ئـه‌حـمـه‌دى حـاجـى ره‌شـيـد دۆسـتـه‌ يـان دوژمـن ؟!

وتار/ 15/06/2019 1046 جار بینراوە

ڕێبوار حسێن

ئـه‌حـمـه‌دى حـاجـى ره‌شـيـد دۆسـتـه‌ يـان دوژمـن ؟!
ڕێبوار حسێن
دواى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانيه‌ى هه‌رسێ په‌رله‌مانتار ( كاك ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شيد و كاك هوشيار عبدالله و كاك سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دين ) له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و موچه‌و پێدانى ياداشت به‌ دادگاى فيدڕاڵى، ئيتر هه‌رئه‌وه‌نده‌يان خۆش بوو تاكو له‌ كۆنگره‌كه‌ بونه‌وه‌و چونكه‌ قسه‌كانيان زره‌رى بۆ په‌زه‌كان هه‌بوو، بێ داواكردنى ڕوونكردنه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانرێ ئه‌و كاره‌ى ده‌كرێت دۆستايه‌تيى يه‌ يان دوژمنايه‌تى هێرشێكى ناڕه‌وا كرايه‌ سه‌ر هه‌رسێ په‌رله‌مانتار، به‌تايبه‌ت كاك احمدى حاجى رشيد و من هه‌ندێ له‌و پۆستانه‌م بينى كه‌ وشه‌و ته‌عبيرى زۆر ناشيرينيان به‌كارهێنابوو به‌رامبه‌ر براى دڵسۆزو خه‌مخۆرى گه‌لى كورد كاك احمدى حاجى رشيد ، له‌و ڕۆژه‌وه‌ زۆر بابه‌تى جۆراو جۆرنوسراوون هه‌ندێ ده‌ڵێن خيانه‌ته‌و هه‌ندێ ده‌ڵێن كورد دۆستى ئاواى هه‌بێ دوژمنى بۆ چيه‌و زۆر شرۆفه‌ى تريش..
من لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ به‌و ميديا سێبه‌رو ده‌ربارانه‌ بڵێم پياوێكى وه‌كو كاك احمد جێگاى شانازيه‌ بۆ گه‌لى كورد، نوێنه‌رێك به‌ هه‌بوونى سێ كورسى و ئێستا دوو كورسى له‌سه‌ر ليستى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى، به‌ڵام پێگه‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌ترى گرنووه‌ له‌چاو دوو كورسى په‌رله‌مانيى شايه‌نى رێزلێنان و قه‌در گرتنه‌، نازانم چ سايكۆلۆژيه‌كى سه‌يره‌ حيزبى ده‌سه‌لاتدار ئه‌ندامه‌كانى وا ڕاهێناوه‌ هه‌ركه‌سێ كارێك بكات با دڵسۆزى بێت بۆ گه‌ل و خاك و نيشتيمان به‌ڵام مادام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى حيزبى ده‌سه‌ڵات تێگده‌گيرێ ( هه‌ڵبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى و حيزبى ) ئه‌وا بێ يه‌ك و دوو ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هێرشى ناره‌واو چى ناشيرين و خراپه‌ پێى ده‌وترێت، ئه‌وه‌ى ميدياى سێبه‌رى ده‌سه‌ڵات واى پێده‌كات هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ له‌ ئه‌مريكاو وڵاتانى تر بانگهێشتى ده‌كه‌ن و گوێ له‌ قسه‌و بۆچونه‌كانى ده‌گرن و داواى لێ ده‌كه‌ن سه‌رنجه‌ دارايى و ئابوريه‌كانى بخاته‌ڕوو تاكو سودى لێ ببينن، كه‌چى ئه‌م مرۆفه‌ خوا به‌ كوردى خه‌لقى كردووه‌ له‌ به‌غدا به‌رگرى له‌ مافى هاوڵاتيانى كورد ده‌كات له‌ كوردستان ده‌كرێته‌ دوژمن، كه‌مێك پێش ئێستا ڕوونكردنه‌وه‌ى كاك احمدى حاجى رشيدم بينى بۆ ڕاى گشتى بڵاوى كردۆته‌وه‌ زۆر به‌ دۆستانه‌و دڵسۆزانه‌، كاتێ هه‌ستى به‌ مه‌ترسى كردووه‌ له‌سه‌ر قوت و ژيانى خه‌ڵكى كوردستان، لە (۱۳\٥\۲٠۱۹) دو یاداشتى نوسیوه‌ بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم و راستەوخۆ سەرۆک کۆمارى ئاگادار کردۆتەوە لەو هەوڵانەی کە دەدرێن دژ بەبەرژەوەندی خەڵی کوردستان و لەڕێگەی راوێژکار هاوژین عمر یاداشتى رادەست بەرێز سەرۆک کۆمار کرد و یاداشتی دووەم لە ڕێگەی بەڕێز عبدالستار مجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاراستەڕێز نێچیرەڤان بارزانی کردووه‌ بۆ دڵنیابونیشى وینەیەکیى ناردووه‌ بۆ دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وینەی سێهەم ناردووه‌ بۆ بەڕێز فارس سلێڤانی بەرپرسی کاروباری فراکسیۆنی پارتی لەبغداد بۆ ئەوەی بگات بەدەستی بەرێز سەرۆکی حکومەتی نوێ.
هەربۆیە كاك احمد ده‌ڵێت : جەماوەری خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەمەوە هەرچی رودەدات لەئەستۆی ئەو بەرپرسانەیە کە گوێ ناگرن، كه‌واته‌ ئێستا ده‌مه‌وێ جارێكى تر بپرسم پياوێك ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ى دابێ و خه‌مخۆرى بۆ گه‌ل و نيشتيمان و حكومه‌تى هه‌رێم نيشان دابێ، ئه‌م پياوه‌ دۆسته‌ يان دوژمن ؟!
به‌راستى حه‌يف بۆ كورد دۆست و دوژمنى خۆى ناناسێ و خه‌ريكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم دروشمى ( جۆرج جۆش ) دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كاتێ وتى ( ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵم بێت دۆستمه‌و ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵم نه‌بێت دوژمن !! ) ئه‌وه‌ى سياسه‌تێكى خراپه‌و دواڕۆژى ئه‌و سياسه‌ت كردنه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ....

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌