ڕووداوەكانی هاتوچۆو هۆكارو چارەسەر

وتار/ 17/11/2019 805 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

ڕووداوەكانی هاتوچۆو هۆكارو چارەسەر

دارا سێكانیانی
ڕۆژانە لەدەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە گوێ بیستی ئەوەئەبین یان ڕوداوەكانی هاتوو چۆ بەرچاومان ئەكەوێت كە بەداخەوە  ئەتوانین بڵێن ڕۆژانە چەندان لە ئازیزان و خۆشەویستان و دۆستانمان و هاوڵاتیان  لەم هەرێمەدا ئەبنە قوربانی و كۆتایی بەژیانیان دێت، یان  بریندارو كەم ئەندام ئەبن كە، ئەمەش كارەسانێكی هەروا ئاسان نیە چوكە دواجار گرفتی گەورە لە كایەی كۆمەڵایەتی ئابووریەوە دروست ئەكات .
 بەداخەوە  ئەتوانین بڵێن وەك كارەساتێكی مرۆیی گەورەو ترسناك نەزیفێكی بەردەوام ڕۆژانە ژمارەیەك لەهاووڵاتیان ئەبنە قوربانی بەڵام كاتێك گوێ‌ بیستی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هەواڵی ڕووداوەكانی هاتوچۆئەبین لەتەواوی ڕاپۆرتەەكاندا باس لەوە ئەكرێت كە ئەم ڕوداوەش لەئەنجامی پابەند نەبوونی شوفێرانەوەیە بەڕێنمایەكانەوە  ئەمە گومانی تیانیە كاتێك شوفێرەكان ئوتۆمبیل لێنەخوڕن  و نەچنە سەرشەقامەكان هەرگیز ڕوداوی هاتو چۆ ڕونادات وە ئەكرێت زۆرجار هۆكاری ڕووداوەكان  پابەند نەبوونی شوفێرە بەڕێزەكان بیبَت بەڕێنمایەكانی هاتوچۆوە بەڵام  ناكرێت سەرجەم هۆكارەكان  هەر تاوانی شوفێرەكان بێت .
هەموان ئە ڕاستیە باش ئەزانین یەكێك لەهۆكارەسەرەكیەكان ئەوەیە كە ڕێگاوبانەكانی كوردستان وەك پێویست نین و شیاونین و ناتەواوی ئەو ڕێگاوبانانەش  هۆكارێكی سەرەكی بێت كە بەداخەوە باس ناكرێت وە بۆ یەكجار و بۆ تەنها ڕوداوێكیش تاوانەكەی نادرێتە پاڵ ئەو هەموو كەمو كوڕیەی كەلەڕێگاوبانەكانداهەیە وەك بوونی ئەو هەموو تاسەو ڕەگڵەو بەرزرەو نزمی و نارێكیە زۆرەی لەشەقامەكانی كوردستاندا هەن كە ئەمانە شتێكن ناتوانین چاوی خۆمانیان لەئاستدا بنوقێنین چونكە ڕێگاوبانەكانی كوردستان تائەم ساتەوەختەش دوای ئەو هەمووبوجەیەی هەرێمی كوردستان و ئەو هەموو داهاتە ئەتوانین بڵێن لەسەردەمی پێشكەوتن و شێوازی  نوێی ئالیات و مەكینەی نوێ و لەم زەمین و زەمانەدا  ڕێگاو بانەكانی كوردستان كەم وكوڕی زۆریان هەیە هەمووشمان ئەو كەموكوڕیانە ڕۆژانە ئەبنین وە هەروەها لەلایەكی ترەوە  هێنانی ئەو هەموو ئوتۆمبیلە بۆكوردستان كە ڕۆژانە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئوتۆمبیلی نوێ‌ دێتە ئەم ووڵاتەوە كە لەخۆیدا ئەمەش گرفت بۆ جوڵەی هاتوچۆ لە شارو شارۆچكەكاندا دروست ئەكات وە ئەتوانین بڵێن یەكێكی ترە  لە هۆكارەكان ئەمانەو چەندان هۆكاری تر بۆتە ئەو كێشەیەی كە گیانی هەموومانی خستۆتە مەترسیەوە چونكە ئەمڕۆ ئوتۆمبیل وەك شێوازێكی گواستنەوەی مرۆڤ وكەلوپەلو پێداویستیەكانی سەرجەم كایەكانی ژیان بۆتە یەكێك لەهەرە  پێداویستیە  پێویستەكانی  ژیان وەناكرێت دەستبەرداربین بۆیە پێویستە سەرەتا باسی ئەو هۆكارانەبكەین كە ئەبنە هۆی ڕودانی  ئەو كارەساتە نەخوازراو جەرگ بڕانە كە ڕۆژانە بینەرو بیسەر و خوێنەریانین  بەداخەوە  ئەوانیش خۆیان لەم هۆكارانەدا ئەبیننەوە:ـ
1ـ پابەند نەبوونی شوفێران بە ڕێنمایەكان و یاساكانی  هاتوو چۆوە كە ئەویش ئەكرێت خۆی لەم بوارانەدا ببینێتەوە وەك پابەندنەبوون بەڕێنمایەكانی هاتوو چۆوە  لەكاتی لێخوڕیندا  وە هەروەها پابەندنە بوون بەمەر جەكانی توندو تۆڵی ئوتۆمیلەكانەوە  وەك ئەڵێن شوفێری هونەرو چێژو و پابەند بوونە بەداخەوە زۆر جار ڕەچاوی  ڕێنمایەكان ناكرێت و دواجار گرفتو كێشەو كارەساتی نەخوازراو دروست ئەبێت .
2ـناتەواوی و ناڕێكی  ڕێگاو بانەكان ئەمەش خۆی لە خۆیدا زۆر پێویستە كە ڕێگاو بانەكان سەرجەم مەرجەكانیان تیابێت تا شیاوی ئەوەبن مرۆڤەكان بێترس بن لە شەقامەكان چ وەك شوفێر و چ وەك سەرنشین وە تەنانەت بۆ سەلامەتی خودی ئوتۆمبیلەكان بەڵام بەداخەوە  ئەبینین ڕێگاو بانەكانی هەرێم ئەگەر چی ووڵاتەكەمان  دەوڵەمەندە  بەتایبەتیش لە نەوت و پێكهاتەكانی  كەرەستەی قیرتاو كردن و ڕێكردنەوەی شەقامەكان بەڵام بەداخەوە لەو سەردەمی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیایەدا تائەم ساتەوەختەش زۆرێك لە شەقامەكانی  ئەم هەرێمە مەرجی شەقامیان تیانیە بەڵكو لەهەر شارو شارۆچكەیەك چەند ڕێگاو شەقامێكیان ناو ناوە شەقامی مەرگ  خۆزگە لەبیری ئەوە ناویان بنایە شەقامی پێشكەوتن و ژیانەوە  و دڵنیایی.
3ـ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان و شوفێران بەتایبەتی توێژی لاوان بە یاساو  ڕێنمایەكانە وە بەداخەوە زۆر جار ئەوانەی كە كارەسات دروست ئەكەن ئەبینین كە هێشتا تەمەنی یاساییان ڕێگایان پێنادات كە شوفێری بكەن بەڵام بەداخەوە ڕووداوی نەخوازراو بۆخۆیان شوفێرانیتر و كەسانیتریش دروست ئەكەن كە كێشەو گرفت دروست ئەكەن و  زیان  بە خۆیان كەسانیتر ئەگەیەنن كە ئەمە هەم كاریكی نەشیاوە هەم كارێكە لەلایەنی یاساییە وە قەدە غەكراوە.
4ـ نەبوونی هۆشیاری لەلایەن شوفێرانەوە كەبەداخەوە چەندە لێخوڕینی ئوتۆمبیل گرنگە ئەوەندەش هۆشیاری و ڕۆشنبیری بۆ شوفێرەكان گرنگە چونكە زۆر جار ئەبینین كە بەداخەوە چەند چركەیەك ئارام ناگرێت و هەڵبە ئەكات لە لێخوڕین و ئەیەوێت لە ترایف یان زۆر جار لە جادە خۆڵەكان و قەراغی شەقامە سەرەكیەكەوە  پیش ئەكەوێت سەرەڕای ئەوەی تۆزو خۆڵ ئەكات بەسەرو چاوی شۆفێران و سەر نشینەكاندا وە چەندان ڕووداوی نەخوازراویش ڕوو ئەدات .
5ـ یەكێكی تر لە هۆكارەكان سەروەر نەبوونی یاسایە بۆ هەموان و بەرانبەر بەهەموان بەداخەوە یاسا لەم ووڵاتەی ئێمەدا تەنها بەسەر هاووڵاتیاندا جێ بەجێ ئەكرێت وە بەر پرسان و كار بەدەستان و دەستڕۆیشتوان ناگرێتەوە یان دەربازیان ئەبێت ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی كە زۆرجار ڕووداوی نەخوازراوی  لێبكەوێتەوە  وەك چەندان نمونە كە بەرپرسێك تەنانەت ئامادە نەبوە لایتێكی بۆ لێبدرێت  یان لە مەفرەزەیەك وەك پێویست ڕێز لە كارمەندانی  هاتوو چۆبگرێت بەڵكو بەداخەوە زۆر جار ووتەی نەشیاویان پێوتراوە و كێشەیان بۆ دروستكراوە.
6ـ نە بوونی هێماكانی هاتووچۆ لەو شوێنانەی كەپێویستە چونكە ئەكرێت لەناوشارەكاندا ڕێنمای باش دانرابێت بەڵام ڕووداوە جەرگ بڕەكان لەڕێگاكانی دەرەوەی شارەكاندا ڕوودەن بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە ڕێگاكانی دەرەوەی شاربدرێت   بەتایبەتی  لەڕێگا دوورەكان هەندێك  جار شوفێرەكان شارەزای ڕێگاكان نین كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا  هۆكارێكی  بۆ ئەوەی شوفێرەكان بزانن چۆن ئوتۆمبیلەكانیان  لێبوخڕن و ئاڕاستەی بكەن  بەتایبەتی لە شوێنە پیچاو پێچ و بەرز نزم شیو دۆڵەكاندا .
7ـ نەبوونی دیواری ڕاگر یان ستارەی پێویست لەو شوێنانەدا  كە  پێویستە دیواری ڕاگر هەبێت بەداخەوە هەندێك جار ئوتۆمبیلەكان بەسەر نشینەكانەوە ئەكەونە خوارەوە كە ئەمەش كارەساتەكە زۆر قورستر ئەكات و قوربانیەكان زۆر زیاتر ئەبن .
ئەم خاڵانەی سەروەو چەندان هۆكاریتر ئەكرێت ببنە هۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە دواجار پڕنیشكی ئەو زیانە بەر هەموان ئەكەوێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم ڕووداوە نەخوازارو جەرگ بڕانە ئەكرێت چەند هەنگاوێك بگیرێتەبەر ئەگەر بەتەواوەتیش بن بڕ نەكرێت ئەكرێت كەمببنەوەو سنورداربكرێت چونكە بەداخەوە بۆ مرۆڤ و شەقام و ئوتۆمیل وەك مەیدانی جەنگی لێهاتوە ئامارەكان ساڵانە ڕوو لە زیاد بوونن و مەترسیدارن ئەكرێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگیرێتەبەر بەمەبەستی پاراستنی ژیانی شوفێران و سەرنشینان :ـ
1ـ پابەند بوونی شوفێرە بەڕێزەكان بەڕێنمایەكانی هاتو چۆوە كە ئەمەش ئەركێكی ئاینی و مرۆڤایەتی و نیشتیمانی ویاساییە بۆ پاراستنی گیان هاووڵاتیان لە هەموو ئەگەرێكی نە خوازراو لەم بوارەدا.
2ـ ڕێنمایەكانی هاتوچۆ وەك وانە  وانەكانی شوفێری سەركەوتوو لە قۆناغەكانی خوێندندا گرنگی پێبدرێت بەتایبەتی لە قۆناغەكانی ئامادەیی و پەیمانگاو زانكۆكاندا لەگەڵا ئەوەشدا ئەكرێت هۆشیاری هاتوچۆو پابەندبوون بەمناڵانی قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندیش بدرێت چونكە پێویشتە ئاشنا بكرێن بە هوشیاری هاتو چۆو چۆنیەتی  پەڕینەوەیان هەبێت بەسەر شەقامەكاند كاتی ڕۆیشتن و پەڕینەوە  بۆ سەلامەتی گیانیان .
3ـ دەزگاو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەبینراو  نوسراو بیسراوە گۆشەو بەرنامەی تایبەتیان هەبێت لەسەر هاتو چۆ بەگشتی و  گرنگی دان بە هۆشیاركردنەوەی سەرجەم هاووڵاتیان بۆئەوەی ئەم كارەساتە نەخوازراوانە سنورداربكرێن .
 4ـ زانایانی ئاینی پێویستە ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لە گرنگیدان بەم بوارە هەستیارە چونكە هەركەسێًك ببێتە هۆكاری گیان لەدەستانی هەركەسیك یان چەند  كەسیك كارێكی هەروا سادەو سانانیە بەڵكو بەرپرسباریەتیەكی دنیایی و دواڕۆژیشە بۆیە لەڕووی تاوان و شەرعەوە ناكرێت هەروا بەئاسایی وەربگیریت پێویستە تاك بەتاكبەتاكی ئەم كۆمەڵگایە ئاگاداربكرێنەوە كە سوپاس بۆخوا كۆمەڵگەی كوردی كۆمەڵگەیەكی مسوڵمان نشینە  هەمووشمان ئەو ڕاستەباش ئەزانین كە هەموومان بەرپرسیارین بەرانبەر بەنێت و ووتەو كردارمان بۆیە ئەكریت مزگەوتەكان و زانایان ڕۆڵی گەورە ببینن لەم بوارەدا وە ئەتوانن خزمەتێكی بەرچاو و گەورەبكەن بە مەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان .
5ـ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاوەدانكردنەوە ڕێگاو بان پێویستە پلانی ستراتیژی درێژ خایەنیان هەبێت بۆ فراوانكردن و قیرتاو كردنی  شەقامەكان بەدیزاین و شێوازی سەردەمیانە كە لەگەڵ گەشەكردنی ژمارەی ئوتۆمبیلەكان  بەهەموو جۆرەكانیەوە و ژمارەی دانیشتوان  كە لە ئاست سەردەمی گەشەسەندندا بگونجێت .
6ـ بەڕێوبەرایەتی هاتو چۆ پێویستە بەردەوام لەبیری پلان و نەخشەی نوێدابێت كە لە خزمەت پاراستنی سەلامەتی گیانی شوفێران و هاووڵاتیاندابێت چونكە كەرتی هاتوو چۆ چەندە  پڕ خزمەت و گرنگە ئەوەندەش هەستیار و مەترسیدارە بەهیچ شێوەیك هەڵە قبوڵناكات .
ئەمانەو چەندان هۆكارو چارەسەری ترهەن بەو هیوایەی ووڵاتمان بەرەو  ئارامی و ئاسودەیی  گەشەسەندن و دڵنیایی هەنگاو بنێت و كۆتایی بە نەهامەتی و مەترسیەكان بێت لەسەر جەم بوارەكانی ژیانەوە بە هیوای خۆشی و شادی بۆهەموان و ئاوەدانی و گەشەكردن و پیشسكەوتنیش بۆ ووڵاتمان .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌