هیوادارم ڕابەری کوردان خۆیی و بارەگاکەی باش بن
وتار/
08/01/2020
645 جار بینراوە
مهعروف مهجید
هیوادارم ڕابەری کوردان خۆیی و بارەگاکەی باش بن
مەعرووف مەجید
لە دوای بوونی بەسەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی برازای مەسعود بارزانی، هەڵە نەبم ئەمە جاری سێیەمە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، سەرەڕای ناکۆکییەکان سەرجەم حزبەکان لەو کۆبونەوەیەدا بەشداری دەکەن تاکە سەرکردەیەک بەشداری ناکات و دەرناکەوێ، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیە، لە هەمان کاتدا مام و خەزووری سەرۆکی هەرێمیشە....
من دەپرسم، ئایا ئەو پیاوە خۆی بە کەسێکی گەورەتر و پلە باڵاتر دەزانێ لە ئاست سەرکردەکانی تر⁉
ئایا بۆیە بەشداری ناکات ئیعتراف بە سەرۆکی هەرێمی کورستان ناکات کە پێشتر خۆی سەرۆک بووە⁉
ئایا ئەمە واناکات جارێکی تر حزبەکانی تریش بەشداری نەکەن و کەسانی تر بنێرن⁉
یا هەمیشە بارزانی ویستوویەتی خۆی بە ڕابەری کوردان بزانێ و هەمیشە پۆستەکەکەی لە کوردستان هاوتای نەبێت⁉
هەر ئەمەشە وای کردووە لە زۆربەی ڕووداو پێشهاتەکان مەسعوود بارزانی پەیامی تایبەتی خۆی هەیە و قسە لەسەر ڕووداوەکان دەکات ، بارەگاکەشی کردۆتە بەدیلی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، هیندەی ئەوان دیداری سیاسی لێ ئەنجام دەدرێت بەتایبەتی وەفدە بیانییەکان، ئەمە لە کاتێکدایە، کە سێ سەرۆکایەتی هەرێم هەن، چی پێوست بە هەڵوێستی سیاسی حزبی و کەسێتی دەکات لە ڕووداوە هەستیارەکاندا.⁉
ئیتر نازانم بۆچی سەرکردەکانی تر خۆیان بچوک دەکەنەوە و بەیەک نامە بەشداری ئەو کۆبونەوانە دەکەن⁉
لە کۆتاییدا، هیوادارم لایەنی کەم کەسێک پرسیاری تەندرووستی و ئەحواڵی ڕابەری کوردانی لە برازاکەی پرسیبێ کە بۆچی لە هیچ کۆبونەوەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم و حزبەکان ئامادە نابێت⁉
نوێترین نوسینەکانی مهعروف مهجید
-
مهعروف مهجید
28/06/2021
-
مهعروف مهجید
20/06/2021
-
مهعروف مهجید
13/02/2021
-
مهعروف مهجید
07/12/2020
-
مهعروف مهجید
04/11/2020
-
مهعروف مهجید
04/09/2020