لە ساڵی نوێدا من نەمامێک دەچێنم.

وتار/ 26/12/2019 563 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

لە ساڵی نوێدا من نەمامێک دەچێنم.

‏من ناوم (مەعروف مەجید)ـە

 خۆم بە دۆستی ژینگە دەزانم

 پێم وایە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەزاران کەس من دەناسێ، هیوادارم بەهۆی کارەکانمەوە منت ناسیبێ،  ئەوە سروشتی مرۆڤە و لاشم ئاساییە،  کە هەندێکتان منتان خۆشبوێت و هەندێک خۆشیان نەوێم.
 هاوڕێ ئازیزەکانم ئەوە دەزانن کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019  و سەرەتای ساڵی نوێداین، واتە ساڵی 2020.
 من بڕیارمدا کە داوایەک لە هاوڕێ ئازیزەکانم بکەم بەشداری بکەن لە ئەزموونێکی ساڵی نوێدا ،بەناوی(#من_نەمامێک_دەچێنم)
 بیرۆکەکە بەم شێوەیەیە کە بزانین کێ ئامادەیە نەمامێک، درەختێک، گوڵێک لە ماڵی خۆت یا لگەڕەکەکەتیا لە شوێنی کارەکەت، یا بیکەیتە دیاری و بیبەی بۆ هاوڕێیەکت،ئەگەر بیرۆکەکەی منت بەدڵە، ئەوا لە کۆمێنت، شوێنێک، دەست نیشان بکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کار، تەنانەت ئەگەر گوڵێکیش بێت.
 دوای ئەم نامەیە کەسێک دەست نیشان بکە و بڕیاری چاندنی نەمامەکە بدە، گرنگ ئەوەیە بکەوێتە ساڵی نوێوە، ئەو کات دەزانن ئەگەر هاوڕێکانم ئەم داوایەی من قبوڵ بکەن، تەنها بەهۆی پۆستەکەی منەوە هەزاران نەمام و دار و گوڵ دەچێنرێت⁉
کەواتەهێشتا کاتمان لە بەردەستدا ماوە بۆ چاندنی نەمامێک لە سەرەتای ساڵی نوێوە........



نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌