خیانه‌تكار كێیه‌ ؟

وتار/ 13/11/2016 844 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

خیانه‌تكار كێیه‌ ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
به‌ درێژای مێژوو له‌ناو زۆربه‌ی شۆڕشی گه‌لان به‌ گشتی و شۆڕشی كورد به‌تایبه‌تی كه‌سانی خیانه‌تكار به‌ ئاشكرا و به‌ دزی خزمه‌تیان به‌ داگیركه‌ران و دوژنانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان گه‌یاندوه‌ بوونه‌ته‌ هۆی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێڕی و به‌دره‌نگ خستنی هیواكانی گه‌ل ئه‌ركی سه‌رجه‌م نیشتیمان په‌روه‌ران و دڵسۆزان ئه‌وه‌یه‌ زۆر وریابن له‌و بانده‌ مه‌ترسیداره‌.
خیانه‌تكار ئه‌وانه‌ن
1- گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی نیشتیمان .
2- نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و بێ ئومێدكردنی هاونیشتیمانان .
3- بوونه‌ پیاو نۆكه‌ری داگیركه‌ران .
4- به‌شێكیشیان كه‌ له‌هه‌موویان مه‌ترسیدارترن ئه‌وانه‌ن كه‌ گورگن له‌ پێستی مه‌ڕدا ، واتا به‌ناوی شه‌هیدان و شۆڕشه‌وه‌ خیانه‌ت له‌ میله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن .
ئه‌وانه‌ و چه‌ندین نیشتیمان فرۆشی تر كه‌ له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا خۆیان شاردۆته‌وه‌ و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به‌ وریایه‌وه‌ ئاگاداری پلانی شومی داگیركه‌ران بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل بپارێزین و ببینه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سیستماتیك و دیموكراسی هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌كه‌مان ، ئه‌وكات هه‌نگاو هه‌ڵدێنین به‌ره‌ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌نا گوتار و دروشمی بریقه‌دار چ سودی هه‌یه‌ كه‌ به‌ پراتیكی خزمه‌ت نه‌كه‌ین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌