با وەکو گەلی کۆسۆفۆ ڕاستگۆبین

وتار/ 01/09/2019 542 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

کاتێک نوێنەرێک سەردانی کوردستان دەکات
با وەکو گەلی کۆسۆفۆ ڕاستگۆبین

سەلیم میراودەلی
دوای ئازاد بوونی گەلی کۆسۆفۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کاربەدەستانی گەلی کۆسۆفۆ بۆ پێشوازی لێ کردنیان دەیانبەنە خەراپترین میوان خانە و ئەو خواردنەیان پێشکەش دەکەن کە ڕۆژانە ھەژارەکانی ئەو وڵاتە دەیخۆن ،نوێنەران پرسیار لە بەڕێوبەری پێشوازیکەرەکە دەکەن دەپرسن چیە بۆ بەم شێوەیە میوانداری ئێمە دەکەن ، نوێنەری گەلی کۆسۆفۆ دەڵێت :بەڕێزان ژیان گوزەرانی گەل و نیشتیمانی ئێمە بەم شێوەیە داواکارین لە بەڕێزتان چتان بینیوە ئەوەش بۆ کاربەدەستانی جیھان بگێڕنەوە ،بڵێن گەلێک ھەیە لە سایەی زوڵم و ستەمی جیھان بەم شێوەیە دەژین ،
بەداخەوە لە وڵاتێ ئێمە کاتێک نوێنەری وڵاتان دێن سەردانی نیشتیمانی ئێمە دەکەن دەیانبەنە باشترین میوانخانەی پێنج ئەستێرە  و خواردنی شاھانەیان پێشکەش دەکەن ھەروەکو بوونێ قەیران و زوڵم و ستەم لەو نیشتیمانەدا ڕوینەدابێت کاتێک کاربەدەستانی نیشتیمانی ئێمە لە گەڵ خەم و ئێش و ئازاری گەلەکە دانەبێت کوا ڕاستی بە نوێنەر و وەڤدەکانی جیھان دەڵێت ،کاتی ئەوە ھاتوە لەگەڵ گەلی خۆمان و نوێنەران و دۆستەکانماندا ڕاستگۆ بین ئەوکات بەدڵنیایەوە دەتوانین داوای ڕەوای مافی چارەنوسی میلەتی خۆمان بکەین.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌