خۆپیشاندانەكانی عیراق و ڕەوایەتی گۆڕانكاری
وتار/
31/10/2019
611 جار بینراوە
لهتیف فاتیح فهرهج
خۆپیشاندانەكانی عیراق و ڕەوایەتی گۆڕانكاری
لەتیف فاتیح فەرەج
1
خۆپیشاندانەكانی عیراق گەیشتونەتە دوا قۆناغ و ئیدی بڕوا ناكەم گەڕانەوە
هەبێت ، مەگەر زەبرو زەنگ شەپۆلەكە رابگرێ ، هەڵبەت لە دۆخی عیراقیشدا
زەبرو زەنگ لەم ئاستەی ئێستای تێناپەڕێت ، تا ئێستا 104 كوژراوو 6100
بریندار هەن ، بەڵام توڕەیی خەڵك رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و بەڵێنی
چاكسازیەكان لە توڕەیی و هاواری خەڵكی كەم نەكردوەتەوە ، ئیتر گەیشتوەتە
ئەو شوێنەی سەندیكاكان و رێكخراوەكان و پیاوانی كۆمەڵایەتی و
پارلەمانتارانیش دێنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە ، هەرچەند دەبێت ئەو راستیە
بزانرێت كە پارلەمانتارانیش بەشێكی سەرەكی ئەو گەندەاَی و نادادیەن .
خۆپیشاندانەكانی عیراق بەتایبەت ناوچە شیعیەكان بە گشتی و بەغدا بە تایبەتی
دەگاتە ئامانج ، ئەمە نەك لە بەر ئەوەی مەڕجەعیەتی شیعە لە گەڵیدان ئەگەر
بەقسەش بێت ، یان سەنتەری خۆپیشاندانەكە بەغدایە ، كە هەردوكی خاڵی گرنگن ،
لە بەر ئەوانە نا ، لەبەر ئەوەی حكومەت توانای چاكسازی ریشەیی نیەو
چاكسازی ریشەیی بە كۆتای هاتنی ئەم دام و دەزگایە كۆتای دێت .
2
خۆپیشاندانەكەی بەغدا زۆر گرنگەو هۆیەكی سەرەكی دەبێت بۆ بە دیهاتنی
خواستەكان ، هەمیشە پایتەخت سەنتەری گۆڕانكاریە، نا بێت ئەوەشمان بیر بچێت
كە شارەكانی تریش بە تایبەت نەجەف و كەربەلا بایەخی خۆیان هەیە ، بێدەنگی
ناوچە سونە نشینەكان و هەرێمی كوردستانیش هۆكاری خۆی هەیە ، هەرێمی
كوردستان تەواوی خەڵكەكەی و رای گشتی هەرێم چاویان لە سەر رۆژئاوای
كوردستانەو خەمی ئەو پارچەیە وای لێكردوە نەپەرژێتە سەر بینینی ئەوەی لە
عیراق ڕووئەدات ، سونەش جگە لە بونی داعش لە ناوچەكەیان ، حەشدی شەعبیش وەك
مڵۆزم بە سەر سەریانەوەیەو بواری هەناسەدانی ئازادانەیان نەماوە ، بەڵام
بەسرەو پارێزگاكانی دیكە تا بەغدا بە لای كەمەوە 16 ساڵە چاوەڕێی چاكسازین ،
لەو 16 ساڵەدا گەندەڵی بەرباد ، نادادی ، دزینی نەوت ، دزینی پارەی میلەت ،
پڕۆژەی وەهمی ، تێكەڵكردنی بازرگانی و سیاسەت خەڵكی لە بن هێنا ، بەڵام
كەڵەكە بوونی هەموو ئەمانە بۆ عەبدولمەهدی مایەوە ئەو پیاوەی كەمترین
بەرپرسیارەتی لە بەرانبەر ئەم دۆخە هەیە ، بۆیە تائێستاش دەست لە كار
ناكێشێتەوە پێی وایە دەتوانێ گۆڕانكاری بكات ، كە ئەستەمە .
3
ئێستا ئیدی كاتی ئەوەیە سەرۆك كۆمار بە پێی دەستور هەنگاوی خۆی بنات ، لانی
كەم بۆ ئەوەی عیراق بەرەو تاریكیەكی مەترسیدار هەنگاو نەنێت ، من بڕوام
وایە دەكرێت بۆ ئەمە سەرۆك كۆمار لە تەك دوو سەرۆكایەتیەكەی تردا بە
لێكتێگەیشتن عیراق لەو بارو دۆخە رزگار بكات ، گەر نا رەنگە سبەینێ
نەتوانرێت ئەوەی ئەمڕۆ دەكرێت ، بكرێت .
ئەوەشمان بیر نەچێت كە دیار نیە ئایندە چۆن دەبێت و ئەوانەی دەچنە سەر كورسیەكە چۆن دەبن .
نوێترین نوسینەکانی لهتیف فاتیح فهرهج
-
لهتیف فاتیح فهرهج
08/07/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
03/07/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
14/03/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
11/02/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
16/01/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
21/05/2020