ڕۆڵ و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی سۆسیال میدیا له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان

وتار/ 25/08/2019 873 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ڕۆڵ و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی سۆسیال میدیا له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان

سه‌لیم میراوده‌لی
گه‌لی كورد به‌ گه‌لێكی خاوه‌ن ڕه‌وشتێكی به‌رز و خانه‌دان و كۆمه‌ڵاتیه‌كی به‌هێز به‌ناوبانگبوو ،تا ئه‌مڕۆش له‌ زۆربه‌ی شارۆچكه‌كان ته‌نانه‌ت میوانخانه‌شی لێنیه‌ ، زۆربه‌ی بۆنه‌كان و جه‌ژنه‌كان له‌ ڕێوڕه‌سمێكی پته‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، ته‌نانه‌ت پرسه‌ و ماته‌مینیه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌س نه‌یده‌زانی كێ خاوه‌نی ماته‌مینه‌كه‌یه‌، شكۆی خێزانه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و حورمه‌تی بۆ یه‌كتر هه‌بوو ،
ئه‌گه‌رچی ڕژێمێكی فاشیستیش حكومڕانی باشوری كوردستانی ده‌كرد ، ئه‌وكاتیش ڕژێمی به‌عسی داگیركه‌ر ده‌یویست له‌ ڕێگای میدیاوه‌ دیارده‌ جوان و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بشێوێنێ له‌ ڕێگای ته‌له‌فیزیۆن و فلیمه‌ نامۆكانی به‌ كۆمه‌ڵگا ، هێدی هێدی له‌ناو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی جه‌ماوه‌ردا چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد وه‌لێ به‌م شێوه‌ی ئێستا میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌رفراوان نه‌بوو تیڤیه‌كان ڕه‌ش و سپی بوون ته‌نها ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌یان بوو، خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ستكورت به‌ده‌گمه‌ن ده‌یتوانی له‌ كاتی میوانداریدا بینه‌ریان بێت ، دوای ڕاپه‌ڕینی باشوری كوردستان هه‌موو شتێك گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ئازادی میدا و ڕاگه‌یاندن په‌ره‌ی سه‌ند نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست سودی لێ ببین و نه‌زانین و به‌بێ یاسا كه‌وتینه‌ به‌ر كاریگه‌ری سۆشیال میدیا سه‌رجه‌م به‌ها جوانی كۆمه‌ڵاتیه‌كه‌ی لێ ستاندین له‌و كاته‌وه‌ به‌سه‌دان دیارده‌ی دڵته‌زێنی ڕویداوه‌ جیا له‌ تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی ، هه‌ر به‌م نه‌وه‌ستا به‌داخه‌وه‌ میدیا كه‌وته‌ ناو حیزبه‌كان و بووه‌ هۆی زیاتر جۆشدانی شه‌ڕی ناوخۆ و ناشیرن كردنی یه‌كتر دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عس له‌ 2003 به‌ربڵاوتر میدیا په‌ره‌ی سه‌ند به‌جۆرێك كه‌ له‌هه‌ر ماڵێك سه‌ته‌لایت و موبایلی پێشكه‌وتو و فه‌یسبوك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك هاته‌ ناو جومگه‌ی هه‌موو تاكێك له‌ كۆمه‌ڵدا تا وای لێهاتوه‌ به‌داخه‌وه‌ هیچ ڕێز و حورمه‌تێك بۆ كه‌سایه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان نه‌هێشتوه‌، هیچ یاسایه‌كیش نیه‌ بۆ ڕێگرتن له‌و دیارده‌ ترسناكه‌ی ئه‌مڕۆ ، كه‌ كۆمه‌ڵگای شه‌ڕه‌ف مه‌ندی كوردی گرتۆته‌وه‌ لێره‌وه‌ جێگای خۆیه‌تی ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم به‌جدی كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای یاساوه‌ ڕێ له‌و كه‌سانه‌ بگرن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تێكدانی ناوماڵی كورد ته‌نانه‌ت ئاسایشی گشتی نیشتیمانیش .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌