(سۆزی ئەو)، و دڵڕەقی ئێمە بەرامبەر بێباوەڕان.

وتار/ 01/02/2020 631 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

(سۆزی ئەو)، و دڵڕەقی ئێمە بەرامبەر  بێباوەڕان.

لەکاتی ئازاردانی لە تائیف لە سەحیحی بوخاری موسلیمدا هاتووە كە جیبریل ـ سەلامی خوای لێ بێت ـ فریشتەی بەرپرسی چیای لەگەڵدا بوو كە پێغەمبەری(دروودی خوای لێبێت)، بانگ كرد كە ئەگەر دەیەوێت با ئەو دوو چیایەی دەوری مەككەیان بەسەردا بڕوخێنێت، بەڵام ئەو فەرموی : [  نا ، من ئومێدی ئەوەم هەیە لە وەچەو رەچەڵەكیان یەكێك هەر پەیدا ببێت خوای گەورە بە یەك بناسێت و بیپەرستێت و شەریكی بۆ بڕیار نەدات ]  
ئەمە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئارامگریی ئەم پێغەمبەرە دڵسۆزە، لەسەر ئەو پشوو درێژی وگەشبینییەی.
 بۆیە جێی خۆیەتی  ئەم ئامۆژگاریانە بۆ ئێمەی موسوڵمان، وەکو ئاڵقە بکەینە گوێمان و داوای هیدایەت بۆ کەسانی بێباوەڕبکەین، ئەگەر خۆشیان نا ئەوا نەوەکانیان خوا هیدایەتیان بدات و بیان گەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕاستە شەقامی ئەم ئیسلامە....
ئەو نزایانەی کە پێشەوامان دروودی خوای لەسەر بێ کردی بۆ گەلێک بو، کە بڕیاری جەنگیان لەگەڵ دا دابوو، واتە گەلێک نەبوون شەڕکەر نەبن و لە وڵاتی خۆیاندا دانیشتبن، من دڵنیام ئەگەر ئەم بەڵاو ناخۆشییانەی ئێستا بەسەر جیهاندا دێن، هەر لە شەڕ و ئاڵۆزی و بگرە پەتا و نەخۆشییەکانیش، لەسەردەمی پێغەمبەردا(دروودی خوای لێبێت)،  ببوایە داوای هیدایەتی بۆ دەکردن لە خوای گەورە.

کەواته خوایە، هەر وڵات و گەلێک تەنانەت ئەگەر بێباوەڕیش بن، توشی هەر بەڵاو ناڕەحەتییەک بونە، لەسەریان لای بدەی و هیدایەتیان بدەی بۆ سەر ڕێگای ئیسلام و ئەم ئاینەیان بێ بە هێز بکەی، بە،تایبەتی ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی چین بڵاو بۆتەوە، کە بە هۆیەوە مەترسی و دڵە ڕاوکێیی لەسەر ژیانی ملیۆنان خەڵکی ئیماندار و بێباوەڕ دروستکردووە.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌