چۆن گومانەکان لەسەر ڕووداوەکەی سلێمانی دەڕەوێنەوه؟!

وتار/ 17/10/2019 1060 جار بینراوە

فاخر برادۆستی

چۆن گومانەکان لەسەر ڕووداوەکەی سلێمانی دەڕەوێنەوه؟!

فاخر برادۆستی
  دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم، لەوە دەرچوونە تەنها به یەکێتی و پارتی کرابن! بگرە بە شەخسەنەکراون، واتە لەناو ئەو دوو حزبە، شەخس هەیە هێزی تایبەتی خۆی هەیه، چۆنی بوێ وها ئاراستەی دەکات. گـومانم نییه نەک تەنها بەنەمای ئەو دوو هێزه لە دەسەڵات هەرێم ناگاتە کەناری ئارام و یاسا سەروەری و ڕێزگرتن لە دام ودەزگایەکانی هەرێم، بەڵکو هەر مانەوەیان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی مایەی مەترسی دەبن بۆ سەر هەرێم، بەرپرسی ئەمنی هەبووە لەسەر وبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم ۲۰۰۹، بەخۆمی وتووە: ئەگەر .... وەک سەرۆکی هەرێم دەرنەچێتەوە ئارامی هەرێم تێگدەدەین! دەی کەوابوو چاوەڕێی چی لەو عەقڵیەتە دەکرێ؟
  ڕووداوی شەوی ۲۰۱۹/۱۰/۱٦ لە سلێمانی گیان لە دەست دانی دوو ڕۆژنامە نووس و مناڵەکەیان، خوێندنەوە و لێکدانەوەی زۆری بۆ کرا، گێڕانەوە و لێدوانی هەندێک بەرپرسی دیاری هەرێم دەیان گومانی دروست کرد.

 ئەگەر دەزگا ئەمینیەکانی سڵێمانی بیانەوێ گومان لەسەر ئەو ڕووداوە نەمینێ دەبێ ئەم سێ خاڵە بگیرێتە بەر:
ــ لێکۆڵینەوەیەکی تەواوی بۆبکرێ لە کەسانی تایبەتمەند دوور لە دەست تێوەردانی حزبی و شەخسی، ئامادەبوونی نوێنەری سەندیکای ڕۆژنامە نووسان و دەزگای میدیای ناڵیا.
  ئەم لێکۆلینەوە خۆی ببێنتەوە لە: لێدانەوەی هەموو کامیرەکانی شەقەمەکان و بەخودی ئەو شوێنەی ئامانج بابان و خێزانەکەی سواری ئۆتۆمبێڵ بوونە، بێ هیچ دەست کاریەک تا شوێنی ڕووداو.
لێدوانەوەی سەوتی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان "ئامانج بابان و، لانەی هاوسەری".. لەوێ دەگەنە سەرەداوێک ئاخۆ ئەوانە چیان لەنێوان داهەبوو.. ئەو گومانەش دەڕەوێتە کە گوایه ئامانج هەڕەشەی کوشتنی لە هاوسەری کردووە. دەکرێ لە ڕێگای موبایلی هەردووکیان چ لە چاتی فەیسبووک، یان تۆڕەکانی تر کە ئەکاوەنتیان تێدا هەیه.
 من، ئەوەندی دیقەتدام هیچ کەسێک بەخودی هێزه ئەمنیەکانیشەوە باسی موبایلی ئەو دوو کەسەیان نەکردووە! نازانرێ موبایلەکانیان چی بەسەر هاتووە، بۆ دیار نین؟!
ــ تیمەکانی بەڵگەی تاوان گرنگە لەکاتی هەڵگرتنی پەنچەمۆر، بێ لایەنانە کاری خۆی بکەن.. بە ئامادەبوونی لیژنەی دەست نیشان کراو، چونکە ئەمڕۆ لەکاتی ڕوونکردنەوەی شورتەی سڵێمانی، بەرپرسی یەکەم و خودی بەشی بەڵگەی تاوان وتیان: کە جێدەستی کەسەکە دەرنەکەوتووە گوایه دەستکی دەمانچەکە باغەبووە! دەی خۆ هەموو گیانی دەمانچەکە باغە نییه! مەعقوڵە دەستی بکوژەکە بەر بەشێکی ئاسنی دەمانچەکە نەکەوتبێ؟! هەرنا فیشەکەکان.. گەرنا ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕوونتر بکەنەوە.
ئەمەی وتیان گومانەکەی لام زۆر زیاتر کرد.
ــ دەبێ ئەوە یەکڵابکرێتەوە، ئاخۆ ئەگەر ئەو دوو هاوسەرە کێشەکەیان ئەوەندە قوڵ ببێتەوە کام عەقڵ باوەڕ دەکات ئامانج بابان پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە بکات و بە ئوتۆمبێڵی خۆی بڕواتە ماڵی خەزوری و پێکەوه بە ئۆتۆمبێڵی لانە بڕونە دەرەوە؟!
 ئەوە دەبێ ڕوون بکرێتەوە چۆن بووە و چۆن دایک و باوک و کەسی لانە ڕێگەیان داوە لەگەڵی بڕواتە دەرەوە کە زانیویانە هەڕەشەی کوشتن لە کچەکەیان کراوە.

 ئەگەر پەڕلەمان بیەوێ چیتر یاری به کەیسەکانی "کوشتن و ڕفاندنەوە" نەکرێ، دەبێ لە ڕێگای یاسا و بەکردەی هەوڵبدرێ دەستی "پارتی و یەکێتی و بەرپرسه یاسا شکێنیەکانیان" هەرنا لە هەردووک دەزگای "ئاسایش و شورتە" دوور بخەنەوە.. خۆم بینیوومە بەرپرسی و کارمەندی ئەو دوو دەزگا گرنگە هەیانە ئەوەندەی شانازی به حزب و قیادەی ناوحزبیانەوە دەکەن، ئەوەنده شانازی به کورد بوونی خۆیانەوە ناکەن.

نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌