کۆچ لەپێناو دادپەروەری و پێکەوەژیان و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ
وتار/
31/08/2019
1133 جار بینراوە
سهلیم میراودهلی
کۆچ لەپێناو دادپەروەری و پێکەوەژیان و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ
سەلیم میراودەلی
ساڵی کۆچی وەبیرهێنانەوەیکی یەکجار گرینگە بۆ چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیان و دادپەروەری ، بەدرێژای مێژوو مرۆڤ هەوڵیداوە لە نیشتیمانێکی ئارام و ئاسودەدا بژیەت وەلێ کاتێک مافەکانی زەوت کرا یەکێک لە ڕێگاکانی کە هەڵیدەبژێرێت کۆچکردنە ، خوای گەورەش ڕەوای داوەتە ئەو کۆچانەی کە هەڵاتنە لەبەر زوڵم و ستەم ، یان بۆ دابینکردنی ژیانێکی سەرەتای ، گەلی کورد بەداخەوە بەناچاری چەندین جار کۆچی بە کۆمەڵی کردوە نمونەی ڕەوی بە کۆمەڵ و کۆچی گەنجان بەرەو هەندەران ، لەو یادە پیرۆزەدا دەکرێت وانەیەکی گرینگی لێ فێرببین کە چۆن کاتێک نیشتیمان بەجێدێڵیت خۆت پەروەردە بکەیت کە بەشێوەیەکی سیستەم وڵات بەڕێوە بەرین ، بەو بۆنەوە پیرۆزبای ساڵیادی هیزرەتی پێغەمبەری ئیسلام لە تەواوی مسوڵمانان پیرۆز دەکەم داوای خۆڕاگری لەو گەنجانە و کوردانی تاراوگە دەکەم کە نیشتیمانیان بەجێهێشتوە و هەوڵبدەن دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەجیهان بناسێن و ئامانجی نەتەوەکەمان بپێکن تاوەکو سود بە ئەمڕۆ و ئایندەمان بگەیەنن ، هەموومان لە نیشتیمانی خۆمان بە ئاسودەی و ئارامی و دادپەروەری بەشکۆوە بژین .
نوێترین نوسینەکانی سهلیم میراودهلی
-
سهلیم میراودهلی
21/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
16/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
14/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
02/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
20/06/2021
-
سهلیم میراودهلی
07/06/2021