ئاگربه‌سته‌كه‌ی توركیا – ئه‌مریكا ، له‌ناو خراپترینه‌كاندا خراپه‌كه‌یانه !
وتار/
19/10/2019
742 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
ئاگربه‌سته‌كه‌ی توركیا – ئه‌مریكا ، له‌ناو خراپترینه‌كاندا خراپه‌كه‌یانه !
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• دوێنێ 17/10/2019 و له‌دوای 5 كاتژمێر كۆبونه‌وه‌ی چڕ و پڕی نێوان توركیا و ئه‌مریكادا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌نێوان مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ته‌یب ڕه‌جه‌ب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ،لێكتێگه‌یشتن(( چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوی ده‌بات به هه‌ڵپه‌ساردنی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كان)) نه‌ك ڕێكه‌وتنێك كه له 13 خاڵ پێكهاتوه هاته ئاراوه،كه ئه‌م چه‌ند سه‌رنج و تێبینیانه‌ی لای زۆرێك دروستكردوه به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا چونكه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ته‌واو ده‌بێت نه‌ك كورده‌كان و سوریا :
1. ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه له ڕووی یاسا نێوده‌وڵه‌ییه‌كانه‌وه نه‌ك ناكامڵه به‌ڵكو زیاده‌ڕه‌ویشه بۆ سه‌ر مافی ده‌وڵه‌تی سوریا،چونكه له‌نێوان دوو لایه‌ندا سازكراوه كه هیچیان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نیه.وله‌جه‌نگه‌كه‌دا دووبه‌ره‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك نه‌بوون.
2. توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی یه‌كتر شه‌ڕناكه‌ن تاڕێكه‌وتنیش بكه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی خاك و ولاَت و گه‌لێك كه هیچ په‌یوه‌ندی خوێنی و فیزیكیان پێكه‌وه نیه.
3. توركیا و ئه‌مریكا ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ئه‌وان نیه و به‌زۆر خۆیان تێهه‌ڵقورتاندوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی خۆیان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك و خاكی ناوچه‌كه.
4. ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه له بنچینه‌دا ده‌بوو له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تی توركیا و سوریادا سازبكرایه وه‌ك ئه‌و دوو ولاَته‌ی كه دراوسێن و هه‌ندێك كێشه‌ی ئه‌منی و نائارامی له‌سه‌ر سنوره‌كه‌یاندا هه‌یه.
5. كوردیش ده‌بوو لایه‌نێكی گرنگی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بوایه به‌و سیفه‌ته‌ی كه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه له‌لایه‌ك توركیا به‌هۆیه‌وه ده‌ستیوه‌رداوه‌ته مه‌سه‌له‌كه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه جه‌نگاوه‌رێكی سه‌رسه‌ختی جه‌نگی دژی تیرۆریستان و داعشیه‌كان بوه له‌ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابووردوودا.
6. ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌گی نیه له‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا، كورد و سوریا و ڕوسیایه كه وه‌ك گه‌وره هاوپه‌یمانی سوریا وایه و هه‌ر ئه‌ویش بوه هۆكاری ڕێكه‌وتنی نێوان كورده‌كان و سوریا له 13/10دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ هه‌ندێك ناوچه.
7. ئه‌م ئاگربه‌سته ده‌بێت له‌ماوه‌ی 120 كاتژمێردا جێبه‌جێبكرێت،به‌لاَم ئه‌وه‌تا تائێستا توركیا ڕاینه‌گرتوه،چونكه گه‌ره‌كێتی پێش ته‌واوبونی ئه‌و ماوه‌یه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بوه گرێ سپی و سه‌ری كانی بگرێت و ئه‌وكاتیش ده‌ڵێت به‌شه‌ڕ گرتومه و مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر ناكات.و مه‌رجی نوێشی ده‌بێت بۆ كشانه‌وه.
8. هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا به‌قولاَیی 20 میل ،هیچ مانایه‌ك بۆ بوون و ده‌سه‌لاَتی كورد ناهێڵێته‌وه كه ماوه‌ی 8 ساڵه ده‌سه‌لاَت و ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌ری دامه‌زراندوه‌و كورد ده‌بێته غه‌ریب و توركیاش به‌خاوه‌ن ماڵ.
9. وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان له په‌یه‌ده له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ،وه‌كو ئه‌وه وایه په‌یه‌ده بێ ده‌ست و نینۆك بكرێت و ئیدی بۆ داهاتوو توانای نه‌ك شه‌ڕ به‌ڵگو به‌رگریشی نامێنێت دژ به توركیا و چه‌ته تیرۆریسته‌كانی تر.
10. دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و بالاَده‌ستبوونی توركیا به‌ته‌نها له‌و ناوچه‌یه‌دا،جارێكی تر مانای به‌هێزبوون و جێبه‌جێكردنی داواكاری و مه‌رامه گلاَوه‌كانی توركیایه كه 8 ساڵه به‌شه‌ڕ و كوشتار و پشتیوانی له تیرۆریستان هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
11. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش خاڵێكی مه‌ترسیداره،چونكه ئه‌و ناوچانه زۆربه‌یان كوردن و ماونه‌ته‌وه ،بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركومان و..هتد.به‌ناوی ئاواره‌وه مانای له‌ده‌ستدانی خاك و ئاوی كوردانه بۆ هه‌تاهه‌تاییه.
12. ئه‌م ڕیكه‌وتنه ته‌نها خاڵێكی پۆزه‌تیفی تیادایه بۆ كورد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جه‌نگه‌كه ڕاده‌وه‌ستێت و كوشتار و ئاواره‌بون و ماڵوێرانی نامێنێت كه بۆ كورد ئه‌م خاڵه گرنگه.
13. ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی توركیا و ئه‌مریكای ده‌رخسته‌وه كه ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌ك كورد و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه.چونكه ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی له‌سوریادا بمێنێته‌وه و نایه‌وێت توركیاش له‌ده‌ستبدات و توركیاش ئارامی سنوره‌كانی و مانه‌وه‌ی له‌ناتۆدا لا گرنگتره و سزا ئابوریه‌كانیشی له‌خۆی دوورخسته‌وه وئه‌وه‌شی ویستویه‌تی به‌ده‌ستیهێناوه دژ به كورده‌كان كه له جه‌نگدا نه‌یتوانی وه‌ده‌ستیبهێنێت.
14. ئه‌و دوولایه‌نه‌ی كه ده‌بوایه ئاماده‌گی جدیان هه‌بوایه،كورده‌كان و سوریا بوون،هه‌ردوولایان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ڕازین یان دوودڵ و نیگه‌رانن به‌و لێكتێگه‌یشتنه، چونكه هیچیان ده‌سه‌لاَتی ڕه‌تكردنه‌وه‌یان نیه ،كه‌واته ئیتر لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه بۆیان نیه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.چونكه به‌دڵنیایی ڕاوێژ و پرسیان پێكراوه له‌میانه‌ی ئه‌و 5 كاتژمێر دانوسانانه‌دا.
• له كۆتاییدا،ئاینده زامنی ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كانی تره و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌شه چ لایه‌نێك سه‌ركه‌وتوو چ لایه‌نێكیش شكستخواردوه.ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌ی كورده‌وه گرنگه كه كورد تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوه و پارێزراوه،له‌كاتێكدا له‌و دۆخه‌دا كورد له‌مه‌ی زیاتر پێنه‌ده‌كرا ،چونكه یان ده‌بوایه شه‌ڕ و كوشتار و ماڵوێرانی و ئاواره‌بون و داگیركاری به‌رده‌وام بوایه له كاتێكدا كه دۆستێكی ڕاسته‌قینه بۆ كورد په‌یدا نه‌بوو دژ به توركیا،یان ڕازیبون به‌م ڕێكه‌وتنه نادادپه‌روه‌ره بوایه.كه ڕازیبونیش وه‌ك خواردنه‌وه‌ی پیاڵه ژه‌هرێكه به‌لاَم هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی تریش نه‌بوو.ئومێدیش به ئاینده نابڕێت وگرنگ له‌م چركه ساته‌دا ئه‌وه‌یه كه باهه‌نگاوی یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕابوه‌ستێت ،ئیدی مه‌رجیش نیه هه‌موو خاڵه‌كانی تر وه‌كو خۆیان جێبه‌جێبكرێن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع.چونكه هه‌ر له ئێستاوه و لناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ناڕۆشنی زۆر هه‌یه و ڕای جیاوازیش هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆخۆشیان،و هێشتاش قسه‌ی كۆتایی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا نه‌كراوه كه ڕه‌نگه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ڕوسیا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆتیندا له سوشی له ڕۆژی 3 شه‌ممه 22/10/2019دا گه‌لێك گۆڕانكاری نوێ بێنه ئاراوه كه چاوه‌ڕوان نه‌كراون،چونكه ڕوسیاش به‌ئاسانی ده‌ست له‌مافه‌كانی خۆی هه‌ڵناگرێت له سوریادا و وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێكیش نامێنێته‌وه و لانی كه‌م ده‌توانێت ڕێگری بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه دروست بكات یان په‌كی بخات و سه‌رله‌به‌ری قڵپ بكاته‌وه.كه هه‌موو ئه‌مانه گریمانه‌ن و ڕاستیه موجه‌ڕه‌كان ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه ده‌یزانن كه شاراوه و نادیارن ،هه‌رچه‌نده سپاردنی قه‌ده‌ر له سیاسه‌تدا به‌نادیار كارێكی هه‌ڵه‌یه به‌لاَم كورده‌كانی ڕۆژئاواش دوای 9 ڕۆژ له مقاوه‌مه‌ت و به‌رخۆدانی بێوێنه هه‌رئه‌وه‌ندیان له‌توانادا بوو.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021