردوه كه 40 ملیۆن مرۆڤ له‌هه‌موو جیهاندا بونه‌ته قوربانی((به‌كۆیله‌كردنی نوێ))كه ژنان و مندالاَن ڕێژه‌ی 71% له‌و ژماره‌یه پێكدێنن.
• جا تاكو دیارده‌ی كۆیلایه‌تی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له شارستانێتی و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كاندا باووبره‌وی هه‌بێت و ده‌سكه‌وتی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی لێوه ده‌ستبكه‌وێت ئه‌وا نه مرۆڤایه‌تی ئازاد و نه كۆمه‌ڵگاكان ئازاد ده‌بن.له‌كاتێكدا كه په‌روه‌رده‌گار هه‌موو مرۆڤه‌كانی به ئازادی ئه‌فراندوه بۆئه‌وه‌ی به ئازادی بژین و به‌ئازای بیربكه‌نه‌وه و به‌ئازادیش مافه‌كانی خۆیان و چاره‌نوسیشیان دیاریبكه‌ن.نه‌ك بۆئه‌وه‌ی ببنه كۆیله‌ی مرۆڤه‌كان. یه‌كێك له بنه‌ماو بیروباوه‌ڕه مرۆڤدۆسته‌كان بریتیه له نه‌هێشتنی دیارده‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن برای مرۆڤیه‌وه به‌هۆی جیاوازی چینایه‌تی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئاینی و مه‌زهه‌بی یان ڕه‌نگ و ڕوخساریه‌وه.
• به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان به‌ویستی خۆیان ،خۆیان ده‌كه‌نه كۆیله‌ی پله وپۆست و ئیمتیازات و ملكه‌چی نواندن بۆ هه‌ندێك كه‌س و سه‌ركرده كه هیچیان له‌وان زیاتر نیه جگه له فرتوفێڵ و ساخته‌كاری و دزینی سه‌روه‌ت و سامان و گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری و خۆسه‌پاندن به‌زه‌بری هێزی مادی و مه‌عنه‌وی،به‌هه‌ڵفریواندن به به‌ڵێن و پاره و پێدانی پله‌و پۆست،به‌لاَم له‌ناوه‌ڕۆكدا سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو بڕیار و ویسته ئازاده‌كانێتی و به‌كارهێنانێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی.
به‌داخه‌وه كۆیله‌یه‌كی زه‌مه‌نه دێرینه‌كانی پێش زاین هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له كۆیله‌یه‌كی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كی ئێستا،به‌هه‌مان شێوه‌ش چه‌وسێنه‌رێكی ئه‌و زه‌مانه ڕابوردوه ڕه‌ش و نامرۆڤانانه‌ی پێشوو هیچیان جیاوازی نیه له چه‌وسێنه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كه به‌ناو مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان و دروشمه‌كانی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و هاولاَتیبون و سه‌روه‌ربونی یاسایان تیادا به‌رزكراوه‌ته‌وه،جگه له‌وه‌ی كه ته‌نها ئامڕاز و هۆكار و میكانیزمی به‌كۆیله‌گرتن و چه‌وساندنه‌وه‌كان گۆڕاون یان ناو و جێگه و زه‌مه‌نه‌كانیان گۆڕاون.
• ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه زۆرێك له‌و چه‌وساوانه‌ی قۆناغه‌كانی ڕابووردوو،دواتر كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بنه ده‌سه‌لاَتدار یان سه‌رمایه‌دار به‌هه‌مان شێوازی چه‌وسێنه‌ره‌كانی خۆیان و خراپتریش ده‌كه‌ونه چه‌وسانه‌وه و به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤه‌كانی برایان و ئیدی به‌م شێوه‌یه ڕه‌وڕه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی به‌رده‌وام بونی هه‌یه و ده‌بێت تا مرۆڤه‌كان بمێنن.جا له‌م جۆره‌دا شۆڕشگێڕه‌كان له پێشه‌وه‌ی هه‌موان دێن و كه تادوێنێ خه‌باتیان دژی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆر وكۆیلایه‌تی ده‌كرد دوای سه‌ركه‌وتن و ده‌سه‌لاَتگرتنه ده‌ست ئه‌وكات خۆیان ده‌بنه چه‌وسێنه‌ر و مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه كۆیله.
• بۆیه بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤایه‌تی خاوێن و دوور له‌كۆیله‌بوون پێكه‌وه‌بنرێت ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و وته‌یه له‌گوێماندا بزرنگێته‌وه و به‌ڕووی زاڵم و چه‌وسێنه‌ر و سه‌ركرده و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و گروپه مافیاكاندا و لێپرسراوه گه‌نده‌له‌كاندا به‌رزبكرێته‌وه كه گوتراوه ((ئه‌رێ كه‌ی مرۆڤه‌كانتان كردونه‌ته كۆیله له‌كاتێكدا به ئازادانه له‌دایك بوون))،چونكه مرۆڤی كۆیله ته‌نها بونه‌وه‌رێكی جولاَوی ئیشكه‌ری بێ به‌خشش و دوور له‌داهێنانه و ته‌نها وه‌كو ڕۆبۆتێك ده‌جوڵێنرێت و هه‌ركاتیش نه‌خۆشكه‌وت و پیربوو یان توانا و وزه‌ی كاركردنی نه‌ما ئه‌وا به‌ئاسانی له‌ناو ده‌برێت و له‌كۆڵده‌كرێته‌وه،جا تا په‌ڵه‌ی ڕه‌شی كۆیلایه‌تی له‌ته‌وێڵی مرۆڤایه‌تی نه‌سڕێته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و پڕ به‌رهه‌م و به‌خشش نایه‌ته كایه‌وه و شه‌رمه‌زاریش ڕووی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌رنادات.
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021