خەمی خەڵکی لە نێوان(حکومەت، و شێرکۆ و ئاوارەدا)

وتار/ 31/01/2020 652 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

خەمی خەڵکی لە نێوان(حکومەت، و شێرکۆ و ئاوارەدا)

مەعرووف مەجید
هەر ئەوەندەی من ئاگادار بم چەندین لیژنە هاتن، وەزیری ئاوەدان کردنەوەی پێشوو وە ئێستاش، بەڵێنیان دا چارەسەری بکەن بەڵام نەکرا...
چەندین بەڵێنی ناوخۆیش درا ئەوانیش نەکرا، چەندین هاوڵاتی پەیوەندییان بە نوسینگەی وەزیرەوە کرد ئەوانیش سوودی نەبوو....
لەماوەی ڕابردوو کاک حاجی ئەحمەد حەسەن تەلیعە بە منی وت من قیری دەکەم و چارەسەری کێشەکە دەکەم بەڵام من ووتم جەنابی وەزیری ئاوەدانکردنەوە فەرموویەتی چارەسەری دەکەین لێی گەڕێ با حکومەت بیکات، خوا هەڵناگرێ حکومەت نەیکرد و منیش کاک حاجیم ساردکردەوە.
کوتا جار دوو کەسایەتی دڵسۆز و خەمخۆری شارەکە،بەڕێزان،( شێرکۆی سەید جەمال، ئاوارە کاوە)، لەسەر هەوڵ و ماندوبون و تێچووی خۆیان بڕیاریاندا، ئەگەر بە شێوەی کاتیش بێت چارەسەرێکی ڕێگای بەرزاییەکانی بانی مەقان بکەن، کە ڕێگای سەرەکی کەرکوک و سلێمانی پێکدەهێنێت،  ئەویش بە زیادکردنی چەند مەترێک کۆنکرێت، بۆ ئەوەی لایەنی کەم ڕووداوەکان ناڵێین بنبڕ بەڵکو کەمێک کەمتر ببنەوە، کە زۆربەی ڕووداوەکان لەو ناوچەیەدا ڕوو دەدەن.
دوای ئەوەی بیستم ئەو دوو پیاوە بەڕێزە سەرقاڵی چاککردنی ئەو ڕێگایەن، بە هاوکاری شارەوانی چەمچەماڵ، پرسیم، ئاخۆ بەرپرسە باڵاکان چۆن لە ڕوویاندێت بەسەری دا تێبپەڕن، ئایا ئارەقی شەرمەزاری ناسڕن⁉

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌