نوێنەرانی کورد بۆ بێدەنگن ؟

وتار/ 13/07/2019 690 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

نوێنەرانی کورد بۆ بێدەنگن ؟

سەلیم میرودەلی
لەگەڵ سەرهەڵدانی ساڵی 1991 خەباتی کوردستان کۆڕدرا بە شێوەیەکی مەدەنی دیموکڕاسی ئەوەبوو لە 1992 یەکەمین هەبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستا ن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو کورد بووە خاوەنی حوکومەتی خۆی هیچ بیانوویەک نەمان، بۆ خزمەتکردن و ساڕێژکردنی برینەکانی جەستەی نیشتیمان ،چونکە گەلی کورد بەئومێدەوە بەژداری هەڵبژاردنی کردوە تەنانەت نەخۆش و پەکەوتە و بەساڵاچوەکانیش شەرەفی دەندانیان، پێبڕا گەنجان و لاوەکانمان بەشای و خۆشی دەربڕین سەرکەوتنەکانیان دەردەبڕی، تائێرە زۆر ئاسای و یاسای بوو ،بەڵام بەداخەوە نوێنەرەکان نەیانتوانی وەکو پارێزەرێکی بەویژدان و داتپەروەر ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن ،بەشێکی زۆریان تەنانەت لە خەوی خافەلەت دابوون کەیاسا بەسەریاندا تێدەپەڕی ،دوای نزیکەی 30ساڵ بەسەر ئەو ڕاستیەدا تێپەڕی چەندین هەڵبژاردن کراو تەنانەت لە پەڕلەمانی عێڕاقیش کورد بەشی خۆی پێ بڕاو لە پۆستە سیادەکانیش پشکی خۆی پێبڕا ،وەلێ هەڵوێستی جدیمان نەبینیوە تاوەکو ماف بۆ ماف خوراوەکان بگەڕێنینەوە ،ئەوەتا ساڵانە لەوەرزی هاویندا لەیەک کاتدا ڕژێمەکانی تورکیا و ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر بە تۆپ و تەیارە گوندەکانی سەر سنوور و قەزا و ناحیەکانیش بۆردوومان دەکەن کەچی بێدەنگیان هەڵبژاردوە ،چەند ساڵێکە گەلی کورد ڕووبەڕوی قەیرانی دارای بۆتەوە نیو مووچە و چارەگە مووچە و بۆ بێ بەشبوون لە خزمەت گوزاری کەچی بێدەنگن ،لەهەموویان جەرگ بڕتر ئەوکارەساتەی کەبەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکاندا هاتووە جارێکیتریش بەدەست سەربازانی عێڕاق کورد ئەنفال و بێ سەر و شوێن بوون ،ئەوەی خەمیان بوو پشکو و مووچەی خۆیان، ئەو پەیامەم بۆ وەبیر هێنانەوە ئومێدەوارم لە ئایندەدا بتوانین نوێنەری ڕاستەقینە هەڵبژێرین و شکۆ و ماف بۆ هاوڵاتیان بگەڕێنینەوە ئەوە ببێتە وانەیەک بۆ ئایندە تاوەکو چیتر سەروەریەکان و داهاتی نیشتیمانی هەرزان فرۆش نەکرێت دەبێ هەوڵ بدەین ئومێد بۆ ژیان بگەڕێنینەوە گەل خاوەنی دەسەڵات بێت ..

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌