له‌ پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیریه‌وه‌ بۆ پایته‌ختی جه‌هاله‌ت

وتار/ 14/11/2016 752 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

له‌ پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیریه‌وه‌ بۆ پایته‌ختی جه‌هاله‌ت

سه‌لیم میراوده‌لی

سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌یه‌وه‌ شانازی به‌ شاری سلێمانیه‌وه‌ ده‌كرد چونكه‌ مێژوویه‌كی پڕ شكۆدار و زانست و ڕۆشه‌نبیری تۆمار كردوه‌ به‌ شاری سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخودان و ڕاپه‌ڕین و زانست و پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیری ناوی تۆمار كراوه‌ ، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر ناكۆكی و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و قه‌یران ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ڵكی كوردستانی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ كردوه‌ وا بڕوات له‌ پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیریه‌وه‌ ده‌بێته‌ پایته‌ختی جه‌هاله‌ت ، وا بۆ دووساڵ ده‌چێت له‌ جیاتی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ سه‌رقاڵی بایكۆت و خۆپیشاندان و كه‌سیش ئاماده‌ نیه‌ به‌ جدی بیر له‌ ڕێگا چاره‌ی گونجاو بكاته‌وه‌ ، برسیكردنی خه‌ڵك هێنده‌ ئاسان نیه‌ ده‌بێت به‌ بڕیاری گرینگ و به‌ هه‌ڵوێستی گرینگ و یه‌ك ڕیزی چاره‌سه‌ر بكرێت ، ڕۆژانه‌ ده‌بینین كاربه‌ده‌ستانی حیزبی له‌گه‌ڵ نه‌یاران داده‌نیشن و دانوستاندن ده‌كه‌ن كه‌چی ئاماده‌ نین له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتیمان و گه‌له‌كه‌مان كۆببنه‌وه‌ بڕیاری گرینگ له‌سه‌ر ئاینده‌ی كوردستان بده‌ن ، پێویسته‌ و زۆر گرینگه‌ ڕاسته‌وخۆ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بێته‌ سه‌ر خه‌ت و له‌ ڕێگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و كۆتای به‌و یاریه‌ ترسناكه‌ بێنێت كه‌ بێ گومان ته‌نها نه‌یارانی كورد سودمه‌ند ده‌بن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌