خۆزگە (جاش و مستەشار) مان زۆر دەبوون......

وتار/ 10/09/2019 698 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

خۆزگە (جاش و مستەشار) مان زۆر دەبوون......

مەعروف مەجید
زۆر جار بیر دەکەمەوە دەڵێم خۆزگە کاتی خۆی هێندە جاش و مستەشارمان هەبوایە، لایەنیکەم ئێستا هەر یەکەیان خاوەنی پلە و پۆست و دیوەخان دەبوون و لایەنی کەم حزبەکان گوێیان لێدەگرتن......

هەندێ جار دەڵێم خۆزگە لە شۆڕشەکانی کورد دا یەک پێشمەرگە و شەهید و سەرکردەمان نەدەبوو بەهۆی ئەوانەوە بەعس وێرانی کردین، ئێستاش ئەم حزبانە گوێ لەوانیش ناگرن.

هەندێ جار دەڵێم، ئاخۆ ئەم حکومەتە هێندە بێباکە لە ئاست قوربانی دان و خەبات و تەنانەت شەهیدەکانی ئەم سنورە، یا ئەوە بەرپرس و کەسوکاری سەرکردە و فەرماندەکانی سنورەکەن وا لە ئاست کەمتەرخەمییەکان کەمتەرخەمن⁉

ئەزانن سنوری ئێمەش لە ئێستا و ڕابردوودا خاوەنی سەدان فەرماندە و قارەمانی ڕۆژە سەختەکان بوون، بەڵام بە داخەوە چاوی خۆیان لە ئاست داواکارییەکانی خەڵک نوقاندوە...
ئەزانن، گەورەترین گوند لەسەر ئاستی هەرێم کە خەڵکی تێدا ئەنفالکراوە لە سنوری ئێمەدایە ئەویش جەلەمۆردە⁉، لە سنورەکانی تر ئەگەر گوندێک کیمیاییبارانکرابێ لای ئێمە دووان کراوە عەسکەر و گۆپتەپە.

نازانم کاربەدەستان و پیاوماقوڵان و سەرکردەکان و فەرماندەکان، لەبەر ڕەفاهیەت و خۆشگوزەرانی خۆیان سنورەکەیان بیرنەماوە، یا ئەوانیش دەزانن حکومەت و حزبەکان لەوانیش بێباکن و تەنها بۆ کاتی شەڕ و کاتی کۆکردنەوەی دەنگ ئەوانیان دەوێ⁉

ئەگەر نا لە کوێی دونیادا هەیە حکومەتێک نەتوانێ ڕێگایەک قیربکات و نۆژەنی بکاتەوە کە درێژییەکەی تەنها (۱۰) کیلۆمەترە، کە هاتوچۆی زیاتر لە 60 گوندی لەسەرە.

ئەو ڕێگایە وێڕای هاتوچۆی گوندنشیان، ڕۆژانە بەسەدان تانکەری نەوتی پێدا تێدەپەڕێت کەس نازانێ داهاتەکەی بۆ کێیە، ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبیلی تری بارهەڵگر پێیدا تێدەپەڕێت، هەزاران هاوڵاتی بۆ گەش و سەیران دەچنە سەر زێی بچوک.
ئیتر حکومەت ئەمەی لا گرنگ نەبێ دەبێ چی لا گرنگ بێت، بۆیە جارێکی تر من داوا دەکەم، حکومەت دەستی لە سنورەکەمان شۆردووە، لەبەر ئەوەی باش دەزانێ خەمخۆری نیە، ئەگەر نا دەتوانرێ حکومەت بهێنینە سەر خەت وای لێبکەین داواکارییەکانمان جێبەجێ بکات....

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌