ئامێره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ، مانگانه شه‌ش ده‌فته‌ر بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه!
وتار/
21/01/2020
821 جار بینراوە
ئاسۆ گەڵاڵی
ئامێره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ، مانگانه شه‌ش ده‌فته‌ر بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه!
ئاسۆ گه‌ڵاڵی
ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مان ئامێرێكیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه كڕی و له‌مه‌راسیمێكدا پێیان به‌خشیین، خۆی ئه‌مه هه‌واڵێكی گرنگه‌و هاوكارییه‌كی جێی ڕێزه كه ئامێره‌كه 5000 دۆلاری پێ دراوه.
له‌هه‌مان كاتدا جێی سه‌رنجیش بوو كه چ پێویسته فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان ئه‌م كاره بكات كه له‌ئه‌سڵدا كاری حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه به‌دواداچوونم بۆ كرد‌و وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌مه هه‌ر ئامێرێكی ساده نییه‌و سووده‌كه‌ی ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه نییه‌و ئیمتیازه‌كه‌ی ته‌نها بۆ ته‌ندروستیی نیه.
ئه‌و ئامێره ناوی (statim casset auotoclave)یه، كڕدراوه بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی چاو، كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌واوكارییه‌و ته‌كمیله‌ی ئامێرێكی تریان ئه‌كات (به‌ناوی فاكۆ) كه چه‌ند ساڵه هه‌یانه‌و كاری پێ نه‌كراوه، كاری ئه‌م ئامێره تعقیمه (پاكژكردنه‌وه)ی پێداویستییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌رییه، واته ئه‌م ئامێره، ئامێره‌كانی تری خستووه‌ته كار‌و سه‌رپێی خستوون.
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی (گلێنه‌ی چاو. ئاوی سپی و ...هتد) یان هه‌بووبێت، هه‌موو ڕۆیشتوون بۆ سلێمانی بۆ نه‌شته‌رگه‌رییكردن و به‌گشتی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی كردوویانه، نرخی نه‌شته‌رگه‌رییش له 1000 - 2000 دۆلاره. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌توانن ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ئه‌نجام بده‌ن.
واته ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ته‌نها 2 كه‌س نه‌شته‌رگه‌ریی بكه‌ن له‌هه‌ڵه‌بجه (كه به‌دڵنیاییه‌وه زۆر زیاتره) ئه‌وا له‌مانگێكدا ده‌كاته 40 كه‌س، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نرخی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان (به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی) بخه‌مڵێنین به 1500 دۆلار واته 15 وه‌ره‌قه. ئه‌وه له‌مانگێكدا بڕی 60000 دۆلار بۆ خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته بڕی 6 ده‌فته‌ر دۆلار هه‌موو مانگێك هه‌تا ئه‌و ئامێرانه ئیش بكه‌ن!.
كه‌واته بێگومان ئه‌مه خه‌ڵاتێكی كاریگه‌رو به‌نرخ و ناشایسته‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌ملێكراوی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور.
نوێترین نوسینەکانی ئاسۆ گەڵاڵی
-
ئاسۆ گەڵاڵی
21/01/2020
-
ئاسۆ گەڵاڵی
18/12/2019
-
ئاسۆ گەڵاڵی
14/10/2017
-
ئاسۆ گەڵاڵی
29/09/2016
-
ئاسۆ گەڵاڵی
24/09/2016