عێراق لەم مانگی ڕەزبەرەدا،بەرەكانی لەدەست دەدات ؟
وتار/
31/10/2019
620 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
عێراق لەم مانگی ڕەزبەرەدا،بەرەكانی لەدەست دەدات ؟
============================
نەوزادی موهەندیس
[email protected]
• مانگی ڕەزبەر و گەڵاڕێزانی 2019 بۆ عێراق
مانگێكی پڕ وەیشومە و نەهات و مەترسیدار بوو،بەتایبەتی بۆ حكومەت و پەڕلەمان و دەستڕۆیشتوەكانی
ناو ئەم دەسەڵاتە كە لە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی صدامیەوە لە 2003وە جڵەوی حوكمڕانی
عێراقیان گرتۆتە دەستەوە و بەهەموانیان عێراقی
دەوڵەمەندیان ڕووتاندۆتەوە و خسویانەتە سەر لێواری مایەپوچبوون ولێكهەڵوەشان و نەداری
و گەلەكەشیان كردۆتە هەژارترین و بێ ئارامترین و نەخوێندەوارترین و نەخۆش و بێدەرامەترین
گەل،لەسایەی سیستەمێكی حوكمڕانی كەمینەیەكی ئاینی و مەزهەبی توندڕەوەوە كە هەموو كارێك
دەكات بۆ سەرخستنی مەزهەبەكەی خۆی بێگوێدانە خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و گەل و نیشتیمانەكەی.
• عێراق بۆخۆشی وڵاتێكە لەسەر بنەمای نەتەوەیی
و كەمینەی باڵادەستی سوونەوە دامەزراوە لەساڵی 1920وە،و بەدرێژایی 83 ساڵ حوكمی كەمینەی
سونە مەزهەبی پاشایەتی و كۆماریەكان بەخراپترین شێواز ئەم وڵات و كۆمەڵگایەیان ڕابەری
كردوە،لەئێستاشدا لەلایەن زۆرینەی شیعە مەزهەبی نەتەوە عەرەبەوە و ماوەی 16 ساڵە زۆر
خراپتر درێژەیانداوە بەو جۆرە حوكمڕانیە سەرنەكەوتوە.
• هەردوو ئەم مەزهەبە ئاینیە نەتەوە عەرەبە بەهۆی
گەندەڵی و خراپبەكارهێنانی دەسەڵات و بڕوانەبونیان بە بنەماكانی دیموكراسی و ئازادیەكان
و كاری پێكەوەیی و ئاشتی و ئارامی و سیستەمێكی حوكمڕانی دەستەجەمعی پەڕلەمانی نەیانتوانیوە
بچوكترین خزمەت بە گەل و خاكی عێراق بكەن و بونەتە مایەی سەرهەڵدانی دیاردەكانی بێكاری و هەڵاوسان و گەندەڵی و نەبوونی
خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان و ناوچە جیاوازەكان دوور لە ئینتیمای حیزبایەتی
و مەزهەبی و ئاینی و نەتەوەیی تەسك،نەبونەتە هۆكاری دامەزراندنی وڵاتێكی نوێ لەسەر
بنەماكانی هاوڵاتیبون و سەروەری یاسا و ڕێزگرتنی مافەكانی مرۆڤ و بە ئاشتی و ئارامی كاركردن پێكەوە بەشێوەیەك هەموو پێكهاتە
نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبیەكان هەست بە ئارامی و ئاوەدانی وڵات بكەن و هەست بە شكۆ
و كەرامەتی مۆرۆڤایەتیان بكەن.
• ئەم خۆپیشاندانەی ئەم مانگە،دەرخەری هەموو ئەو
ڕاستیانەن كە هاوڵاتیان پێكەوە بە سونە و شیعەی عەرەبەوە لەهەموان بێبەشترن لە كەمترین
ماف و ئیمتیازاتەكانی ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە،ئەوەی ئەم مانگە خۆپیشاندانیان كرد بریتین
لە زۆرینەی شیعە مەزهەب لەهەر 10 پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و تائێستا 5
پارێزگا سونە مەزهەبەكان و هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانیان بەخۆوە نەدیوە،كەواتە ئەم
خۆپیشاندانە جەماوەریە تاڕادەیكی زۆر خۆڕسك و وەڵامدەرەوەیەكی ڕاستگۆیانەی هاوڵاتیانە
بۆ ئەو گەندەڵی و بێكاری و ناعەدالەتی وبێخزمەتگوزاریەی 16 ساڵی دەستڕۆیشتوە شیعە
مەزهەبەكانە و هاوڵاتیان لێیبێبەشبوون،تەقینەوەی ئەو ڕق و بێزاری و ناڕەزاییانەی
هاوڵاتیانە لە سەركردە و حیزبە سیاسیە شیعە مەزهەبەكانی خۆیان،و هەموو ڕەوایەتیەكی
لە پشتەوەیە چونكە داواكاریەكانیان داواكاری ژیان و هاووڵاتیبون و ماف و خۆشگوزەرانیانە،بەڵام
دەسەڵاتدارە سەر مەستەكانی شیعەی عەرەب لەدۆڵێكی زۆر دوور و جیاوازن لە هاوڵاتیانی خۆیان هەربۆیە دەنگ
و سەدا و هاواری هاوڵاتیانیان نەدەبیست لەماوەی 16 ساڵی ڕابووردوودا.
• لەلایەكی تریشەوە ئەم خۆپیشاندانە و سەرهەڵدانەوەی و هاوكاتبوونی لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی
وڵاتی لوبناندا،ئەو ڕاستیە دەردەخەن كە دەستێوەردانی دەرەكی لەوڵاتانی ناوچەكەوە هەیە
بەتایبەتیش ئێرانی شیعە مەزهەب و خاوەن نفوز و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەو وڵاتانەی كە
هەژمونی ئێرانیان بەسەرەوەیە لەهەریەكە لە عێراق و بەحرەین و یەمەن و عوممان وسوریا
و لوبنان و تەنانەت فەلەستین و ..هتد.ئێران بەهەموو هێز و توانایەوە پشتیوانی لەو
سەركردە و میلیشیا چەكدارانە دەكات كە گوێڕایەڵی سیاسەت و ڕاسپاردەكانی ئەون و دژایەتی
هەموو گەلانی ئەو وڵاتانەش دەكات،هەربۆیە گەر ئێران توانیبێتی دڵی دەسەڵاتداران بەرەو
خۆی كەمەركێش بكات ئەوا دڵ و لایەنگیری گەلانی ئەو وڵاتانەی لەدەستداوە هەرچەندە لەهەمان
مەزهەبیش بن.بەڵگەی حاشاهەڵنەگریش دڕاندنی وێنەكانی ڕابەری كۆماری ئیسلامیە و بەرزكردنەوەی
ئاڵای عێراقە لەسەر كونسوڵخانەی ئێران لەكەربەلا و كوشتنی هەموو ئەو لایەنگرانەی میلیشیا
چەكدارەكانی سەر بەئێرانن وەك عەصائیبی ئەهلی حەقی خەزعەلی و هاوشێوەكانیان و بەرزكردنەوەی
دروشمی عێراق عەرەبیە نەك فارسی.
• بەم شێوەیە گەر ئەم خۆپیشاندانانە درێژەیان هەبێت،ئەوا
دەستێوەردان و خوێنڕشتنی زیاتری تێدەكەوێت و لەوانەشە شەڕی ناوخۆییش سەرهەڵبدات.كە
ئەمەش بۆخۆی دەبێتە هۆكارێك بۆ دابەشبوونی عێراق بەسەر چەندین هەرێم و ناوچەدا،گەر
لە ساڵانی ڕابووردوو تەنها باسی سێ ناوچەی
شیعە و سونە و كورد دەكرا،ئەوا ڕەنگە ناوچە شیعەكانی ناوەڕاست و باشوور ببێتە چەندین
ناوچەی جیاوازی دابەش بەسەر حیزب و سەركردە و بنەماڵە بەهێزەكانی شیعەدا،ئەمەش هەموو
بە قازانجی ئێران تەواو دەبێت.
• لەئێستادا 19/10/2019 لەلوبنان و لەژێر فشاری
خۆپیشاندەراندا سەرۆك وەزیرانی سونە مەزهەب سەعد حەریری دەستیلەكاكێشایەوە كە بەشێوەیەكی
نهێنی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی لە پشت ئەم داواكاریەوەن . لەعێراقیشدا ئێستا موقتەدا
صەدر سەرۆكی ڕەوتی صەدر و خاوەنی گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمانی 58 كورسی و زۆرترین
ژمارەی وەزارەت لەحكومەت و تەواوی ئۆرگانەكانی تردا، دوای گەڕانەوەی ڕاستەوخۆی لە
ئێران بۆخۆی ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو خۆپیشاندانەكانی شاری نەجەفەوە و هانی زیاتریان دەدات
وداواكاری بەرزدەكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشانەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان
و گۆڕینی یاساكەی و دواتر دەستلەكاركێشانەوەی عادل عبدالمهدی سەرۆك وەزیران بەهەمان
شێوەی لوبنان(( كەئەمەش ڕێكەوتێكی ئاسایی نیە)).
• خێرابوونی ڕووداوەكانی خۆپیشاندان لەعێراقدا
بەم شێوە دراماتیكیە مەبەستیانە كە عێراق نە وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری و نەوەك وڵاتێكی خاوەن شەرعیەتی یاسایی و دەستوری
بمێنێتەوە بەڵكو گەرەكیانە ببێتە گۆڕەپانێكی كراوە بۆ ململانێ ناڕەوا ناوچەیی و
ناوخۆیی و دونیاییەكان و ئەمەش هەموان
قازانجی لێدەكەن و تەنها گەلانی عێراق و خاكەكەی زیانیان پێدەگات.دەبێت هەموانیش و
بەتایبەتیش صەدر و عامری كە دژایەتی ئەم حكومەتە دەكەن باش بزانن كە لەناو شیعەدا
كەسێكی باشتر و شیاوتر بۆ هەمووان لە عبدالمهدی نادۆزنەوە بۆ ڕابەرایەتیكردنی عێراق
بەرەو كەناری ئارامی و لەكاتی غەرقبوونی كەشتیەكەی عێراقیشدا ئەوان پێش هەموان زیانیان
پێدەكەوێت.
• بەم شێوەیە ئایندەی عێراق لەسایەی ئەم خۆپیشاندانانەوە
كەوەكو عەرەب دەڵێن ((یقول الحق ، یراد به الباگل))بەرەو تونێلێكی تاریك و تون و
نادیار هەنگاو دەنێت و هیچ كەس و لایەن و سەركردەیەكیش زامنی ئایندەیەكی ڕۆشن
ناكات. و عێراق لەم مانگی ڕەزبەرەدا ،لەلایەك بەری ڕەنجی چەند ساڵەی خەباتی دژی
تاكڕەوی و زوڵم و چەوساندەوە و گەندەڵی لەدەستدەدات
و لەلایەكی تریشەوە هەموو دەسكەوتەكانی 16 ساڵی ڕابووردووشی بەهەدەر دەدات.
• لەم نێوەندەشدا كوردیش زیانی گەورەی بەردەكەوێت
بەهۆی ئەوەی بەداخەوە نێوماڵی كوردیش زۆر توندوتۆڵ و یەكگرتوو نیە،بۆیە هەق وایە
كورد و سەركردایەتیەكەی و جەماوەرەكەشی ببنە یەك دەست و یەك دڵ و خاوەن یەك بڕیار
و گوتار و كردار لەبەرامبەر هەر ئەگەر و ڕووداوێكی نەخوازراودا و سنورەكانی هەرێم
بپارێزن وتەنها وەك تەماشاكەر نەمێننەوە بۆ ئەو خۆپیشاندانانە و درك بە كاریگەری و
مەترسیەكانیشی بكەن لەڕووی داهات و دارایی و ئەمنی و ..هتد.هیچ سەركردە و حیزبێكیش
تاكلایەنە و بەتەنها بڕیار لەچارەنوسی هەرێمی كوردستان نەدات و بەڵێنی هیچ جۆرە
سازش و ڕێكەوتنێكیش بەهیچ سەركردە و لایەنێكی عێراقی نەدات،دەربارەی هەمواركردنەوەی
دەستوری عێراقی و بەتایبەتیش مادەی 140ی دەستور و هێزی پێشمەرگە و دەسەڵاتی هەرێم
و سنور و ناوچە دابڕوەكان و گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی لەعێراقدا لە پەڕلەمانیەوە بۆ
سەرۆكایەتی،بۆئەوەی جارێكی تر بەدەستی خۆمان تاكڕەو و دیكتاتۆرێكی نوێ نەخەینەوە
سەر كورسی حوكم لەبەغداد و ئەویش بە ئاسن و ئاگر وەڵاممان بداتەوە،چونكە بەداخەوە
حوكمڕانانی بەغداد وەكو ئەو پیرێژنە وان كە هەمیشە دەگەڕێتەوە سەر داب و نەریتە كۆنەكانی،
وەكو عەرەبیش دەڵێت ((حلیمە رجعت الی عادتها القدیمە)).
بۆیە بەهەق قۆناغەكە مەترسیدارە بۆ سەر
كورد و هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش دوای ڕووداوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و داگیركاریەكانی
توركیا و شلۆقبونی زیاتری ئەمنیەتی تەواوی ناوچەكە.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021