نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وتار/ 20/09/2019 733 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

نامەیەکی کراوە

      بۆ بەرێز/ ئارام محمد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

    بابەت / پێشنیاز

       سڵاو و رێز...



پرۆسەی پێشکەشکردنی فۆرمی زانکۆلاین بۆماوەی 10 رۆژ کارا کراوە، بەگوێرەی ئەو وادەیە بێت ئەمرۆهەینی کەدەکاتە (20/9/2019) کاتژمێر 12 ی شەو کاتەکەی تەواو دەبێت، لەبەر چەند هۆکارێک بە پێویستی دەزانم بۆ چەند رۆژێک ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان درێژ بکرێتەوە،
چونکە:

1.لە ڕۆژی پێنج شەممە (۹/۱۹) لەگەڵ تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی دەرگای ناوەندە راوێژکاریەکانیش داخراو، بۆیە ئەگەر فێرخوازێک کێشەیەکی تەکنیکی هەبێت ناتوانرێت کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت، سەرئەنجام فێرخوازەکە بێبەش دەبێت لە وەرگیرانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان، نمونەی بەردەستیش هەیە کە ئەمڕۆ فێرخوازی وا هەبووە کێشەی تەکنیکی هەبوەو سەردانی وەزارەت و سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ی کردوە بەڵام کەس لەدەوام نەبووە.

2.ناڕوونی و تێکگیرانی بەشێک لە مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن و دابەزینی پێشوو لەگەڵ رێنماییەکانی رێبەردا هەیە لەکاتێکدا  هەموو ڕێنماییەکان  لەلایەن وەزارەتەوە دەرچوینە بۆ ئەمساڵی سیستەمی وەرگرتن،
نمونەش مانەوەو نەمانی (تحسین معدل) و شێوازەکەی.

3.بەشێک لە دەرچووانی ساڵانی پێشوو ئەو دوو رۆژەی کۆتایی بریاریانداوە لە خوێندنی ئێواران داواکاری پێشکەش بکەن،بەڵام بە هۆی نەبوونی دەوامەوە ناتوانن وەکو دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی داخوازینامە پێشکەش بکەن،
چونکە پێویستی بەهەندێک رێککاری کارگێریە بۆ ئەوەی ووشەی تێپەرو بەکارهێنەری پێبدرێت، بۆیە ئەوانیش بێبەش دەبن لە پێشکەش کردن.

4.لەساڵانی رابردوودا ماوەکە بۆ چەند رۆژێک درێژدەکرایەوە، بەمەش دەرفەتی زیاتری بەدەرچوان دەدرا ، بۆیە  ئەمساڵیش ماوەکە درێژ بکرێتەوە سودی زۆری دەبێت.

 لە کۆتاییدا داوا دەکەم بۆ ماوەی 3 رۆژ ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە فێرخوازان بێبەش نەبن لە وەرگیرانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

ئەندازیار /سعدی مصطفی عبدالرحمن
شارەزاو ئەزموونی 15 ساڵ لە پرکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌