كاتێك كورد ئیسلام بوه ..تورك هه‌ر ئیسلامیشی نه‌ناسیوه ، با ئه‌ردۆگان ئیسلامه‌تی به كورد نه‌فرۆشێته‌وه ..
وتار/
12/10/2019
734 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
كاتێك كورد ئیسلام بوه ..تورك هه‌ر ئیسلامیشی نه‌ناسیوه ، با ئه‌ردۆگان ئیسلامه‌تی به كورد نه‌فرۆشێته‌وه ..
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• سه‌ره‌تا دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێم كه هه‌ڵبژاردنی دین و مه‌زهه‌به‌كان كارێكه هیچ تاكێك خۆی له هه‌ڵبژاردنیدا ئازاد نه‌بوه به‌ڵكو له دایك و باوكه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئازادی تاكه‌كه‌سیه‌وه كه مافی هیچ كه‌س نیه ڕه‌خنه‌ی پێ له‌كه‌سانی تر بگرێت.به‌ڵام كاتێك كار گه‌یشته‌وه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه خۆی به ئیسلا م داده‌نێت و تۆش به كافر و سوپایه‌كیش به‌ناوی ((سوپای موحه‌مه‌دیه‌وه و به‌ده‌سپێكی سوره‌تی فه‌تح ))ه‌وه ده‌نێرێته سه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌ت و قه‌تڵ و عامت ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی جیهادی كردبێت دژی كافران و له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئیسلام.ئیتر هیچ بوارێك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه قسه‌نه‌كه‌یت و وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه.
• ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی ئاكه‌په به‌ناو ئیسلامه‌وه ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌موو كورد و به‌تایبه‌تیش له ڕۆژئاوی كوردستان،ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان و بێ دینه‌كانیشه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نیه.بۆیه حه‌زمكرد به داتا‌و زانیاری و ئامار جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ی كورد و توركدا بكه‌م و پیشانی بده‌م كه چۆن كورد دڵسۆزترین جه‌نگاوه‌ری ئیسلام بون و چۆنیش بونه‌ته ئیسلام.
1. كورد له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا بونه‌ته ئیسلام و كوردستان كه‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامه‌كانه‌وه له‌ساڵی 16 بۆ 20 كۆچی و ته‌نانه‌ت بێ به‌ره‌نگاری و شه‌ڕێكی قورسیش.
2.له ئێساتای هه‌رێمی كوردستاندا به‌نزیكه‌یی 5500 مزگه‌وت هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 1000 مزگه‌وت نوێژی هه‌ینی تیادا ده‌كرێت كه ده‌گاته 1 ملیۆن نوێژكه‌ر. له‌كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سه. هه‌ر یه‌ك كه‌س ((0,001)) مزگه‌وتی به‌رده‌كه‌وێت.
3. سه‌دان و هه‌زاران كه‌ڵه پیاوی ئاینی و نوسه‌ر و شاعیر و ئه‌ولیا و پیاوچاك و زانا له‌كوردا هه‌ڵكه‌وتون كه بونه‌ته نمونه‌ی زیندوو گه‌شاوه‌ی هه‌موو دونیای ئیسلام.
++++++++++++++++++++++
* توركیا له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ڕاشدی عوسمانی كوڕی عه‌فاندا ئیسلامی پێگه‌یشتوه،واته له‌دوای كورده‌وه تورك بونه‌ته ئیسلام و تورك به شه‌ڕ و جیهاد بونه‌ته ئیسلام.له ئێستادا كه ژماره‌ی توركیا 80 ملیۆن كه‌سه،ته‌نها 84684 مزگه‌وت هه‌یه. واته هه‌ر یه‌ك كه‌س ((0,001)) مزگه‌وتی به‌رده‌كه‌وێت.كه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كورد به‌هێنده‌ی تورك و بگره زیاتریش مسوڵمانتره.
* له‌به‌رامبه‌ریشدا و له‌ساڵی 2002وه كه ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار له توركیادا كه به‌ناوی حیزبێكی ئیسلامی و ئیخوانیه‌وه هاتونه‌ته سه‌ر حوكم،به‌م شێوه‌یه دینی به‌كارهێناوه بۆ خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆی و حیزبه‌كه‌ی و له‌هیچ كارێكی ناشه‌رعی و ناڕه‌وا و به‌دڕه‌وشتیش سڵی نه‌كرۆدۆته‌وه ئه‌وه‌تا:
1.له‌ده‌ستوری نوێی توركیادا دینی ئیسلام دینی ڕه‌سمی نیه كه كمال ئه‌تاتورك دایناوه،تاكو ئیستا و له‌و هه‌مواری ده‌ستوره‌ی كه ئه‌ردۆگان كردی نه‌یتوانی یان نه‌یكرد كه ئه‌و ماده‌یه هه‌موار بكاته‌وه و ئیسلام بكاته دینی ڕه‌سمی.
2.به‌پێی ماده‌ی 227 له یاسای ژماره 5237ی توركیا كه له 26/9/2004 په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندی كردوه و له‌ساڵی 2005دا كه‌وتۆته واری جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌ڵێت (( حوكمی به‌ندكردن بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن له‌نێوان 2-4 ساڵدایه،به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ویستی خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن هیچ سزایه‌كیان بۆ نیه)). ئه‌مه‌ش دوو ڕوویی ئه‌ردۆگان و ئاكاپه ده‌رده‌خه‌ن كه چۆن ڕێگه‌یان به‌به‌دڕه‌وشتی داوه له‌كاتێكدا خۆیان به ئیسلام و موسڵمان داده‌نێن.
3. به‌پێی چه‌ند ئامارێك: له‌ماوه‌ی 13 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاكاپه و ئه‌ردۆگاندا ڕێژه‌ی به‌دڕه‌وشتی له توركیادا به ڕێژه‌ی 1680% زیادیكردوه.به‌شێوه‌یه‌ك :
15هه‌زار ماڵی به‌دڕه‌وشتی مۆڵه‌تپێدراو هه‌یه جگه له بێ مۆڵه‌ته‌كان.ته‌نها له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵدا 3 هه‌زار كچ و ژن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.كمال اورداك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی جنسی ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌بواری به‌دڕه‌وشتیدا كارده‌كان ده‌گاته 300هه‌زار كه‌س له‌ژن و له پیاو.
4. ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌دڕه‌وشتكار به 60 ساڵ دیاریكراوه به پێی یاسای توركیا و تائێستاش كاری پێده‌كرێت.
5. توركیا له‌سه‌ر ئاستی دونیادا 14 هه‌مین وڵاته كه كاری به‌دڕه‌وشتی تیادا ده‌كرێت به‌ناوی گه‌شتوگوزاریه‌وه.
6. داهاتی ساڵانه‌ی توركیا له‌كاری جنسی و به‌دڕه‌وشتیه‌وه ده‌گاته 4 ملیار دۆلار.
7. له‌ساڵی 2002دا 2669 كه‌س تۆتمه‌تباركراون به كاری به‌دڕه‌وشتی و له‌ساڵی 2007دا بۆته 4494 كه‌س و له‌ساڵی 2011دا بۆته 8409 كه‌س.
8. له‌وڵاتی توركیای ئیسلامی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌دا،به‌دڕه‌وشتكاران له پیاو و له ژن به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه داواییان كرد كه ((سه‌ندیكایه‌ك))یان بۆ دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌مافه‌كانیان بكات.ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2013دا ئه‌و ئاواته‌یان هاته دی و سه‌ندیكایه‌كیان بۆ دامه‌زرا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه ئه‌ردۆگانه‌وه به‌ناوی((سه‌ندیكای چه‌تری سوور))وه.
* كه‌چی له ئێستادا ئه‌ردۆگان و به‌ناو پیاوه ئاینی و مه‌لاكانیه‌وه جیهاد ڕاده‌گه‌یه‌نن دژی كوردی مسوڵمان و سوره‌تی فه‌تح له‌هه‌موو نوێژێكی به‌یانیاندا ده‌خوێنن به‌درێژایی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا. بۆیه ده‌ڵێم كورد چه‌نده دڵسۆز و ساویلكه بوه له‌وه‌رگرتن و جێبه‌جێكردنی دینی ئیسلامدا به‌ڵام سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش به‌ناوی دینه‌وه ئه‌نفال و جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و كیمیاویباران كراوه و قه‌تڵ و عامكراوه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ناو برا مسوڵمانه‌كانیه‌وه.
*بۆیه ئه‌ردۆگان هیچ كات ناتوانێت ئیسلامه‌تی ڕاسته‌قینه به‌كورد بفرۆشێته‌وه و خۆیمان لێبكات به خه‌لیفه و كوردیش به‌كافر.تاوانی كورد ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و هێز ودینێكی تایبه‌ت به‌خۆی نیه.گه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌بوایه سه‌دانی وه‌ك ئه‌ردۆگانی له‌گۆڕده‌نا.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021