پەیامێک لەسەر پیسبوونی ژینگە

وتار/ 04/07/2019 869 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پەیامێک لەسەر پیسبوونی ژینگە

سەلیم میراودەلی
بۆ بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بۆ بەڕێز پارێزگای سلێمانی
بۆ بەڕێز بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان
سڵاوی ژینگە و پێکەوەژیانتان لێبێت
دەمەوێت بەڕێزتان لەمەترسیەکەی یەکجار گەوەرە ئاداربکەمەوە کەژیان و تەندروستی هەموومان پێوە بەندە ئەویش پیسبوونی ژینگەیە کەبەهۆکاری
سەرەکی نەخۆشی ژێر پەنجە دەدەندرێت
نەخۆشی ژێرپەنجە نەخۆشیەکی مەترسیدارە لەسەر مرۆڤایەتی ،ساڵانە بە ملیۆنەها کەس بەهۆی ئەو نەخۆشیە ترسناکەوە گیان لەدەست دەدەن  یان بەئازارەوە لە نەخۆشخانەکان چاوەروانی مەرگدەکەن کە بێگومان لە ڕووی ماددیشەوە تێچوویەکی زۆری دەوێت بۆ کەمکردنەوە ئازاری نەخۆشەکان ،ئەوەش دەبێتە بارگرانی بەسەر خانەوادەکانیان و داهاتی گشتی دەوڵەتیش ،لەدوای جەنگی عێڕاق و ئێران و جەنگی کەنداو و دوای ڕاپەڕینیش ئەو نەخۆشیە بەداخەوە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی بە پێی ئامار زیادی کردووە ،هۆکاری سەرەکیش بۆ پیسبوونی ژینگە و پاشماوەکانی دوای جەنگ دەگەڕێتەوە،لەوەش مەترسیدار تر زۆری پاشماوەکان و خاشاکە ،کەبەشێوەیەکی زانستی کۆناکرێتەوە و تەنانەت بەهۆی سوتانی جارێکی تریش دەبێتە ژەهر بەسەر هاوڵاتیاندا بڵاودەبێتەوە ،ئەوەی لەو وێنەیەدا دەیبینن یەکێکە لەو دیاردانەی کەنزیک شاری سلێمانیە کە پێی دەڵێن پایتەختی ڕۆشەنبیری .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌