ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌

وتار/ 04/09/2019 1278 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌
سەلیم میراودەلی
هاونیشتیمانانی به‌ڕێز ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ پێویسته‌ هه‌موومان بیپارێزین
و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ین ئه‌وكاته‌ی گرینگی ئاو ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێویستت پێیه‌تی كورد گوته‌نی ئاو ئاودانی ،خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كوردستانی باشور له‌ سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌وڵه‌مه‌ندین وه‌لێ نابێت كه‌مته‌رخه‌م بین له‌ پاراستنی و پاك ڕاگرتنی ئاشكرایه‌ به‌شێكی زۆری شاره‌كانی ئێمه‌ش به‌ده‌ست بێ ئاوی ده‌ناڵێنن ،له‌زۆر شوێن ته‌نانه‌ت به‌ پاره‌یه‌كی زۆریش ده‌ست ناكه‌وێت بێ گومان ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست هاوڵاتیان وشیار بكاته‌وه‌ و به‌نداوی گرینگ و سه‌رده‌م دروست بكات ، جێگای خۆیه‌تی هه‌موومان ڕێز له‌ ژینگه‌ و ژیان و ئاو بگرین و خۆمان به‌ به‌رپرسیار بزانین به‌رامبه‌ر به‌و سامانه‌ گرینگه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵات دارانیش له‌ ڕێگای میدیا و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا باس له‌ گرینگی ئاو بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی پیسبوون و به‌فیڕۆدانی به‌ یاسایه‌كی توند سزایان بدات ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ستوری ئاینده‌دا باس له‌ كاریگه‌ری ئاو بكرێت و له‌ قوتابخان وانه‌ی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌ بكرێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌