شیوازی به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان

وتار/ 24/08/2019 637 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

شیوازی به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان

سه‌لیم میراوده‌لی
وڵاتی یابان له‌دوای شكستی شه‌ڕ كه‌ بێ گومان بوه‌ هۆی وێران بوون خاپور بوونی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆری پێگه‌یشت و زۆربه‌ی شاره‌كانی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت بوون ژێرخان و سه‌رخانی ئابوری ئه‌و وڵاته‌ لێك هه‌ڵوه‌شا وه‌لێ بێ ئومێد نه‌بوو هه‌ر زوو بۆ قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی شه‌ڕ و بونیادنانه‌وه‌ی وڵاتێكی سیستماتیك و ئابوریه‌كی به‌هێز كاری كرد بۆ به‌خته‌وه‌ر كردنی هاوڵاتیان له‌ڕووی شۆڕشی پیشه‌سازی و توانی له‌ماوه‌یكی كورتدا سه‌ركه‌وتنێكی به‌هێز له‌مێژووی هاوچه‌رخدا تۆمار بكات ، سیاسه‌تمه‌داران و به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هێزی ئابوری ڕێك كه‌وتن،  ئاشكرایه‌ هه‌ر وڵاتێك كه‌ توانی ئابوری خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رێت بێگومان شه‌ڕ و ئاژاوه‌ش له‌خۆی دورده‌خاته‌وه‌ مێژوو پێمانده‌ڵێت شه‌ڕ و ماڵوێرانی به‌هۆی سه‌ركرده‌ی كه‌مته‌رخه‌م و نه‌زانه‌وه‌ ڕوده‌دات ده‌بێت هاوڵاتیانیش به‌زیاده‌وه‌ زه‌ره‌د و زیانی گیانی و ماڵی بداته‌وه‌ ، وه‌لێ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك و حكومه‌تێكی سیستماتیك هه‌بێت هه‌ر زوو متمانه‌ و ئینتیمای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ،
ئه‌وه‌ وێنه‌ی وه‌زیری كاره‌بایه‌ یابان به‌هۆی 20 ده‌قه‌ بڕانی كاره‌با 20 ده‌قه‌ سه‌ری خۆی بۆ گه‌ل و نیشتیمان دانه‌واند دوای لێبوردنی كرد كه‌ بۆته‌ هۆی ڕاوه‌ستانی كاری هاوڵاتیان و نیشتیمانه‌كه‌ی ، له‌ وڵاته‌ دواكه‌وتوه‌كان به‌سه‌دان كه‌س به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ته‌ندروستی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سیسته‌مه‌ی هاتوچۆ ده‌یان ڕوداوی دڵته‌زێن ڕوده‌دات یان به‌هۆی نه‌بونی سیسته‌می ئاگر كوژێنه‌وه‌ ساڵانه‌ سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌سوتێت و باڵه‌خانه‌ش ئاگر ده‌گرێت چه‌ندین كه‌مته‌رخه‌می تر ، ڕۆژێك نه‌مان بینی به‌رپرسێك یان وه‌زیرێك یان شازاده‌یه‌ك داوای لێبوردن له‌ هاونیشتیمانانی خۆی بكات ، لێره‌وه‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی به‌س پار خواردن نیه‌ به‌ڵكو دروست بوونی سیسته‌می سه‌قه‌ت و به‌ڕێوبه‌ری كه‌مته‌رخه‌م و هتد ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان با چیتر به‌هۆی پاكانی بێ بنه‌ما كه‌مته‌رخه‌می له‌هیچ كه‌سێك قبوڵ نه‌كات و گه‌ر بیه‌وێت ئینتیمای نیشتیمانی بوون بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌