پـەلـە لـە کۆمەڵی ئیسلامیی مەکەن !
وتار/
24/12/2018
852 جار بینراوە
ڕێبوار حسێن
پـەلـە لـە کۆمەڵی ئیسلامیی مەکەن !
ڕێبوار حسین
ساڵی ڕابردوو دروست لە کۆتاییەکانی مانگی 12 لە سەروبەندی
خۆپیشاندانەکاندا جەماوەر پرسیاری ئەوەیان دەکرێت کۆمەڵ لە حکومەت دەمێنێتەوە یان
دێتەدەر؟ زۆر ڕاو بۆچونی جۆراوجۆر دەگوتران بەڵام کۆمەڵ پەلەی نەکردوو چەندین کۆبونەوەی
کرد تاکو گەیشتە بڕیاری کۆتایی و بەشێوەیەکی ڕاستەقینە لە حکومەت هاتە دەرەوەو بەرەی
خەڵکی هەڵبژارد.
بەپێچەوانەی ساڵی پار ئەو پرسیارە دەکرێ" ئایا کۆمەڵ
دەچێتە ناو حکومەت یان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن؟" ئەو پرسیارە بە جۆرێک بڵاوە خەریکە
بڵێم لەدوای هەڵبژاردنی 30 ی 9 ڕۆژنیە دوبارە نەکرێتەوە؛ کۆمەڵی ئیسلامیش زیرەکانە
مامەڵەی لەگەڵ ئەو پرسیارەدا کردووە.
دیسانەوە دەپرسین کۆمەڵ دەچێتە ناو حکومەت؟ وەڵامەکەی
ڕوونە؛ هەموو هێزێکی سیاسی مافی خۆیەتی هەڵسەنگاندنی ورد بۆ دۆخی داهاتوی حیزب و دۆخی
ناوچەکەو جیهان بکات؛ بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پێکهێنانی کابینەکانی ڕابردوو هەر
بەو جۆرە بووە حیزبی براوە سەردانی لایەکانی کردووە و دواتر ئەو حیزبە کۆبونەوەی
کردووەو بڕیاری داوە بەشداربێ یان نا؛ ئێستا خێرە کەوتونەتە پەلە کردن لە کۆمەڵ پێش
ئەوەی براوەی هەڵبژاردن سەردانی کۆمەڵ بکات ؛ سەربەخۆ کۆمەڵ بڵێ بەشداری حکومەت دەبم
یان نا ! بۆیە باشتروایە بۆ جەماوەرو هێزە سیاسیەکان پەلە لە کۆمەڵ نەکەن وەکو چۆن
پار ساڵ کۆمەڵ بە قەناعەت و بڕیاری خۆی لە حکومەت هاتەدەرەوە؛ ئەمساڵیش بۆ بەشداری
لە حکومەت پەلە ناکات و هەرکات وەختی بڕیارهات بڕیاری خۆی دەدات؛ بەڵام ئەوەی گرنگە
جەماوەربیزانێ کۆمەڵ هەرکامیان هەڵبژێرێ دروشمی کۆڵنادەین و بەردەوامین لە پێناوی
مافخوراوان درێژە پێ دەدات و جەماوەر بەتەنیا جێ ناهێڵێ؛ بۆیە پەلە لە کۆمەڵی ئیسلامیی
مەکەن و چاوەڕێی بڕیاری حەکیمانەی ئەو حیزبە بکەن؛ وەکو مامۆستا علی باپیریش فەرمووی
کۆمەڵ نانی بە سێڵەوە نەسوتاوە.....
نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار حسێن
-
ڕێبوار حسێن
10/07/2019
-
ڕێبوار حسێن
15/06/2019
-
ڕێبوار حسێن
18/05/2019
-
ڕێبوار حسێن
26/04/2019
-
ڕێبوار حسێن
24/12/2018
-
ڕێبوار حسێن
02/12/2018