ئیمامی عەلی و ره‌وشتی قسه‌كردن

وتار/ 18/08/2019 1534 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئیمامی عەلی و ره‌وشتی قسه‌كردن
سەلیم میراودەلی
ئیمامی عەلی دەفەرمووێت بریا گەردنم بەقەدەر زەڕافەیەک درێژبایە بۆ ئەوەی کاتێک کە قسەم دەکر زۆرتر بەداداچونم بۆ بکردبایە تاوەکو دڵی کەسم لێ نیگەران  نەبووبایە .
ئاینی ئیسلام زیاتر ڕێز لە کەسایەتی و مرۆڤەکان دەگرێت ئەگەر هاودینیشی نەبووایە ، دەیان ڕیوایەت و گێڕانەوەی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) هەیە کە گوزارشت لە ڕێزگرتن لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکات ، ئەو باسەی کە لەم ڕۆژانەدا میدیاکانی سەرقاڵ کردوە لە نێوان خاتونی بەڕێز و هونەرمەند ماریا هەورامی کە ویستویەتی لە ڕێگای هونەرەکەیەوە  گەلی کورد بە جیهان بناسێنێت ئەوە شتێکی ئاسایە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هونەر ڕێگای پێدراوە و تەنانەت بۆتە ناسنامەی نەتەوەیش ئەوە ناکرێت میمبەرەکانی مزگەوتو مامۆستایانی ئاینی بە شێوەیەکی ناشایستە گوزارشتی خۆیان دەربڕن ، دەکرێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە شێوەیەکی شارستانی بە گەنجەکانمان بناسێنن ،کاریتر زۆر هەیەکە قسەی لەسەر بکەن لەوانە ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و ئیهانە کردنی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان و مەترسیەکانی پیسبوونی ژینگە و مادەی هۆشبەر و تەندروستی و هتد لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و کرداری جوان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌