خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی پێشنیازكراوی حكومه‌تی هه‌رێم..
وتار/
16/12/2019
615 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی پێشنیازكراوی حكومه‌تی هه‌رێم..
• سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین كه هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازی له یاسا و ڕێنمایی و ئۆرگانه‌كانی هه‌ر داموده‌زگایه‌كی حوكمڕانیدا كارێكی باشه بۆ نوێیبونه‌وه و خۆته‌كاندن له كێشه وگرفته كه‌ڵه‌كبوو و ڕێگریه‌كان،گه‌ر به‌نیه‌تێكی باش و ڕاستگۆیانه‌وه سازبكرێت و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقعیش وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و ته‌نها مه‌به‌ستیش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ولاَت و هاولاَتیان بێت.
• به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ئه‌زمونی حومكڕانی هه‌رێمی كوردستاندا،گه‌لێك جار دروشمی چاكسازی و پاكسازی به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده بالاَده‌سته‌كانه‌وه،به‌لاَم هه‌ر هێنده‌ی نه‌بردوه له‌بیركراوه و پشتگوێخراوه و هیچی لێجێبه‌جنه‌كراوه به‌بیانوی جیاوازه‌وه،چونكه مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌یان ڕایكردنی قۆناغه‌كان بوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه فریواندنی هاولاَتیان و هێوركردنه‌وه و كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازیه‌كان بوه،بۆیه ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاَته خۆماڵیه‌مان به‌م ڕۆژه گه‌یشتوه كه لانی كه‌می به‌ڕێژه‌ی 60% هاولاَتیان گه‌ر نه‌ڵێین زیاتریش لێی زویر و توڕه وناڕازین به‌گوێره‌ی به‌شداریكردنیان له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا.
• ئاشكرایه پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر بۆ خۆنوێكردنه‌وه و كاراكردنه‌وه له كار و كرده‌وه و پلانه‌كانی داموده‌زگا حكومیه‌كاندا پڕۆسه‌یه‌كی به‌ردوام و دوور ودرێژه و پێویستی به‌پلانی زانستی و واقعی هه‌یه و پشوو درێژیشی گه‌ره‌كه و له‌شه‌و و ڕۆژێكدا ناتوانێت وه‌لاَمده‌ره‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ی هه‌موو داواكاریه‌كان بێت،به‌لاَم ناشكرێت له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت به‌مه‌رامی جیاوازی ده‌سه‌لاَتداران.ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش ئاشكرایه له ئه‌نجامی بێتوانایی و ناكارایی و بلاَوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و بوونی دیارده‌كانی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و بوونی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده و حیزب و تاكه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بێته داواكاریه‌كی جه‌ماوه‌ری و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ترسی فشار و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریشه‌وه گه‌لێك جار په‌نای بۆ ده‌برێت.
• به‌داخیشه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و به‌تایبه‌تتریش له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی صدامی له‌عێراقدا له‌ساڵی 2003وه دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و قۆرخكاری ده‌سه‌لاَت و ناعه‌داله‌تی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی و وه‌رگرتنی پله و پۆست و ئیمتیازاته‌كان سه‌ریانهه‌ڵدا له‌لایه‌ن سه‌ركرده و حیزب و بنه‌ماڵه و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانه‌وه‌و بونه خۆركه‌و چوونه جه‌سته‌ی له‌رزۆكی ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌وه.به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها له‌دوای 16 ساڵ له عێراق و دوای 20 ساڵیش له‌هه‌رێمدا ده‌نگی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاولاَتیان به‌رزبونه‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامیان هه‌یه له عێراقدا كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ڕق وقینی سالاَنی كه‌می ده‌سه‌لاَته نوێیه‌كان و خۆماڵیه‌كانی عێراقیه‌كان و كوردستانه.به‌رامبه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌و بنه‌ماڵه‌كان بێ جیاوازی وه‌ك له ئێستای عێراقدا ده‌یبینین.چونكه به‌داخه‌وه هه‌موانیان وێنه و نمونه‌یه‌كی ناشیرین و ته‌ڵخ و تاریكی ده‌سه‌لاَت و حوكمڕانیه‌كی خۆماڵیان پیشانداین.
له‌هه‌رێمی كوردستان و دوای 28 ساڵ حوكمڕانی و دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،تازه به‌تازه پڕۆژه یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی پله بالاَكان له 12/12/2019دا ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌كرێت و گه‌ره‌كیانه وه‌كو دروشم و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه‌ش بێت كارێك بكه‌ن.كه وه‌ك ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكرێت مانگانه لانی كه‌م بڕی 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها له 16 ساڵی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه حساب بكرێت ئه‌وا سالاَنه 1 تریلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌وه و له‌و 16 ساڵه‌شدا ده‌كاته نزیكه‌ی 8 تریلیۆن و 400 ملیار دینار كه گه‌ر وه‌ك ئێستا مانگانه بڕی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بریتی بێت له 881 ملیار دینار ئه‌وا به‌شی 9مانگ و نیوی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌كرد.جا له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین كه قه‌واره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی میله‌ت و ولاَته‌كه‌مان چه‌نده بوه به‌ته‌نها له‌و 16 ساڵه‌دا،كه ده‌كرا زۆر له ئێستا هاولاَتیان خۆشگوزه‌رانتر و هه‌رێمیش ئاوه‌دانتر بونایه.
ڕاسته ئه‌م پڕۆسه‌یه زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر و گرنگ و هه‌ستیاریشه‌و ده‌ستبردن بۆی كارێكی سانا و بێ‌گرێ‌وگۆڵ نیه و پڕۆسه‌یه‌كی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا دۆستی كه‌م و ناحه‌زی زۆره و پیلانی له‌دژ ده‌گێڕدرێت و ڕێگریشی بۆ دروستده‌كرێت له خودی كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی ناو ده‌سه‌لاَتیشه‌وه،به‌لاَم بۆته دیفاكتۆ و ناكرێت چیدی له‌مه زیاتر پشتگوێ بخرێت و چاوی لێبنوقێنرێت،گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆهه‌م گه‌ره‌كیان بێت ده‌سكه‌وت و ناوبانگێكی باشتر له‌كابینه‌كانی پێشخۆیان چنگ بخه‌ن ده‌بێت زۆر به گه‌رموگوڕیه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ربخه‌ن و بیگه‌یه‌ننه دوامه‌نزڵی سه‌ركه‌وتن.
• ئه‌وه‌ی له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه كه پێكهاتوه له 8 به‌ش و 19 ماده بریتیه له:
1. له‌ماوه‌ی 28 ساڵی حوكمڕانی كوردیدا ،یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری نه‌بوه له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و خانه‌نشینی و ئیمتیازاته‌كاندا، و گه‌لێك كه‌س و لایه‌ن به‌ناڕه‌وا سوودمه‌ندبوون له سه‌روه‌ت و سامانی گشتی ئه‌م میله‌ت و ولاَته و زۆرێك له داهاته‌كان به‌هه‌ده‌رچوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده و حیزب و بنه‌ماڵه و ده‌ستڕۆیشتوه‌كان و كۆمپانیا بازرگانیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانیش خه‌رجكراون.
2. له‌ماوه‌ی 28ساڵی ڕابووردوودا ئۆرگانه‌كانی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به داموده‌زگایینه‌كراون و ڕێكنه‌خراون و دانه‌مه‌زروان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێنمایه‌كان ،به‌ڵكو به مه‌زاج و ویستی سه‌ركرده و حیزب و كه‌سه‌كان به‌ڕێوه‌براون.
3. یاسا و ڕێساكان سه‌روه‌رنه‌بون و ڕێزیان لێنه‌گیراوه و كاریان پێنه‌كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان به‌كارهێنراون.
4. پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی هاولاَتیان له ئۆرگانه‌كانی حكومه‌ت و دواتریش خانه‌نشینكردنیان و به‌خشینه‌وه‌ی پله و پۆست و ئیمتیازات و ده‌رماڵه و ..هتد.زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان بون و بۆ ده‌سكه‌وتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و تایبه‌تی به‌كارهێنراون.
• به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی 28 ساڵی ڕێكه گه‌نده‌ڵی و بێدادی و نایه‌كسانی و مشه‌خۆری و قۆرخكاری و ...هتد.له‌م هه‌رێمه‌دا بلاَوبۆته‌وه و له دیارده‌وه بونه‌ته په‌تایه‌كی كوشنده و دواتریش به‌هۆی بێ پلانیه‌وه قه‌یرانی دارایی و پێنه‌دانی مووچه و پاشه‌كه‌وتكردنی و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌كانی بێكاری و دواكه‌وتویی و هه‌ژاری و برسێتی و تاوان و نه‌خوێنده‌واری و داڕمانی ژێرخان و سه‌رخانی ئابوری و سستبونی بازاڕ و بازرگانی و هه‌لاَوسانی نرخی دراو و گرانبوونی كالاَكان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابوری و ئه‌منی و ..هتد.لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌موانیان زاده‌ی بێدادی و بێ پلانی و نایه‌كسانی ده‌سه‌لاَته‌وه بوه له‌م هه‌رێمه‌دا.
بۆیه گه‌ر به‌هه‌ق و ڕاستگۆیی ده‌خوازرێت چاكسازی بكرێت له‌و بوارانه‌دا كه پڕۆژه یاساكه دیاریكردون پێویسته په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستن به:
1. ده‌رخستن و دیاریكردنی ته‌واوی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له زاخۆوه تا خانه‌قین به داهاته((نه‌وتی و نا نه‌وتیه‌كانیشه‌وه)) و كۆكردنه‌وه‌یان ته‌نها له گه‌نجینه‌ی حكومه‌تدا،چونكه به‌بێ دیاریكردن و ده‌رخستنی داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ڕوون مه‌حاڵه بتوانرێت چۆنێتی خه‌رجیه‌كان ڕێكبخرێته‌وه و پلانیش بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
2. ده‌سه‌لاَتی حیزب و سه‌ركرده و كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان و كۆمپانیاكانیان دووربخرێته‌وه له كاروباری حكومه‌ت و ته‌نها ئۆرگانه شه‌رعیه‌كانی حكومه‌ت كارا و خاوه‌ن بڕیار بن.
3. به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاولاَتیان و ولاَت و مێژووی خه‌بات و قوربانیدانه‌كان بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانه‌وه.
4. بۆ ڕێكخستن و به‌سه‌رداچونه‌وه و چاكسازیكردن له پڕۆسه‌ی خانه‌نشینكردنی پله تایبه‌ت و بالاَكاندا،پێویسته پێش ئه‌وه‌ی باس له ڕێژه و بڕی خانه‌نشینیان بكرێت،گه‌ره‌كه سه‌ره‌تا بڕی مووچه‌ی اسمی و ده‌رماڵه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه،ئه‌وكات زۆر به سانایی له‌سایه‌ی یاسایه‌كی خانه‌نشینی مۆدیرن و دادپه‌روه‌رانه‌دا كێشه‌ی خانه‌نشینیه‌كانین چاره‌سه‌رده‌كرێت و پێویست به‌مشتومڕی بێزه‌نتی ناكات.چونكه كاتێك په‌ڕله‌مانتار یان وه‌زیر مانگانه بڕی 8 ملیۆن و زیاتریش مووچه وه‌رده‌گرێت،ئیدی به‌پێی یاساكه بێت كه 70% دیاریكردوه بڕێكی زۆر خانه‌نشینی به‌رده‌كه‌وێت،بۆیه گه‌ره‌كه مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و جێگره‌كانی و ئه‌وانی تریش له مووچه ئیسمیه‌كانیانه‌وه كه‌مبكرێته‌وه نه‌ك وه‌ك ئێستا له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه.بۆیه گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا پڕۆسه‌ی چاكسازیه‌كه ته‌نها ناوه و ناوه‌ڕۆكی نابێت .
5. گه‌ره‌كیشه په‌ڕله‌مان و په‌ڕله‌مانتارانیش هه‌نگاوێكی خه‌مخۆرانه و بوێرانه هاوشێوه‌یه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق هه‌ڵنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانی خۆیان و حكومه‌تیش.كاری چاودێریكردنی كه‌موكوڕیه‌كانی حكومه‌تیش ووردتر و چاوكراوانه‌تر ئه‌نجامبده‌ن و بوێرانه ده‌ستبخه‌نه سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیه‌كان و حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان بانگهێشت بكه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه و په‌ڕله‌مانێكی بوێر و چاونه‌ترس بن نه‌ك شه‌رمن و ترسنۆك له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا.
6. ده‌ركردنی یاسایه‌كی خانه‌نشینی گونجاو كه كه‌مترین بڕی خانه‌نیشنی له 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌ری زۆری تیادابێت و جیاوازیه‌كانیش كه‌مبكاته‌وه.چونكه وه‌زیر یان په‌ڕله‌مانتار له‌ماوه‌ی 4 ساڵی خزتمه‌تیاندا هێنده مووچه وه‌رده‌گرن كه به‌رته‌قای 10-20 ساڵی فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه.
7. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه،گه‌ره‌كه حكومه‌ت هه‌ریه‌كه له ئۆرگانه‌كانی(( داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوای چاودێری دارایی))زیاتر چالاك و پشتیوانیان بكات بۆ ڕێگریكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی.
8. په‌ڕله‌مان ئه‌ركێتی كه به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌ریكردون و حكومه‌ت جێبه‌جێیان ناكات،به‌تایبه‌تیش ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به داهات و نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانه‌وه هه‌یه ،نمونه‌ی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007 گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و یاسای ژماری 2ی ساڵی 2015 صندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان و ...هتد.
9. وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆدا هه‌یه له بوونی زیاد له‌مووچه‌یه‌ك و كه‌سانی بندیوار و به‌خشینه‌وه‌ی ناونیشان و پۆست و ئیمتیازات و ....هتد.بۆیه پێویسته به گیانێكی خه‌مخۆرانه و هیمه‌تێكی پۆلاَینه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بوه‌ستنه‌وه و بنه‌بڕیان بكه‌ن به‌بێ گوێدانه پۆست و پله و لایه‌نگری حیزبی و ئه‌و هێزه قاره‌مانانه و ناوناوبانگه پیرۆزه‌كانیان لیخن نه‌كرێت به‌هۆی چه‌ند كه‌س و بۆ چه‌ند ملیۆن دینارێكی حه‌رامه‌وه.
• له‌كۆتاییدا،گه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ربگرێت و وه‌ك ده‌وترێت مانگانه لانی كه‌م بڕی 100 ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت،ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و خۆشگوزه‌رانی چاوه‌ڕوانی هه‌موان ده‌كات،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر خوانه‌كرده شكستی هێناو ته‌نها وه‌ك پڕۆژه یاسا مایه و یان كاری پێنه‌كرا ئه‌وا به‌دڵنیایی كاره‌سانی جه‌رگبڕی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌لاَیه‌تیشی لێده‌كه‌وێته‌وه كه دووریش نیه ته‌واوی ئه‌م ئه‌زمونی حوكمڕانیه‌مان له‌كیس بچێت له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه ناجێگره‌ی ته‌واوی عێراقی گرتۆته‌وه.
• به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه دروشمی كوردستانێكی به‌هێزی به‌رزكردۆته‌وه له‌سایه‌ی ئه‌م یاسای چاكسازیه‌دا بتوانێت حكومه‌تێكی به‌هێزی دوور له‌گه‌نده‌ڵی ڕێكبخاته‌وه و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی پله بالاَكان و پله نزمه‌كاندا وه‌دیبێنێت ،تا بتوانێت خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ هاولاَتیان و ئاوه‌دانی زیاتریش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ربكات. وڕێگه بگرێت له ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی هاولاَتیان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات له هه‌رێمیشدا سه‌رهه‌ڵنه‌دات و ببێته حكومه‌تێكی ڕه‌شید و دادپه‌روه‌ر و ئه‌مین له‌سه‌ر ژیان و گیان و سه‌روه‌ت و سامانی هاولاَتیان و ولاَتیشمان.
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021